الله اکبر/الله اکبر/الله اکبر/الله‌اکبر/الله اکبر/لا اله الا الله‌ولله‌الحمد
ئه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز به‌خێرهاتی
ئه‌ی جه‌ژنی گه‌ردن ئازادی به‌خێر هاتی
ئه‌ی رۆژی پاک که‌ره‌وه‌ی دڵان به‌خێرهاتی
ئه‌ی رۆژی په‌یامی خۆشی و شادی به‌خێرهاتی
تۆ ئه‌ی جه‌ژن زه‌رده خه‌نه‌ی سه‌ر لێوانی هه‌ژارانی
تۆ زه‌رده‌خه‌نه‌و ڕه‌نگی سوری پڕ له نوری حاجیانی
تۆ(لبیك اللهم لبیك)ی به‌ره‌به‌یانی ده‌نگی ئیماندارانی
تۆ سیناریوو چیرۆکیکی راسته‌قینه‌وپاك و نه‌براوه‌ی
مێردێکی به‌ته‌مه‌ن وجگه‌ر گۆشه‌یه‌کی جوان و ساوای
تۆ ناڵه‌ی ( سیکاردێکی ) هه‌ساندراوی خۆێنینی
تۆنیشانه‌ی خۆشه‌ویستیه‌کی پاك وکه‌م وێنه‌ی په‌روه‌ردگاری
تۆ هاواری ده‌نگێکی پڕ له گریانی پیره‌مێردێکی ڕیش سپیت
ڕووئه‌کاته تاقانه‌که‌ی و پڕ به دڵی خۆی پێی ئه‌فه‌رمووێ
(( یا بنی انی اری فی المنام انی اذبحك فانضرماذا تری ))
تۆ هێمای ووشه‌ی(افعل ما تومر)وفه‌رم وبابه‌گیان سه‌رم ببره‌ی
دوای ئه‌نجامدانی کاره‌که‌ت توخوا زۆر سه‌لامیشم له دایه بکه‌ی
ئه‌ی جه‌ژنی قوربان ئه‌وه‌تانی که‌رنه‌ڤاڵی یاده‌کانت زیندو ئه‌کرێ
شوێنه‌واری پێشه‌واکه‌ت له لایه‌ن ملیونه‌ها شوێنکه‌وتوانت به‌سه‌ر ئه‌کرێ
تۆ ئیستاکه ته‌نها ویردی سه‌ر زمانی گه‌نج و لاو‌و پیرو جوانی موسڵمانی
تۆ پیرۆزی ، تۆ پیرۆزی ، تۆ پیرۆز ( بی ) له موسڵمانان به‌گشتی
 |