نیگار حمد
وه‌رن به‌یه‌كه‌وه خۆمان بكه‌ینه‌پاڵه‌وانى ئه‌م به‌سه‌رهاته‌و دواجار هه‌ست به ئازارى برینه‌كان بكه‌ین و سه‌رنجه‌كانمان به هه‌ند وه ربگرین و بزانین ئه‌وانه‌ى به شوێن ناموسى خه‌لكى و له‌كه‌دار كردنى كه‌سایه‌تى خیزانه‌كانن ئاكامیان چیه و به چ رۆژێك ده‌گه‌ن :
كورِ و كچێك له زانكۆ په‌یوه‌ندى خۆشه‌ویستیان له نێوان دروست ده‌بێت و به تێپه‌ر بونى كات كچه‌كه د ووگیان ده‌بێت و له‌ماڵه‌وه باسى به‌سه‌ر هاته‌كه ده‌كات , براكه‌شى د ه‌چێته لاى ئه‌م كورِه‌و باسى به‌ر پرسیارێتى دوگیان بونى خوشكه‌كه‌ى بۆ ده‌كات, له‌وه‌لاَمدا ده‌ڵێت خوشكه‌كه‌ت ناناسم هیچ په‌یوه‌ندیم به‌م باسه‌وه نیه ئه‌وانیش چونكه هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان به‌ده‌سه‌وه نه‌بوو هیچیان بۆ نه‌كرا ..
ساڵ هاتوو چوو رۆژێك كوره‌كه گه‌رایه‌و ماڵه‌وه بیینى دایكى له هۆش خۆى چوه‌و و كه‌وتوه , كوره‌كه زۆر هه‌وڵى دا تا دایكى به ئاگا هاته‌وه‌و ده‌ستى كرده گریان و ووتى : خوشكت دووگیانه , كوره‌كه به‌په‌له راى كرده لاى خۆشه‌ویستى خوشكه‌كه‌ى و یه‌خه‌ى گرت : به‌لام ئه‌و وه‌لاَمى دایه‌وه‌و وتى : من خوشكى تۆ ناناسم , وه‌ك ئه‌وه‌ى خه‌نجه‌رێكى تیژ قوڵه برینێكى زۆر كۆن بكولێنێته‌وه.
چه‌ند ساڵێكى تر تێپه‌رى ئه‌م كوره بریارى هاوسه‌ر گیرى دا و خێزانى گواسته‌وه هه‌ر له یه‌كه‌م شه‌وى ئه‌م ژیانه نوێیه بۆى ده‌ركه‌وت كه خێزانى پێشتر په‌یوه‌نى هه‌بوه‌وه زیناى كردوه , ووتى : تكا ده‌كه‌م ئه‌م عه‌یبه‌م داپۆشه و لاى كه‌س باسى مه‌كه : كوره‌كه پرِ به‌ده‌نگ هاوارى كرد به‌سه خوایه ئه‌مه زۆره ...
به‌لاَم هێشتا ماوه دواى ماوه‌یه‌ك خواى گه‌وره كچێكى زۆر جوانى پىَ به‌خشین و ته‌مه‌نى گه‌یشته حه‌وت سالاَن و ته‌واو گه‌وره‌یى و جوانى له خۆ گرتبوو .. رِۆژێك باوكى هاته‌وه ماڵه‌وه بینى وا خێزانى ده‌گرى و كچه‌كه‌شى نه‌خۆش كه‌وتوه , چونكه خاوه‌ن باڵه‌خانه‌كه ته‌عه‌داى لێ كردوه ...
هه‌موو ئه‌مانه به‌س نه‌بوو بۆ وێران كردنى سومعه‌و ره‌وشت و ئاینده‌ى كچێكى بێ‌تاوان و دواجار ده‌س به‌ردارى تاوانه‌كه‌شت بى و ته‌نیا جێى بێڵى له‌ناو خێزانێكى پرِ خه‌م و په‌ژاره , به‌ڵى گالته كرن به خه‌لكى و به‌سوك سه‌یركردن و برینداركرنى هه‌ستى به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌نه ئاسان نیه و سزاكه‌ى سه‌خته
ماوه‌ته‌وه بڵێین خوا به‌سه‌بره به‌ڵام به‌زه‌بره .. دنیا بۆ كه‌س هه‌ر رِوون نابێت رۆژَیكیش دادىَ تاریك بێت .. ئه‌م به‌سه رهاته له‌سه داواى ( كوره‌كه ) بڵاو كراوه‌ته‌وه ویستى هه‌موو كه‌سىَ په‌ندى لێوه‌رگرىَ , چونكه په‌شیمانى باجه‌كه‌ى قورسه و تاوانباریش هه‌ر ده‌بێت به سزاى خۆى بگات زوو بێت یا دره‌نگ.
سه‌رچاوه ئه‌نته‌رنێت