|
17/2 ژانێکی له‌یاد نه‌چوو ئاوه‌لی
ئیتر به‌سه
کو‌ردستانم ئیتر به‌سه
حوکمه‌ت ئیدی سه‌بری نه‌ما
ماسکی ماهیه‌تی هه‌ڵماڵی
له‌دوای سه‌بر
ئیدی نۆره‌ی توڕه‌یی، ناکه‌سه..
شاره‌کان ئێسته سه‌ربازگه‌ن،
چه‌کداره‌کان خیشیان
له ڕۆڵه‌که‌نمان کردووه!
فزه بکرێت
لافاوی خۆێن هه‌ڵده‌ستێنن...
زانکۆ و مزگه‌وت
زانا و نوسه‌ر
تاوانبارن،
حوکم ئێستاکه عورفیه
له‌بۆ زاوا
کفن ده‌که‌نه که‌ژاوه‌ی شادی...
ڕێبین هه‌ردی به‌تاوانی ڕێنیشاندان
حه‌سیر مه‌یدانی پێ ده‌کرێ و
شوێنی گوڵپی، ژورێکی ئینفیرادیه.
ئه‌مرۆ چه‌قچه‌ق
نازی زانستخوازه ئه‌نفاله‌کان هه‌ڵده‌گرێ،
به‌ڵێنیدا نهێنی سوکایه‌تی جه‌لاده‌کان فه‌حشبکا و
ویژدانی گشت کوردێک بهه‌ژێنێ...
رۆشنبیران،زانستخوازان
خوێندکاران ومامۆستایان،
ئێسته زه‌مه‌نی ئوسکوته
نی یه، نی یه
وه‌لامی سه‌رۆکه‌کان و
وشه‌ی پڕ له ماریفه‌ته.
ئێستاکه زه‌مه‌نی ترسه
سه‌رای ئازاد
هه‌رێمی شه‌لاق ولیسه
ئه‌م به‌هاره
وه‌رزی تۆوی قه‌وان و
ناشتنی تفه‌نگی نه‌گریسه..
ئیدی ده‌متان ده‌گرن،
ئێستا سه‌رده‌می ئیزگه‌که‌و ته‌شویشه
گوێچکه ده‌خنن
ئێسته یاسای:
ده‌متبگری سه‌ر ڕه‌حه‌ته،
قسه بکه‌ی
ئینفرادی و شه‌ق و له‌قه چاوه‌ڕێته و
هه‌تا ماوی
نه‌فرینی سه‌رکرده‌ت به‌شه...
 |