|

زانا قه‌ره‌داغی
رِه‌مه‌زان گه‌وره‌ترین مانگى ساڵه ئه‌و مانگه‌یه كه قورئانى تێدا دابه‌زى و یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنى موسڵمانانى كه شه‌رِى به‌درو هه‌ر له‌م مانگه پیرۆزه‌دا بوو جگه له‌وه‌ى 10 رِۆژى كۆتاى یه‌كه‌ى كه به شه‌وانى قه‌در ناسراوه ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ى ئه‌و شه‌وه خێرى له 1000 مانگ زیاتره خواى گه‌وره باسى میقدارى هه‌موو چاكه كانى كردووه ته‌نها بۆ رِۆژ نه‌بێت كه فه‌رموویه‌تى رِۆژو بۆ منه‌و من پاداشتى ئه‌ده‌مه‌وه مانگێك ده‌رگاى دۆزه‌خى تێدا دائه‌خرێت و عه‌زابى مردوانى تێدا هه‌ڵده‌گیرى ئه‌و مانگه‌ى ئێمه ئه‌بین به میوانى ئه‌و چونكه ئه‌گه‌ر ئێمه میواندارى ئه‌و بكه‌ین ئه‌بێت ئێمه خزمه‌تى ئه‌و بكه‌ین كه‌چى ئه‌و ئه‌و هه‌مووچاكه له گه‌ڵ خۆى دا ده‌هێنێت هه‌ق وایه رِێزى بیگیرین.میوانێك كه ده‌ستى پرِه به پاداشت هه‌قه رِێزى میواندارى بگرین بزانین له‌و ماڵه گه‌وره‌دا چى ئه‌كه‌ین و چۆن به‌رِىَ ى ئه‌كه‌ین سووده‌كانى رِۆژوو 1- جڵه‌وى نه‌فس ئه‌گرىَ وئاره‌زوو كه‌م ئه‌كاته‌وه . ئه‌و ئاره‌زوو نه‌فسه‌ى ئه‌گه‌ر ئینسانه‌كان ئاگادارى نه‌بن ئه‌وا خوا په‌نامان بدات به‌ره‌و زه‌لكاوى تاوان رِاى ئه‌كێشێت بۆیه پێغه‌مبه‌ر ێلى الله علی وسلم ئه‌فه‌رمێت ئه‌ى گرۆهى لاوان ئه‌وه‌ى تواناى هه‌یه با ژن بێ نێـت ئه‌وه‌ى تواناى ژن هێنانى نى یه با به رِۆژوو بێت چونكه ئه‌و رِۆژووه ئه‌ى پارێزێت) رِۆژوو ئه‌بێته سه‌ربازگه‌یه‌كى گه‌وره كه ئینسانه‌كان له‌وسه‌ربازگه‌دا خۆیان رِا ئه‌هێنن له سه‌ر ئارام گرتن و خۆ رِاهێنان له‌سه‌ر نارِه‌حه‌تى جگه له‌وه‌ى رِۆژو ئینسان رِادێنێت له‌سه‌ر سوپاس گوزارى نیعمه‌ته‌كانى خواى گه‌وره 2- رِۆژو وا له مرۆڤ ئه‌كات دڵ ئاوا بێت و به‌زه‌ى و سۆزى بجوڵێت به‌رامبه‌ر به هه‌ژاران . كاتێك مرۆڤ به‌رِۆژو ئه‌بێت وبرسى و تینوى ئه‌بێت هه‌ست به حاڵى هه‌ژاران ده‌كات و واى لىَ دێـت كه هاوكارى هه‌ژاران بكات 3- رِۆژو مرۆڤ فێرى خۆرِاگرى ئه‌كات كاتێك به رِۆژو ئه‌بێت نه‌فست وا په‌روه‌رده ئه‌بێـت كه بتوانیت خۆرِاگرى بكه‌یت بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر نان نه‌خۆێت و خۆت تین‌و بكه‌یت به‌م هۆیه‌شه‌وه مرۆڤ ئه‌توانێت ببێته كه‌سێك كه جڵه‌وى نه‌فسى خۆى بكات 4- رِۆژوو دوورت ئه‌خاته‌وه له نه‌خۆشى . رِۆژو گرتن و خۆگرتنه‌وه له خواردن وخواردنه‌وه به‌ره‌كه‌تى ئه‌م رِۆژوه له زۆرێك نه‌خۆشى یه‌كان دوور ئه‌خاته‌وه 5- رِۆژو گرتن دڵ و بیرى مرۆڤ خاڵى ئه‌كات . به‌م هۆیه‌وه یه كاتێك كه‌به رِۆژوو ئه‌بێت كه گوىَ له قورئان ده‌گریت زوو له‌به‌رى ئه‌كه‌یت ئه‌م كاری گه‌رى یه به‌س له رِه‌مه‌زان دا هه‌یه له مانگه كانى تردا نى یه و ئه‌مه‌ش به‌ره‌كه‌ت و سودى رِۆژو گرتنه 6- رِۆژو گرتن ئه‌بێته هۆى پاك بوونه‌وه‌ى نه‌فسى مرۆڤ. یه‌كێكى تر له سوده‌كانى رِۆژو خۆبه دوور گرتنى مرۆڤى رِۆژوه‌وان له كار‌و كرده‌وه ى خراپ وخوى به‌دو ناپه‌سه‌ند به‌م خۆ به‌دوورگرتنه له‌م كاره خراپانه زاتى خۆت پاك ئه‌كه‌یته‌وه 7- رِۆژو ته‌قوا زیاد ئه‌كات. یه‌كێكى تر له سوده‌كانى رِۆژو كه خواى گه‌وره واجبى كردووه له‌سه‌رمان بۆ زیاد كرنى ته‌قواو یه چونكه مرۆڤى رِۆژووه‌وان خۆى به‌دوور ئه‌گرێت له شته حه‌لاَڵه‌كان وه‌كوو سه‌رجىَ ى كردن ئه‌نجا جچاى شتى حه‌رام هه‌ر به‌م هۆیه‌وه یه كه مرۆڤى موسڵمان له مانگى رِه‌مه‌زان دا ته‌قواى زیاد ئه‌كات 8- رِۆژوو خواردن كه‌م ئه‌كاته‌وه . یه‌كێكى تر له سوده‌كانى رِۆژو كه‌م كردنه‌وه‌ى خواردن و خواردنه‌وه‌یه چونكه ئێمه 11 مانگ سكى خۆمان تێر ئه‌كه‌ین ته‌نها له رِه‌مه‌زان دا خۆمان له خواردن ئه‌گیرینه‌وه به هۆى رِۆژه‌وه ئه‌توانین به‌رنامه رِێژى بكه‌ین بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ى خواردن و خواردنه‌وه به‌م هۆیه‌وه له ته‌مه‌ڵى دوور ئه‌كه‌ویته‌وه
گه‌وره‌یى رِۆژوو 1- له مانگى رِه‌مه‌زان دا پاداشته‌كان نا ئاسایى ئه‌بن و خواى گه‌وره میقدارى بۆ دانه‌ناوه له فه‌رموده‌یه‌كى قودسى دا خواى گه‌وره ئه‌فه‌رمێت ( رِۆژو بۆ منه‌و من پاداشتى رِۆژ گر ئه‌ده‌مه‌وه) مه‌گه‌ر ته‌نها له حسابى خواى گه‌وره‌دا بێت پاداشتى رِۆژوو چونكه رِۆژو ته‌نها له نێوان خۆت و خواى گه‌وره دا یه ئه‌توانیت له ماڵه‌وه تێر بخۆیت و بێته ناو خه‌ڵكى بڵێت به‌رِۆژووم خۆ كه‌س نا زانێت جگه له خواى گه‌وره یاخود مرۆڤى رِۆژ و گر خۆى له هه‌موو حه‌لاَ ڵه كان ئه‌گرێته‌وه بۆیه به‌وچه‌شنه پاداشتى بىَ شومارى هه‌یه لاى خواى گه‌وره 2- له‌مانگى رِه‌مه‌زان دوعا وه‌لاَم ئه‌درێته‌وه. پێغه‌مبه‌ر ێلى الله علیه وسلم ئه‌فه‌رمێت كه‌سى رِۆژگر له‌كاتى شكاندنى رِۆژوه كه‌ى دا هه‌ر دوعایه‌ك بكه‌یت وه‌لاَم ئه‌درێته‌وه 3- رِۆژ و لابه‌رى گوناهه . له‌فه‌رموده‌یكى پێغه‌مبه‌ر ێلى الله علیه وسلم ئه‌فه‌رمێت ( نێوانى نوێژه‌كان و ئه‌م هه‌ینى یه بۆ هه‌ینى یه‌كه‌ى تر ئه‌م رِه‌مه‌زان بۆ ئه‌و رِه‌مه‌زان ئه‌بێته كه‌فاره‌تى گوناه ئه‌گه‌ر گوناهى گه‌وره‌ى نه‌بێت )هه‌روه‌ها له پێغه‌مبه‌ریان پرسى بۆ رِۆژى رِۆژى عه‌ره‌فه فه‌رمووى كه‌فاره‌تى ساڵێك پێش خۆى و ساڵێك دواى خۆى لا ئه‌بات 4- رِۆژو شه‌فاعه‌ت بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى ئه‌كات .پێغه‌مبه ێلى الله علیه وسلم ئه‌فه‌رمێت له رِۆژى قیامه‌ت دا قورئان و رِۆژو شه‌فاعه‌ت بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى ئه‌كات 5- بۆ كه‌سى رِۆژو گر دوو خۆشى هه‌یه . پێغه‌مبه‌ر ێلى الله علیه وسلم ئه‌فه‌رمێت بۆ كه‌سى رِۆژو گر دوو خۆشى هه‌یه یه‌كه‌میان كاتێك رِۆژو كه‌ى ئه‌شكێ نێـت چونكه ئه‌و رِۆژه به‌رِۆژوو بوه‌و سه‌ركه‌وت وه به‌سه‌ر نه‌فسى خۆى دا دووه‌م خۆشى له رِۆژى قیامه‌ت دا كه پاداشتى زۆرى رِۆژوه‌كانى وه‌ر ئه‌گرێـت 6-یه‌كێكه له ده‌رگاكانى به‌هه‌شت بۆ رِۆژوه وانه . له فه‌رمووده‌یه‌ك دا هاتووه كه یه‌كێك له ده‌رگاكانى به‌هه‌شت ناوى رِه‌یانه بۆ ئه‌وانه‌یه كه رِۆژ و گرن 7-بۆنى ده‌مى رِۆژو گر. له فه‌رمووده‌یه‌ك دا هاتووه كه بۆنى ده‌مى رِۆژوو گر له قیامه‌ت كه ئه‌چێته وه خزمه‌ت خواى گه‌وره له بۆنى میسك خۆشتره لاى خواى گه‌وره 8- رِۆژوو ئه‌تپارێزى له ئاگر. له فه‌رموده‌یه‌ك دا هاتووه هه‌ر كه‌سێك له به‌ر خوا یه‌ك رِۆژ به رِۆژو بێت خواى گه‌وره له رِۆژى قیامه‌تدا دوورى ئه‌خات له ئاگرى دۆزه‌خ به دوورى 70 پاییز 9- پاداشتى رِۆژو بىَ ئه‌ندازه‌یه .هه‌موو كردارێكى چاك خێر‌و پاداشتى خۆى هه‌یه له رِۆژى قیامه‌ت دا به‌لاَم ێه‌بر و ئارم گرتن له سه‌ر نارِه‌حه‌تى رِۆژو گرتن پاداشته كه‌ى بىَ سنوره هه‌روه‌كو خواى گه‌وره ئه‌فه‌رمێت (انما یوفى الێابرون اجرهم بغیر حساب ) الزمر
9- رِۆِژوو ئه‌بێته قه‌ڵغان مرۆڤى رِۆژوو گر خۆى ئه‌پارێزێت له كار‌و كرده‌وى به‌د گوفیتارى خراپ و ناشیرین هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر ێلى الله علیه وسلم ئه‌فه‌رمێت(رِۆژوو قه‌ڵغانه هه‌ركه‌س له ئێوه به‌رِۆژوو بووبا خۆى بپارێزێت له قسه‌و ووته‌ى خراپ . هه‌ركه‌سێك قسه‌ى ناشیرینى به‌رامبه‌ر كرد یاخود شه‌رِى له گه‌ڵ دا كرد با بڵێت من به رِۆژووم من به‌رِۆژووم
ئادابى رِۆژو گرتن 1- پێویسته مرۆڤى رِۆژوو گر له ماوه‌ى دیارى كرا‌و بىَ كه‌م و زیاد به‌رِۆژو بێت هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر ێلى الله علیه وسلم ئه‌فه‌رمێت (مانگتان بینى به‌رِۆژو بن وه به‌بینینى بیشكێنن) بۆیه هیچ پێویست ناكات رِۆژێك كه شكى تیا بێت به رِۆژو بیت له‌برى چاكه گوناهبار ئه‌بیت 2- پارشێو كردن پێویسته مرۆڤى رِۆژوو گر پارشێ و تا دره‌نگ گانێك نان بخوات تا ئه‌و كاته‌ى خه‌تى رِه‌ش و سپى له ئاسمان ده‌ر ئه‌كه‌وێت پێعه‌مبه‌ر ێلى الله علیه‌وسلم ئه‌فه‌رمێت (خه‌ڵكى له چاكه‌دا ماون تا ئه‌و كاته‌ى په‌له نه‌كه‌ن له كاتى پارشێ و دا و زوو رِۆژو بشكێَنن) 3- په‌له كردن له رِۆژو شكاندن . یه‌كێكى تره له ئادابى رِۆژو هه‌ر كاتێك بۆت مه‌علوم بووه كه كاتى بانگه زوو بكه‌یت له شكاندنى رِۆژوه‌كه‌ت 4- شكاندنى رِۆژو به خورما . یه‌كێكى تر له ئادابه‌كانى رِۆژو شكاندنى رِۆژو به خورمایه له فه‌رموده‌یه‌ك دا هاتووه ئه‌گه‌ر به رِۆژو بون و رِۆژوه‌كه‌تان شكاند به خورما بشكێنن ئه‌گه‌ر خورماتان ده‌ست نه‌كه‌وت به ئاو بیشكێنن
 |