|

شوان ڕابهر
هەرچەندە هەموو مانگ و ڕۆژەكان هی خوان و، هەموویان زۆر گرنگن و، هەمیشە دەبێ گرنگیان پێ بدەین و، ئەو كار و ئەرك و بەرنامەیەی دەیخەینەڕوو دەبێ تیایاندا پراكتیك و جێبەجێی بكەین. وەلێ لەبەرئەوەی مانگی ڕەمەزان مانگی دابەزینی قورئان و ئەنجامدانی پایەیەكی ئیسلامە و، خاوەنی كۆمەڵێ خواپەرستی و ئیمتیازاتە، مانگی تەوبە و پەشیمانی و لێخۆشبوون و ئازادكردنی بەندەكانە لە دۆزەخ، دەبێ زیاتر بیكەینە هەلی زێڕین و، وێستگەی بەخۆداچوونەوە و تەوبە و پەشیمانی و، بەدەستهێنانی كۆمەڵێ دەستكەوتی چاك و گەورە و گرنگ و ناوازە. تا بتوانین خوا لە خۆمان ڕازی بكەین و، بەهەشتی خۆش و نەبڕاوە بەدەست بێنین. ئەم كورتە دێڕ و سەرنجانە دەخەینەڕوو، بەڵكو لە ڕەمەزاندا بە ئەركی سەر شانی خۆمان هەستین و، كاریان پێ بكەین و، لێیان بەهرەمەند بین و، بیانكەینە بەرنامەی ڕەمەزان و توێشووی دواڕۆژمان:- 1- بەرنامە هەبوون: پێویستە بەرنامەیەكی هەمەلایەنەی تایبەت بە مانگی ڕەمەزان دابنێین لە ڕووی تەقوا و خواپەرستی و خوێندنەوەی بەسوود و قورئان خوێندن و خۆ چاككردن و ئەنجامدانی هەموو كاروبارێكی چاك و باش. بە جۆرێك كە بە هیچ شێوەیەك كاتمان بەفیڕۆ نەدەین. باشترین كار و دەستكەوت و بەرهەم بەدەست بێنین. ئەوەش بە كۆمەڵێك لەو شتانە دەكرێ كە باسیان دەكەین. بە هەبوونی بەرنامەیەكی چاك و، جێبەجێ كردنی. 2- بەخۆداچوونەوە: بێگومان هەموو كەسێك لە ژیانیدا كۆمەڵێك هەڵە و تاوان دەكا. وەك پێغەمبەرمان دەفەرموێ: (كُلُّ بَنِِی ێدَمَ خَگَّاوٌ ۆخَیْرُ الْخَگَّائِینَ التَّوَّابُونَ) رواه إبن ماجە والترمژی و أحمد. واتە: (هەموو ئادەمیزادێك هەڵەكارن، وە چاكترینی هەڵەكاران ئەوانەیانن كە لە هەڵە و تاوانەكانیان پەشیمان دەبنەوە و دەگەڕێنەوە). هەموو ئادەمیزادێك وەك تاك و كۆمەڵا، حزب و حكومەت، ژن و پیاو، زانا ونەزان، ... هتد هەڵە و تاوان دەكا. بۆیە دەبێ لەم كات و وێستگەیەدا بە خۆماندا بچینەوە. چاوێك بە خۆماندا بخشێنینەوە، ئاخۆ چیمان كردووە و، چی بكەین؟ لە ڕابردوو چی خراپمان كردووە تەركی بكەین و، لە داهاتووش چی چاكتر بكەین؟ چونكە بەخۆداچوونەوە ئینسان بەرەو پێشەوە دەبا، لە هەڵەكانی ڕابردوو و داهاتوو ڕزگاری دەكا. 3- تەوبە و پەشیمانی: هەموو ئینسانێك وەك خۆی، وەك بەندەیەك كۆمەڵێ گوناه و تاوان لە ژیانیدا ئەنجام دەدات، پێویستە لەسەریان بەردەوام نەبێ. تا دڵی ڕەش نەبێ، تا بەر خەشم و ڕق و قین و زللەی خوای گەورە نەكەوێ، تا مۆری داخستن و بێباوەڕی لەسەر دڵا و گوێی نەدرێ. بەڵكو پێویستە لەم كاتە پیرۆزەدا بگەڕێتەوە لای خوای گەورە، تەوبە و پەشیمانی بكا، تا خوای گەورە لێی خۆش بێ و عەفوی بكا، بە بەهەشتی شاد بكا، نغرۆی ناز و نیعمەتەكانی خۆی بكا. چونكە یەكێك لە ناوەكانی خوا بریتییە لە (التواب) واتە: (زۆر لێخۆشبوو). واتە بەندە گوناه و تاوان دەكا و، تەوبە دەكا و، خواش لێی خۆش دەبێ. بۆیە خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەیان جار باسی تەوبە و پەشیمانی بەندەكانی دەكا، هەروەك بە بەندەكانی دەفەرموێ: [ﭑ ﭒ ﭓ ﭔ ﭕ ﭖ ﭗ ﭘ ... ﮀ] سورە التحریم. واتە: (ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە .. بگەڕێنە لای خوای بەدیهێنەرتان، گەڕانەوەیەكی پاك و یەكجاری ...). هەروەها دەفەرموێ: [... ﯻ ﯼ ﯽ ﯾﯿﰀ ﰁ ﰂ ﰃ] سورە النور. واتە: (... وە هەمووتان تێكڕا بگەڕێنەوە لای خوا ئەی باوەڕدارینە، سا بەڵكو سەرفراز بن). هەروەها دەفەرموێ: [... ﮘ ﮙ ﮚ ... ﮩ] سورە البقرە. واتە: (... دەسا بگەڕێنەوە لای خوای بەدیهێنەرتان ...). خوای گەورە تەوبە و پەشیمانی لە بەندەكانی وەردەگرێ. هەروەك دەفەرموێ: [ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖﮗﮘ] سورە الشوری. واتە: (وە خوای گەورە ئەو خوایەیە كە تەوبە و پەشیمانی لە بەندەكانی وەردەگرێ و، لە خراپەكان دەبوورێ و، خوای گەورە دەزانێ چی دەكەن). وە خوای پەروەردگار تۆبەكارانی خۆشدەوێ. هەروەك دەفەرموێ: [... ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ] سورە البقرە. واتە: (... خوای گەورە تۆبەكارانی خۆشدەوێ و، ئەو كەسانەشی خۆشدەوێ كە خۆیان لە گوناه و تاوان پاك دەگرن). بۆیە لەسەرمان پێویستە هەمیشە، نەخاسمە لە مانگی ڕەمەزاندا، خۆمان لە گوناه و تاوانەكان پاك بكەینەوە و، تەوبەیەكی بە هەق و جیددی بكەین، جارێكیتریش نەگەڕێینەوە سەر گوناه و تاوانەكانمان. تا خوا لێمان خۆشبێ و، بە بەهەشتمان شاد بكات. 4- تەقوا زیادكردن: لەبەرئەوەی تەقوا شتێكی زۆر گرنگ و پێویستە بۆ ئینسان، بەڵكو خۆراك و توێشوویەكی گرنگە، پێویستە ئینسان هەمیشە (بە تایبەت لە مانگی ڕەمەزان) تەقوا و عیبادەتی خۆی زیادبكات. زیاتر بیربكاتەوە لە ڕابردوو و داهاتوو و چارەنووسی. چی كردووە و، چی بەسەردێ؟ زیاتر لە خوا بترسێ و دڵی ڕاچڵەكێ، تەقوای خۆی زیادبكات. چونكە تەقوا بەرهەم و دەستكەوتی زۆری هەن لە دونیا و دواڕۆژدا. بۆیە خوای گەورە دەفەرموێ: [... ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭﭮ ﭯ ﭰ ﭱﭲ] سورە البقرە. واتە: (... وە توێشووی سەفەرتان ئامادەبكەن، باشترین توێشووش پارێزكارییە. وە خۆتان لە بێ فەرمانی من بپارێزن ئەی خاوەن بیر و هۆشەكان). ئینسانی ئیماندار بێ تەقوا ناژی، بۆیە دەبێ زۆر گرنگی پێ بدەین. بە تەقوا خوا لە خۆمان ڕازی بكەین. بەهەشت و چارەنووسێكی باش بەدەست بێنین. 5- خواپەرستی زۆر: پێویستە لە مانگی ڕەمەزاندا خواپەرستییەكی زۆر و زەوەند بۆ خۆمان و بۆ خوا لەسەریەك كەلەكە بكەین. مەلۆیەكی زۆر بخەینە سەر خەرمانی كار و كردەوەكانی دواڕۆژمان، ئەم هەلە لە دەست نەدەین. لە: ڕۆژووگرتن، تەڕاویح، شەونوێژ، زەكات و خێر و سەدەقە، شەوانی قەدر، لە سەرجەم خێر و سوننەت و عیبادەتەكانی تر هەوڵی زۆر بدەین و هەنگاوی زۆر بهاوێین. خواپەرستییەكی باش و زۆر بكەین، لە هەموو كاتەكانی تر جیابێ. خۆمان بگۆڕین، بە خۆماندا بێینەوە، بە جۆرێك كە ڕەنگ و ڕووخسار و دڵا و دەروون و كردار و گوفتار و بیركردنەوە و سەرجەم هەڵسوكەوتەكانمان بگۆڕێت. بەهۆی ئەوە ڕەزامەندی خوا و بەهەشتی نەبڕاوە بەدەستبێنین. هەروەك خوای گەورە دەفەرموێ: [... ﰐ ﰑ ﰒ ﰓ ﰔ ﰕ ﰖ ﰗ ﰘ ﰙ ﰚ ﰛ ﰜ ﰝ] سورە الكهف. واتە: (... جا هەر كەسێ دەیەوێ بگاتە پەروەردگاری و، ڕەزامەندی ئەو بەدەست بێنێ، با كار و كردەوەی چاك بكات و، لە ڕووی خواپەرستیشەوە هیچ كەس و شتێك نەكاتە هاوەڵی خوا). 6- چاكەكردن: پێویستە ئینسان لەم مانگەدا هەرچی چاكە بیكا، خۆ و خەڵك چاك بكا. واتە تا دەكرێ هەوڵا بدا بەینی خۆی و خوای چاك بكا، ئینجا نێوانی خۆی و خەڵك چاك بكا، دواتر نێوانی خەڵك چاك بكا. دڵسۆز و چاكەكار بێ، دڵا و دەروونی خۆی چاك بكا، كردار و گوفتاری خەڵك چاك بكا، كۆمەڵگە چاك بكا، خراپەكاری نەهێڵێ. 7- ئاشتبوونەوە: پێویستە لە ڕەمەزاندا لەگەڵا خۆ و خوا و خەڵك ئاشت بینەوە و سولح بكەین. سەرەتا كردەوە بەد و خراپەكانی خۆمان بنەبڕ بكەین، لەگەڵا خوا چاكبینەوە بەهۆی تەوبە و پەشیمانی و وەلانانی كاری خراپ. لەگەڵا خەڵك ئاشت بینەوە، واتە: ئەوانەی ستەممان لێ كردوون، قسەیان لەگەڵا ناكەین، هەقیان لەلامانە، كاریان پێمانە ... ئەگەر ڕاستە پەشیمانین، خوا لە خۆ ڕازی دەكەین، بەوە دەكرێ مافەكانیان بدەینەوە، گەردەنی خۆمانیان پێ ئازاد بكەین، لەگەڵیاندا چاك بینەوە، دڵیان ڕاست بكەینەوە. 8- پاراستنی دەستكەوتەكان: هەموو ئەوانەی باسمانكردن یان هەن، كۆمەڵێ دەستكەوت و بەرهەمی گەورە و گرنگن. بە هەوڵا و ماندوو بوونێكی زۆر و بێ وچان لە ڕەمەزاندا بە دەست دێن. گرنگ تەنها ئەوسا نییە، گرنگتر ئەوەیە لە دوای ڕەمەزانیش بیانپارێزین. واتە: جارێكی تر نەچینەوە سەر هەمان گوناه و تاوان و خراپەی جاران. بەڵكو هەروەكو ڕەمەزان چاكەكار بمێنینەوە. دەنا دەبینە مازووكەری كوندە پاشۆڵا! هەر هەوڵدەدەین و خەرمان دادەكەین، كەچی لە دواوە دەڕژێ و بێ هوودەیە. بۆیە با هەوڵدەین دوای ڕەمەزانیش هەر چاك و پاك بین. بە تایبەت ئەو كەسانەی تەنها لە ڕەمەزاندا خوا دەناسن و، خواپەرستی ئەنجام دەدەن. وا دەزانن خواپەرستی تەنها لە ڕەمەزانە! نەخاسمە ئەو خوشكە بەڕێزانەی لە ڕەمەزانان خۆیان دادەپۆشن یان بەڕۆژوو دەبن و عیبادەت دەكەن، كەچی دوای ڕەمەزان دەگەڕێنەوە سەر دۆخی جاران. شتێكی خراپ و نادینی یە و، ناحالی بوونە لە ئیسلامەتی. ئیتر ئەمانە و دەیان كاری تری چاك هەن، پێویستە بە ئەرك و بەرنامەی خۆمانیان بزانین و، لەم مانگەدا ئەنجامیان بدەین و، جێبەجێیان بكەین.
 |