|
ئاگه‌داریه‌ك له کۆمه‌ڵه‌ی کوردی بواره‌وه |

به‌ناوی یه‌زدانی باڵاده‌ست و جواکاری بوونه‌وه‌ر
ئاگه‌داری
ئاگه‌داریه‌ك له کۆمه‌ڵه‌ی کوردی بواره وه بۆ ئه‌و خوشك و برایانه‌ی که له ناوه‌وه‌ی به‌ریتانیا و ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیان و ناوی خۆیان تۆمار کردووه له کۆمه‌ڵه‌که‌مان به مه‌به‌ستی خۆێندنی زانسته ئیسلامێکان و زمانی عه‌ره‌بی ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به کۆمه‌ڵه‌که‌مانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی کاره‌کانیان بۆ ڕاپه‌ڕێنرێت و بڕۆن بۆ زانکۆکان و ده‌ست به‌خوێندنی ئه‌م ساڵ بکه‌ن
شایانی باسه ساڵی رابردوو کۆمه‌ڵه‌ی کوردی بوار هه‌ستا به‌دابین کردنی کۆمه‌ڵێك کورسی خوێندن له یازده ووڵات و حه‌ڤده زانکۆی جیهان بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ئاره‌زوی خوێندنیان هه‌یه به‌بێ جیاوازی
نووسینگه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی کوردی بوار- به‌ریتانیا
 |