|
عومه‌ر عه‌لی: دامه‌زراندی ڕێکخراوێك ئاشکرا ده‌کات |
|

هه‌ر ئاینێك که دروست بوو بێت و هاتبێته کایه‌وه هه‌وڵی کۆکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکانی داوه‌و ویستوویانه که خه‌ڵکی کۆك و جۆر بن، به‌تایبه‌تی ئاینی پیرۆزی ئیسلام، که دواهه‌مین په‌یامی خوایی بوو بۆ سه‌رزه‌مین، که تا ڕۆژی دوایش هه‌ر ده‌مێنێته‌وه‌و کاری پێ ده‌کرێت، ئه‌گه‌رچی له کاتێك بۆ
کاتێك و له جێگه‌یه‌ك بۆ جێگه‌یه‌کی تر جیاوازی چۆنێتی و جۆرێتی و که‌می و زۆری ده‌بینرێت، ئێمه‌ش وه‌ك کۆمه‌ڵێك لاو له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی کوردستان له ژێر ڕۆشنایی ئه‌و باکگراونده ئاینیه‌دا هه‌ستاین به کۆکردنه‌وه‌ی که‌سانێکی به‌توانا له بواره جیا جیاکاندا بۆ گرێدانی تواناکان پێکه‌وه‌و سه‌دایه‌کی باشتر له‌وه‌ی که ئێسته هه‌یه، له هه‌موو مێژووه‌کانداو له مێژووی ئیسلامیشدا به‌رده‌وام که‌سانێك به‌رچاو ده‌که‌ون که‌وا له‌سه‌رده‌م و کاتی خۆیاندا کاریگه‌ری پۆزه‌تیڤیان هه‌بووه‌و وه هه‌تا ئێسته‌ش سود له ئه‌زموونه‌کانیان وه‌رده‌گیرێت، هه‌موو ئه‌وانه‌ش هانده‌رێکی مه‌عنه‌وی بوون بۆمان ئه‌گه‌ر چی ئێمه‌ش به‌قه‌ده‌ر ئه‌وانیشمان پێ نه‌کرێت، به‌ڵام هیچ کارێك نی یه لای خوای گه‌وره بچوك بێت مادام به بڕوایه‌ك و ئیراده‌یه‌که‌وه بکرێت، وه زۆر به‌تایبه‌ت تر به‌رده‌وامی زیاتر کاره‌کان گه‌وره‌تر ده‌کات ئه‌گه‌ر بۆ خۆشی بچوك بێت، سه‌ره‌تا زیاتر له خۆ پێگه‌یاندنه‌وه ده‌ستمان پێ کردوو هه‌ر یه‌که‌مان خۆمان سه‌رقاڵ کرد به خولی جۆراو جۆر‌و خوێندنه‌وه تا پله باڵاکان وه هه‌نوکه‌ش به‌رده‌وامیمان تێیدا هه‌یه، وه دواتر ده‌ستمان کرد به کار‌و چالاکی جۆراو جۆر هه‌ر له نوسین و کۆڕ‌و سیمیناره‌وه تا تێکه‌ڵی ناو خه‌ڵکی و به‌ده‌مه‌وه چوونی گرفته‌کانیانه‌وه به مه‌به‌ستی زیاتر لێك تێگه‌شتن و خزمه‌تێکی زیاتر به مرۆڤایه‌تی، وه به‌باشمان زانی تواناکان زیاتر کۆ بکه‌ینه‌وه‌و هه‌ریه‌که‌مان به گوێره‌ی توانا‌و بارودۆخی تایبه‌تی و ئه‌و جێگه‌ی لێی ده‌ژی به پێویستیمان زانی ڕێکخراوێك دابمه‌زرێنین بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌و گرێدانیان پێکه‌وه، وه هه‌مووشمان پشتگیرو یارمه‌تی ده‌ری یه‌کتربین و هه‌ر کارێك له‌لای هه‌ر یه‌كێکمان پێویستی به بوون کرد له‌لایه‌ن ئه‌وانی ترمانه‌وه پشتگیری لێ بکه‌ین و به گوێره‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلام و ڕه‌چاوکردنی یاسای ئه‌و جێگه‌ی پێی هه‌ستین، ئه‌ندام و لایه‌نگرمان له زۆر ووڵاتی ئه‌وروپی و جێگه‌ی جیا جیا هه‌یه. به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی له کوردستان و به‌ریتانیادا کار ده‌که‌ین له ئێسته‌دا، وه‌کو نوسراو‌و بڵاو کراوه زۆربه‌رمان به‌رده‌وام بۆ سایت و گۆڤاره‌کان نوسیومانه جگه له‌وه‌ی گۆڤارێکی سه‌ربه‌خۆو سایتێکی سه‌ربه‌خۆشمان هه‌یه هه‌ردوو به‌ناوی بوار، وه بۆ کۆکردنه‌وه‌و به‌هێزکردنی پێمان باش بوو له‌م مینبه‌ره‌وه زیاتر کاروچالاکیه‌کانمان ده‌رکه‌ون و وه په‌یامێکیش بێت بۆ هه‌وادارانی ئه‌م هزره‌ی ئێمه تا ئه‌وانیش هاوشانمان بن و زیاتر به‌ره‌وه پێش بچین، وه بوارێکی زیاتر بکه‌ینه‌وه بۆ خاوه‌ن پێنوسه‌کان و به‌گوێره‌ی توانا‌و پێویست بتوانین به‌رهه‌مه‌کانیان به‌چاپ بگه‌یه‌نین. هه‌موو ئه‌وکه‌سانه‌ی له‌م ڕێکخراوه‌دا کار ده‌که‌ن هه‌مووی خۆبه‌خشانه‌یه‌و به‌بێ به‌رانبه‌ره وه نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ش به‌ڵکو له خۆشمان ده‌گرینه‌وه بۆ به‌چاپ گه‌یاندن و ڕاپه‌ڕاندنی هه‌ر کارێك که له‌م چوار چێوه‌یه‌دا ده‌کرێت و پێویستی به ماده بێت، وه هه‌ر داهاتێکیش له‌م چوار چێوه‌کاره‌دا ده‌ستمان ده‌که‌وێت هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌کاری ده‌هێنینه‌وه، ڕێگه‌ی جۆربه‌جۆری یاسایش ده‌گرینه به‌ر بۆ به‌ده‌ستهێنای ماده ته‌نها بۆ کاری ڕۆشنبیری، جێگه‌ی خۆشیه‌تی بڵێن ڕێکخراوی بوار هه‌موو ئه‌وکارانه‌ی له چوارچێوه‌یدا ده‌کرێت سه‌ربه‌خۆیه‌و سه‌ر به هیچ حیزب و لایه‌نێکی سیاسی نی یه، به‌ڵام هه‌موو ئه‌ندامان بۆ خۆیان ئازادن له ده‌ره‌وه‌ی کاری ئه‌م پرۆژه‌یه‌دا بۆخۆیان هه‌رچی بن به‌ڵام له‌م چوارچێوه کاره‌دا ڕێگه به هیچ که‌سێك نادرێت که کاری حیزبی و سیاسی بکات بۆ هیچ لایه‌نێك، وه‌گه‌ر به‌ده‌ریش که‌وت ئه‌ندامێك سه‌رپێچی له ڕێنمویاکان ده‌کات بوار مافی لێ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ی هه‌یه‌و وه ڕێز له کاره‌کانی ڕابووردووشی ده‌گرێت، وه هه‌موو ئه‌ندامانی بواریش بۆیان هه‌یه پرۆژه‌کاره‌که زیاتر گه‌وره بکه‌ن به‌پێی بارودۆخ و پێداویستی ده‌وروبه‌ری خۆی وه ته‌نها مه‌رجی بوار بۆیان کاره‌که‌یان شه‌رعی بێت و نایاسایی نه‌بێت، ئیتر یاساکانیش جیاوازی هه‌یه له جێگه‌یه‌که‌وه بۆ جێگه‌یه‌کی تر، کاتێك باس له یاسا ده‌کرێت یاسای ئه‌و جێگه‌ی کاره‌که‌ی تێدا ده‌کات، وه بێگومان ئه‌ویش به پرس و ڕا ده‌بێت له‌گه‌ڵ بواردا.
سه‌رپه‌رشتیاری ڕێکخراوی بوار عومه‌ر عه‌لی
بۆ په‌یوه‌ندی کردن و زیاتر زانیاری
ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it
www.bwar4all.org
 |