دوای ئه‌وه‌ی تاوانبار‌و ئاگاداریان کردم به‌وه‌ی که بابه‌تێك له سایتی ستانده‌ره‌ده‌وه نوسراوه‌و منیش ڕۆشتمه سه‌ر سایتی ستانده‌ردوو بابه‌ت و کۆمێنته پێکه‌نیناویه‌کانم خوێنده‌وه، بۆم ده‌رکه‌وت جگه له که‌سانێکی ده‌ستخاڵی که‌س خۆی به‌و کارانه‌وه سه‌رقاڵ ناکات.
ئه‌ڵبه‌ت من وامزانی بابه‌ته‌که به‌ناوی منه‌وه نوسراوه، به‌ڵام وا ده‌رنه‌چوو که‌سێك به‌ناوی شکار قوبادیه‌وه نوسیبووی، وه که‌سانێكیش به‌ناوی خوازاوه‌وه هێرشیان کردبووه سه‌ر ئێمه به کوێرانه! دوای گه‌ڕان و به‌دواداچوونێکی خێرام له‌سه‌ر ناوی نووسه‌ر بۆم ده‌رکه‌وت شکار قوبادی که‌سێکی تره‌و بابه‌تی تری جیاوازی به‌هه‌مان ناوه‌وه هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه من به‌کاری خۆمی نازانم وه‌ڵامی شکار بده‌مه‌وه ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به منه‌وه هه‌بێت و تۆمه‌تباری کوێرانه کراوم له‌سه‌ری ئه‌و بابه‌ته به هیچ شێوه‌یه‌ك نه دوور نه نزیك هیچ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆو نا ڕاسته‌وخۆی به منه‌وه نی یه، نووسه‌ر خۆی لێی به‌رپرسیاره.
به‌داخه‌وه له‌بری وه‌ڵامی شکار وه‌ك خۆی، له‌ناو خه‌ڵکدا ته‌شهیر به من کراوه، ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ڕێزی برایه‌تی و وه‌فا بۆ یه‌کگرتوو نه‌بێت جێگه‌ی هه‌ڵوێسته‌کردنه‌و وه له‌سه‌ر تۆمه‌ته‌کان خۆی بابه‌تی ده‌وێت، نوسین به‌ناوی خوازاوه‌وه هیچ کات په‌نام بۆی نه‌بردووه‌و هه‌رشتێك تا نه‌بووبێته بڕوایه‌کی پته‌و لام له‌سه‌ریم نه‌نوسوه، وه کاتێك بوو به بڕوالام به شانازیه‌وه ئه‌وکات به‌ناوی خۆم و وێنه‌ی خۆمه‌وه بڵاوم کردۆته‌وه‌و خۆم له به‌رپرسیارێتی نه‌دزیوه‌ته‌وه.
لێره‌دا پێم باشه ئه‌وه‌نده بڵێم و ئه‌و په‌یامه‌م بگات ئه‌گه‌ر منیش به‌دوای تۆمه‌تبارکردندا بگه‌ڕایه‌م هه‌ر ئه‌و نوسینه‌ی که له‌سه‌ری تاوانبار کراوم گومانیش لای من زۆر دروست ده‌کات له کاتێکدا بیده‌نگ بووم به‌رانبه‌ری ته‌نها له‌به‌ر پاراستنی برایه‌تی.
جگه له‌وه‌ش هیچ کات له ڕه‌خنه نه‌ترساوم و گه‌ر به‌رانبه‌ر هه‌ر به‌رپرس و لایه‌نێك ڕه‌خنه‌شم هه‌بوو بێت به ئالیه‌تی خۆی به جۆرێك له چاکسازیم زانیووه‌و به ڕاشکاوی و به‌بێ هیچ پێچ و په‌نایه‌ك له جێگه‌ی خۆیدا کردوومه.
ئه‌وه ده‌بێت لای هه‌موومان ڕوون بێت و هه‌موو کارێك ئالیه‌تی خۆی هه‌یه بۆ نمونه بابه‌تێك که له‌گه‌ڵی نه‌بووم و به‌شیاوم نه‌زانی خۆم بۆ خۆم وه‌ڵامی ده‌ده‌مه‌وه، چونکه تاوانی بابه‌تێك هه‌ر بابه‌تێکه، وه‌گه‌رنا هه‌روازی لێ ده‌هێنم نه‌وه‌ك به حه‌زی خۆم دژی برای خۆمی بکه‌مه‌وه‌و ئه‌ویش بێ ئاگابێت لێی! پاراستنی برایه‌تی ئالیه‌ته‌کانی له‌وه گه‌وره‌تره بابه‌تێك ببێته مایه‌ی شێواندنی.
یه‌کگرتوو لای من خاوه‌نی ڕێزه‌و من په‌روه‌رده‌کراوی ده‌ستی یه‌کگرتووم ئه‌ویش ده‌بێت شانازی بکات به هه‌ر کارێکی چاکه‌وه که بیکه‌م و ده‌ستم بگرێت له کارێکی خراپ، نه‌وه‌ك بم شکێنێت و تۆمه‌تبارم بکات.
محه‌مه‌د جه‌لال/سکرتێری کۆمه‌ڵه‌ی کوردی بوار