ئۆپۆزسیۆنی کوردی لە کوردستانی باشور خەریکە هەڵەیەکی کوشندە بکات ئەویش کە دەبیستین بەنیازە لەسەر داوای هەردوو پارتە دەسەڵات زەوتکارەکەی کوردستانەوەوە، یاخود بۆچونی هەندی كەس و لایەنەوە، كە تەنانەت لەناو ئۆپۆزسیۆن بوونیان هەیە و بەر گوێمان دەكەوێت كە بچنە پێکهاتەی حکومەتە داهاتووە چاوەڕوان کراوەکەی کوردستان، كە دەنگۆی ئەمە لەئارادایه. ئەگەر ئۆپۆزسیۆن ئەم کارەبکەن ئەوە لەچەند لایكەوە دەكەونە تەڵە سیاسیەکەوە، كە لەم چەند خاڵەدا روونی دەكەمەوەو ئاماژەی پێ دەكەم: یەكەم – یەكێتی و پارتی هیچ كات مەبەستیان نەبووەو نابێت، كەبەشداری كارای ئۆپۆزسیۆنیان قبوڵ كردبێت و نەقبوڵشیانەو حەقشیانە كەقبوڵیان نەبێت، لەبەر ئەوەی خۆیان بەبراوەی هەڵبژاردن دادەنێن، لەراستیشدا وایە لەهیچ کونجێکی جیهاندا نەبووە تۆ براوەی یەكەم بیت و زۆرینەی كورسیەكانی پەرلەمانت هەبێت و بەبەشداری ئۆپۆزسیۆن حكومەت پێكبینیت كەمن پێموایەسەركەوتوو نابێت هیچ كات وەلێرەدا بەروونی دەردەكەوێت كەئەمەسۆزی سیاسیەو لەسیاسەتیشدا سۆز نابێت بوونی هەبێت كەبڵێن قەیناكە ئێمە براوەین بەس ئێوەش وەرن با چەند وەزارەتێکتان بدەینی وەك بڵێت سۆزو بەزەیی پێداهاتنەوەبێت ئەبێت ئەقڵ بڕیار دەر بێت نەك لایەنی سۆزداری وە ئەمەی كەباسی دەكەم 20 ساڵ باشترین گەواهیە چەندین كابینەی حكومەتیشمان بینی تەواو تێگەشتوین لەمە چونكە دەسەڵات ئەگەر نیازی باشەو راست دەكات و ناترسێت با بێت هەڵبژاردن بكات، بێباكانە بێتە مەیدان، نەك دووفاقانە مامەڵەبكات، لەلایەك بەوەقەڵس دەبن كەپێان دەڵێیت حكومەتەكەتان شەرعیەتی نەماوە پێوستە هەڵبوەشێتەوە لەلایەكی تر دەڵێن با حكومەتێكی شەراكەتی نیشتمانی پێكبێنین ئەی ئەگەر ئەمە تەڵە نەبێت بۆ تێوەگڵانی ئۆپۆزسیۆن، ئەی ئەگەری چیتری لێدكرێت و چیتری لێدەخوێنرێتەوەفەرموو بۆ ئێوەی بەجێ دەهێڵم خوێنەری بەڕێز خۆتان شیكردنەوەی زیاتری بۆ بكەن . دووهەم: ئەگەر ئەمە ڕووبدات ئۆپۆزسیۆن قورسایی و سەنگی نامێنێت و بەهەردوو لایەنیەوەكە من پۆلینی بۆ دەكەم ئەوەی ئیسلامیەكان رابەرایەتیان دەكەن و چ ئەوانەی گۆڕان ڕابەرایەتیان دەكات لەبەر ئەوەی هیچ بوار ێكیان نیە، كەلەم حکومەتەكار بكەن چونکە دەست و دەسیسەی حزبی بەئاشكرا بوونی هەیەو هەستی پێدەكرێت، هەموو كەس دەزانێت تا بڕیارێكی حزبی هەبێت کەس خوێندنەوە بۆ قسەی دەسەڵاتی تەنفیزی ناكات و گوێشی بۆ ناگرێت کەئەمەشمان بینیوە بڕیاری كۆمیتەك و ناوچەیەك كاری پێکراوە تا ئەوەی حكومەت، خۆشمان بینیمان چ لەڕووداوەكانی 17 شوبات و ڕۆژانی دواتر چ لەڕووداواكانی ئەم دواییەی بادینان . سێهەمین و كۆتا خاڵم كەباسی بكەم ئەوەیە كەنزیكەی ١٠ مانگ تێپەڕی بەسەر ڕووداوەكانی ١٧ شوباتی سلێمانی و شوێنەكانی تر تا ئێستا تۆمەتبارە سەرەكیەكان نەچوونەتەدادگا بەچ ڵۆژیكێك حكومەت لەگەڵ كەسانێك پێك دەهێنرێت كەداڵدەی كۆمەڵێك تۆمەتباری ترسناكیان داوە، بەرگریشان لێدەكەن ڕێگریشیان لێدەكەن كەبێنەبەر دەم دادگا، وە من پێم وایەگەر تۆمەتبارەکان لەدادگایەكی بێلایەن و یاسا سەروەر دادگایی بكرانایەڕووداوەكانی بادینانش روویان نەدهدا ، چۆن تۆ دەچیتەناو حکومهتێکی سهرتاپای گهندهڵهو بێسهروو بهرهو شێوێنراوە ئهمە بۆخۆی فێڵێكی گهورهیەدهبێت زۆر بەوریاییهوەخۆیان لێی بهدوور بگرن كهواتەمانهوەبهم حاڵەپڕ مهترسیەباشترەنهك ههنگاونان بهرهو ههڵهیهكی وا گهورهدا با ئهمساڵیش چاوهڕێی بكات تا كاتی ههڵبژاردنی دادێت لە ساڵی داهاتوودا، كەتهنها كهمتر لە20 مانگی ماوە لەجێگای ئهوهی ئۆپۆزسیۆن كاتی خۆی بەكۆبوونهوهی ٥ قۆڵی بهفیڕۆ بدات كەبەدڵنیایهوەهیچ ئاكامی نابێت با بیر لهوەبكاتهوهو كار بۆ ئهوەبکات میكانزمێكی بههێز بدۆزێتهوەبۆ ئهوهی چ پارتی چ یهكێتی نهتوانن دهنگی ساختەبۆ خۆیان زیاد بكهن .
 |