arabic  english  kurdish


خوای په‌روه‌ردگار

 وتم: ماندووم....وتت: لاتقنطوا من رحمه‌ الله (زمر/53) واته‌: ئێوه‌ له‌ ره‌حمه‌ت و میهره‌بانى خوا بێ ئومێد مه‌بن...وتم: كه‌س نازانێ له‌ دڵمدا چی رووده‌دا....وتت: ان الله یحول بین المرء و قلبه (انفال/24) واته‌: بێ گومان خوا ده‌توانێ له‌ نێوان مروَڤ و دڵیدا له‌مپه‌ر دابنێ....وتم: له‌ توَ زیاتر كه‌سم نییه‌...وتت: نحن اقرب الیه من حبل الورید (ق/16) واته‌:ێمه‌ بوَ ئه‌و له‌ شاده‌مارى راست و چه‌پی گه‌ردنى كه‌ ئه‌گه‌نه‌وه‌ دڵى نزیكترین...وتم : له‌وه‌ ده‌چێ منت هه‌ر له‌ بیر كردبێ......وتت: فاژکرونی اژکرکم (بقره/152) واته‌: یادى من بكه‌ن، تا منیش یادى ئێوه‌ بكه‌م....وتم: تا كه‌ى ده‌بێت ئارام بگرم.....وتت: و ما یدریک لعل الساعه‌ تکون قریبا(احزاب/63) واته‌: جا توَ چو زانیت له‌ قیامه‌ت؟ له‌وانه‌یه‌ كاتى هاتنیشى زوَر نزیك بێت....وتم: توَ گه‌وره‌یت و نزیك بوونت بوَ من بچوكه‌ زوَر دوره‌! تا ئه‌و كاته‌ چى بكه‌م؟وتت: واتبع ما یوحی الیک واێبر حتی یحکم الله(یونس/109) واته‌: هه‌ر له‌و فه‌رمانه‌ په‌یرِه‌وى بكه‌به‌ وه‌حى بوَت دێ و ئارامت ببێ له‌ ژێر ئازارو ئه‌شكه‌نجه‌دا ، تا ئه‌و روَژه‌ دێت خوا بوَ خوَى داوه‌رى ده‌كا....وتم: زوَر له‌ سه‌ر خوَى! توَ خواییه‌كى به‌سه‌برى! من به‌نده‌ى توَم و كاسه‌ى ئارمگرتنم زوَر بچوكه‌...ئیشاره‌تێ بكه‌ى ته‌واوه‌!وتت: عسی ان تحبوا شیئا و هو شر لکم (بقره/216) واته‌: ره‌نگه‌ حه‌زتان له‌ هه‌ندێ شت بێ و پێیشتان خوَش بێتكه‌چى شه‌رِ و خراپ بێت و ئاكامه‌كه‌شى باش نه‌بێ...وتم: انا عبدک الچعیف الژلیل.... ئه‌سڵه‌ن چوَن دڵت دێ...وتت: ان الله بالناس لرئوف رحیم(بقره/143) واته‌: بێ گومان كه‌ خوا به‌رامبه‌ر به‌ خه‌ڵك زوَر میهره‌بان و دلاَواو و به‌ به‌زه‌ییه‌...وتم: دڵم گیراوه‌...وتت: بفچل الله و برحمته فبژلک فلیفرحوا (یونس/58) واته‌: =ده‌بێ ته‌نها به‌ به‌هره‌و میهره‌بانى خوا-واته‌- به‌ قورئان و ئیسلامى پیروَز خوَشحاڵ و دڵشاد ببن...وتم: ئه‌سڵه‌ن بێ خه‌یاڵ... توکلت علی اللهوتت: ان الله یحب المتوکلین(آل عمران/159) واته‌: به‌رِاستى خوا ئه‌و كه‌سانه‌ى خوَش ئه‌وێ كه‌ پشت هه‌ر به‌و ئه‌به‌ستن...وتم: زوَر سوپاس گوزارم.... به‌لاَم ئه‌مجاره‌یان وتت: بیرو هوَشت كوَبكه‌ره‌وه‌ له‌ بیرت بێ كه‌: و من الناس من یعبد الله علی حرف فان اێابه خیر اگمڕن به و ان اێابته فتنه‌ انقلب علی وجهه خسر الدنیا و اڵاخره (حج/11) واته‌: هه‌ندێ خه‌ڵك هه‌یه‌ دوو دڵه‌و، هه‌ر به‌ شێوه‌ییه‌كى زاره‌كى خواپه‌ره‌ستى ئه‌كات و متمانه‌وبرِواى ته‌واوى به‌ خواى گه‌وره‌ نییه‌جا ئه‌گه‌ر هات و خێرو چاكه‌یه‌كى تووش هات ئه‌ڵىَ ئیسلام ئایینێكى زوَر به‌ پیت و پیروَزه‌...خوَ ئه‌گه‌ر گرفتار بوو به‌لاَییه‌كى ئه‌وقه‌ بوو ئه‌وا سوارى سه‌رى خوَى ئه‌بێ و وه‌رئه‌گه‌رِێته‌وه‌و ئه‌رِواته‌وه‌ سه‌ر بارى خراپى پێشووى خوَى، ئا به‌و جوَره‌ د��یاو پاشه‌رِوَژى له‌ ده‌ست خوَى دا...وتم: زوَر هه‌ست به‌ ته‌نهاى ده‌كه‌م...وتت: فانی قریب (بقره/186) واته‌: من زوَر نزیكم...وتم: توَ هه‌موو كات نزیك و من دوور...خوَزگه‌ ده‌متوانی لێت نزیك ببمه‌وه‌...وتت: و اژکر ربک فی نفسک تچرعا و خیفه‌ و دون الجهر من القول بالغدو و الڕێال (اعراف/205) واته‌: به‌ لاره‌ملى و ترسه‌وه‌و به‌ نهێنی و له‌سه‌ر خوَ هه‌میشه‌ گه‌وره‌ى خواى په‌روه‌ردگارت یاد بكه‌ هه‌موو به‌ره‌به‌یان و ده‌ماوده‌مێ ئێوارانێك...وتم : ئه‌م هه‌موو سه‌ركه‌وتنه‌ى ده‌وێت...!وتت: ڕلا تحبون ان یغفرالله لکم (نور/22) واته‌: مه‌گه‌ر ئێوه‌-خاوه‌ن به‌خششان- خوا لێتان ببورێت!! وتم: بێ گومان پێم خوَشه‌ لێم خوَش بى....وتت: و استغفروا ربکم پم توبوا الیه(هود/90) واته‌: وه‌ له‌ په‌روه‌ردگارتانبخوازن لێتان ببورێت، پاشانیش ته‌وبه‌ى لابكه‌ن و بچنه‌وه‌ بوَ لاى...وتم: به‌م هه‌موو گوناهه‌وه‌...ئاخر من چى ده‌توانم بكه‌م؟..وتت: الم یعلموا ان الله هو یقبل التوبه‌ عن عباده(توبه/104) واته‌: ئاخوَ نه‌یانزانیبێ كه‌ بێ گومان خوا ته‌وبه‌و په‌شیمانى له‌ گشت به‌نده‌كانى خوَی قه‌بووڵ ده‌كا....وتم: ئیتر رووى توَبه‌ كردنم نییه‌...وتت: الله العزیز العلیم غافر الژنب و قابل التوب (غافر/2-3) واته‌: له‌ خواى به‌ ده‌سه‌لاَتى زاناوه‌ییه‌، تاوانپوَش و ته‌وبه‌وه‌رگر...وتم: به‌م هه‌موو گوناهه‌...بوَ كامیان توَبه‌ بكه‌م...وتت: ان الله یغفر الژنوب جمیعا(زمر/53) واته‌: به‌رِاستى خوا له‌ هه‌موو گوناحێ خوَش ده‌بێ....وتم: دووباره‌ بێمه‌وه‌؟...بوَ جاریچكى تر لێم خوَش ده‌بی؟ ...وتت: و من یغفر الژنوب الا الله (آل عمران/135) واته‌: جا ده‌بێ-بێجگه‌ له‌ خوا- كىَ گوناهان بپوَشێ؟؟؟وتم: نازانم بوَ چى هه‌موو كاتىَ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م وته‌یه‌ت كه‌م دێنم...! ئاگرم تێ به‌رده‌دا...ده‌متوێنێته‌وه‌...عاشق ده‌بم..!! توَبه‌ ده‌كه‌م.وتت: ان الله یحب التوابین و یحب المتگهرین(بقره/222) واته‌: به‌راستى خوا ئه‌و كه‌سانه‌ى خوَش ئه‌وێ كه‌ له‌ گوناه په‌شیمان ئه‌بنه‌وه‌و، خوَیان به‌ پك و خاوێن رائه‌گرن...به‌ نابه‌دڵییه‌وه‌ وتم: الهی و ربی من لی غیرک...وتت: الیس الله بکاف عبده (زمر/36)واته‌: هه‌ر خوا به‌س نییه‌ بوَ به‌نده‌ى خوَى(محمد) له‌كاتى هه‌موو خوَشى و ناخوَشییه‌كانداوتم: له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌وو میهره‌بانییه‌ت چى ده‌توانم بكه‌م...وتت: یا ایها الژین آمنوا اژکروا الله ژکرا کپیرا و سبحوه بکره‌ و اێیلا هو الژی یێلی علیکم و ملائکته لیخرجکم من الڤلمت الی النور و کان بالمۆمنین رحیما(احزاب/ 41-43) واته‌: ئه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى برِواتان هێناوه‌! یادى خوا بكه‌ن یادێكى زوَر...وه‌ هه‌موو به‌یانى و ئێواره‌ییه‌ك خوا به‌ پاك و خاوێن رابگرن و هه‌رده‌م "سبحان الله) بڵێن... ئه‌و خوا میهره‌بانه‌یه‌ به‌رده‌وام سه‌لاَوتتان لێ ى ده‌ده‌او، فریشته‌كانیشى داواى لێبوردنتان بوَ ئه‌كه‌ن...تا له‌ تاریكییه‌كانى شیرك و نه‌زانى و گونرِایی ده‌رتان بكات و به‌ره‌و نوورو رووناكى ئیمان بتان بات...خوا به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ برِواداران میهره‌بان و دلوَڤانه‌....ماناى ئایه‌ته‌كان له‌ ته‌فسیرى رامان  وه‌رگیراوه‌.... سه‌رچاوه هه‌ردی ئه‌نوه‌ر‌: www.tebyan.net

جاری خوێندراوه‌: 165
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy
 
© 2011 Bwar4all.org · All Rights Reserved | Joomla | Design by IQdesign hit counter script