رمزان عبداللە
هه‌ر له‌كاتی هاتنه دونیاوه ئه‌م بریاره‌مان داوه له شوێنی ته‌سك و بچووك بێنه ده‌ره‌وه بۆ جیهانیكی گه‌وره‌و فراوان، ئه‌مه یاسای سروشته بۆ گشت كه‌سیك به‌بی جیاوازی ،به‌لام هه‌ندێك كه‌س به‌رگه‌ی ئه‌م فراوان بونه ناگرن زوو له‌ناو ئه‌جن ..!
بۆیه ئه‌م دونیایه هه‌رده‌م له فراوان بون دایه له هه‌موو رویكهوه بگره هه‌رده‌م ئه‌روات بۆ پیشه‌وه وبۆیه ئه‌و كه‌سه‌ی له كاروانی ژیان به‌جێ بمینێت ئه‌وا ئه‌بیت له شوینه ته‌سكه‌كانی ژیان گوزه‌ر بكات ..! گه‌ر زیاتر ورد ببینه‌وه له مرۆڤه‌كان سه‌فه‌ریكی ناو ناخیان بكه‌ین ئه‌وا بۆمان ده‌ر ئه‌كه‌وێ فراوانی لای مرۆڤ جۆنه ..! له‌م روه‌وه مرۆڤه‌كان ئه‌كرێن به‌دوو به‌ش : ئه‌وانی هه‌میشه له‌گه‌ل كروانی ژیاندا فراوان بوونی خۆیان ئهسهلمینن و وه كۆمه‌له‌ی دووه‌میش ئه‌وانه‌ن كه‌وا به‌ر گه‌ی فراوان بوون ناگرن ،زوو خۆیان به پاش دههێخن. بۆیه هه‌میشه دلخۆشی و ئارامی بۆ ئه‌و كهسهنهیه كه‌وا له‌گه‌ڵ ژیان خۆیان ئهگونجینن نه‌ك ژیان له‌گه‌ڵ خۆیان ئهگونجینن ! (ئه‌گێرنه‌وه ڕۆژێك قوتابی مامۆستایه‌كی بەساڵاچوو، داوای لە مامۆستاكەی كرد كە وانەیەكی فێر بكات.. بۆ ئەوەی تا لە ژیانداماوە لە بیری نەچێتەوەو وەك ئەڵقەی زێڕلە گوێی بگرێت، مامۆستای پیر دوای هەندێك ڕامان‌و بیركردنەوە بە قوتابییەكەی گوت:»بڕۆ كیسەیەكی گەورە خوێ لەگەڵ خۆتدا بهێنەو بێرەوە.» قوتابییەكە ڕۆیشت‌و پاش كاتژمێرێك كیسە خوێی هێناو گەڕایەوە.. ڕاهیبی بە ئەزموون كیسە خوێیەكەی لێوەر گرت‌و یەك كەوچكی لێكردە نێوپیاڵەیەك ئاوەوە،پاشان هەند ێك شێواندیو بە قوتابییەكەی گوت:»ئەو سوێراوە بخۆرەوە.» قوتابییەكە فەرمانەكەی بەجێهێناو دەستبەجێ قومێكی لە ئاوەكەدا.. بەڵام هەر لەگەڵ تامكردنیدا خێراپیاڵەكەی گێڕایە دواوەو گوتی:»مامۆستا زۆر سوێرە.» مامۆستای پیر سەرێكی باداو قوتابییەكەی لەگەڵ خۆی برد بۆ كەنار دەریا، زۆر بە لێزانی هەموو خوێكەی ڕشتە نێو ئاوی دەریاكەوە،پاشان پیاڵەیەكی لە ئاوی دەریاكە پڕكردو بە قوتابییەكەی وت:»بیخۆرەوە.» .. قوتابی دیسان فەرمانی مامۆستاكەی دووبا رە كردەوە، بەڵام ئەمجارە هەموو ئاوەكەی خواردەوە » مامۆستاپرسی: «چ تامێكی هەبوو؟؟ »! قوتابی: «كەمێك سوێربوو، تەنهاپێویستی بە هەند ێك ئا رامگرتن بوو مامۆستای دنیادیدەش سەری لەقاندەوەو گوتی: «ڕەنجو كێشەو گرفتی زۆر، كە مرۆڤ لە ژیاندا تووشی دەبێت، ڕاست وەك ئەو خوێیە وایە». بۆیە ئەگەر دڵت بە ئەندازەی یەك پیاڵە بێت، ئەوا بە یەك كەوچك خوێ توانات لێدەبڕێتو ئەم دوونیا فراوانەت لێدەبێتە بیرێكی تەنگو تەسك.. بەڵام ئەگەر دڵت وێنەی دەریا بێت، لێبگەڕێ.. یەك كیسە خوێ‌و بەڵكو دەیان كیسەش ناتوانێت سوێری خۆی، لە دڵی تۆدا جێ بكاتەوەو ئا رامت لێ هەڵبگرێت..!!! له‌مه‌وه فێر ئه‌بین ناخۆشیه‌كانی ژیان هه‌رگیز كار له‌و كهسهنه ناكات كه‌وا دڵه‌كانیان وه‌كو ده‌ریا فراوانه بهپێجهوانهوهی ئه‌م كرداره‌ش هه‌ر راسته بجووكترین كیشه نا‌توانیت به‌رگه‌ی بگرێت ئه‌و كه‌سه‌ی دلیكی بجوكی هه‌یه زوو ئه‌ته‌قی یان زوو تیك ئه‌جیت به‌رگه‌ی ئه‌و كیشه‌یه ناكات واهه‌ست ئه‌كات شاخیكه هه‌لی گرتوه. كه‌وایه ئه‌وانه‌ی هه‌رده‌م له‌گه‌ڵ كاروانی ژیانان ئه‌وانه‌ن دلهكانیان بۆته بهههشتیك بۆ گشت كه‌سیك ! خوای گه‌وره دڵ و ده‌روونمان سه‌لامه‌ت بكات له ده‌ست تیك جون و ژه‌نگاوی بون بجووك بونه‌وه له گوناه و تاوانه‌كان،دلفراوانی خه‌لاتێكی خودایه بۆیه گه‌ر له‌ده‌ستت دا ئه‌وا خۆت به‌ر برسیاری بۆیه وه‌كو ئه‌م په‌نده جوانه ئه‌لیت (پێویسته فێربین به‌یه‌كه‌وه بژین،یا وه‌ك نه‌فامه‌كان به‌یه‌كه‌وه بمرین !) بۆیه گه‌ر تا ئیستا له له‌كانیاوی بجووك بونه‌وه دایت؟ گه‌ر تا ئیستا ناتوانی له‌گه‌ڵ كاروان به‌رێ بكه‌وی؟ ئه‌وا بریارت هه‌بیت پشت به‌خوا ببه‌سته یارمه‌تی ئه‌درێت له‌و رێگایه‌ی پشتت پێ به‌ستوه، یۆنانیه‌كان وته‌یه‌كی جوانیان هه‌یه ئه‌لین(ئه‌وه‌ی ویستی هه‌بێت، هێزیشی هه‌یه !) بۆیه ده‌ست بكه به ئامانج دانا بریار بده هیز په‌یدا بكه تا له‌گه‌ڵ كاروانی ژیانه له‌گه‌ل دله گه‌وره‌و فراوهنهكان بژی ..! وه سود وه‌ر بگرین له‌و كه‌سه‌ی پیش خۆمان تا بتوانین داهاتوو بدۆزینه‌وه بۆیه له كۆتایی ته‌نها ئه‌م وته‌یه ئه‌لیم تا سود له چركه ساته‌كانی تهمانمان ببینین كه‌سه‌كان بناسین و بیان خوینینهوه پیش ئه‌وه‌ی بریاریان له‌سه‌ر بده‌ین ببنه قه‌باره‌یه‌ك له دلمان به‌ره‌و بجووی ببه‌ن (جیهان كتێبێكی جوانه...به‌ڵام بێ سووده بۆ كه‌سێك كه نه‌توانیت بیخوێنێته‌وه!)
 |