بریار جلال
نه‌وه‌ی نوێ ئه‌و كوڕ‌و كچه لاوانه ئه‌گرێته‌وه كه نه‌وه‌ی دوای ڕاپه‌رینن و هه‌ڵقولاَوی ناو ئه‌م كوَمه‌ڵگه‌یه‌ن كه به زوَر قوَناغی دژوار‌و نه‌هامه‌تی دا تێپه‌ڕیون وه‌ك شه‌ڕی ناوخوَِو ئابلوقه‌ی ئابوری سه‌ر كوردستان ونوقم بوونی دام‌و ده‌زگاو سه‌رجه‌م كایه‌كانی كومه‌لگه‌ی كوردی به‌فایروسی گه‌نده‌ڵی نه‌دوَزینه‌وه‌ی ئه‌نتی ڤایروَسیه‌كیش بوَ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م ڤایروسه كوشنده‌یه تا ئه‌م چركه ساته‌ش , نه‌وه‌یه‌ك به هه‌زار كێشه‌و جه‌رمه‌سه‌ری و داماوی و نه‌هامه‌تی خوێندن ته‌واو ده‌كات و دوای ئه‌وه‌ش ئه‌بێت ساڵانێكی زور له جاوه‌ڕوانی(دامه‌زراندن)یاخود دوَزینه‌وه‌ی (هه‌لی كار)دا بێت بو ئه‌وه‌ی بتوانیت بێداویستی یه ساكاره‌كانی ژیانی روژانه‌ی دابین بكات و هیچی ناویت جگه له‌وه‌ی كه ده‌یه‌وێت ته‌نها وه‌ك مروف بژی و به‌س. ئه‌گه‌ر جه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر به هوَی ئه‌و زروفه ئابوری و سیاسی و كومه‌ڵایه‌تی یه‌ی كه دوچاری میلله‌ته‌كه‌مان بوو بوو بوَ زوَربه‌ی كرده‌وه‌و بڕیاره سیاسی یه‌كانی ده‌سه‌لات بمان وتبێت (به‌ڵێ) واته ئاڕاسته‌ی جوڵه‌ی ملمان به شێوه‌یه‌كی شاوڵی بوو بێت ئه‌وا به خوشحاڵی یه‌وه هه‌ست ده‌كه‌ین كه ئێستا ئه‌م (به‌ڵََێ) یه له فه‌رهه‌نگی ژیانی كوَمه‌ڵگا به گشتی و توێژی لاوان به تایبه‌تی زوَر زوَر كال بوته‌وه‌و(به‌ڵێ) كوَچی دوای كردووه یاخود له سه‌ره‌مه‌رگدایه‌و (نه‌خێر) جێی گرتوته‌وه واته جوَڵه‌ی ملمان به‌شێوه‌یه‌كی ئاسوَی ده‌جوڵێنین!!! ئه‌م ماڵ ئاوای كردنه له (به‌ڵێ)وه بوَ(نه‌خێر) مایه‌ی دڵخوَشی یه بوَ هه‌مومان به گه‌وره و بجوك وژن و پیاو منداڵ و مێرد منداڵ و كوڕ‌و كچه‌وه.ئه‌گه‌ر له ڕابردوودا زیانی زوَر زوَر مان له(به‌ڵێ) كردبێت ئه‌وا له ئێستاداو بوَ ئه‌م قوَناغه‌ی ژبانی سیاسیمان قازانجی بێ پایان له( نه‌خێر) ده‌كه‌ین!! هه‌نوكه سه‌رجه‌م تاكه‌كانی كومه‌لگه‌ی كوردی به گشتی وچینی نوخبه‌و ڕوَشنبیر به تایبه‌تی ئه‌ركێكی زوَر قورسیان له سه‌رشانه ئه‌ویش قسه‌كردن وده‌نگ هه‌ڵبڕین و ناڕه‌زای ده‌ربڕینه له هه‌ر شوێنیك كه نا دادی و نا یه‌كسانی بینرا. له‌ڕاستی دا ئیستا خه‌باتمان خه‌باتی نوسین و قسه‌كردنه ,ئه‌گه‌ر له سالاَنی هه‌شتا كاندا یاخود پێشتریش كوَمه‌ڵگه‌ی كوردی بێویستی به پێشمه‌رگه‌ی ئازا‌و دڵسوزی خاوه‌ن جه‌ك و فیشه‌ك ته‌قین هه‌بوو ئه‌وا ئێستا پێویستمان به‌ڕوژنامه نوسی خاوه‌ن قه‌ڵه‌م به ده‌ستی ئازا‌و وشه‌بێژی ڕاستگوَ هه‌یه..له‌م دوَخه‌ی ئێستاماندا خێرای ووشه له خێرای فیشه‌ك تیژتره!!!! پێویسته حیزبی ده‌سه‌لاَتداری كوردی له نوكی په‌نجه‌وه تا ته‌پڵه‌سه‌ری به‌خوێدا بچێته‌وه‌و سود له ته‌جروبه‌ی ولاَتانی دراوسێ وه‌ربگرێت و گوڕانكاری یه‌كی گه‌وره‌و باش بكات بوَ ئاڕاسته‌كردنی كومه‌ڵگه‌ی كوردی به‌ره‌و دیموكراسی و ئازادی و دادپه‌روه‌ری و شه‌فافیه‌ت و عه‌داله‌تی كوَمه‌لاَیه‌تی. نه‌وه‌یه‌ك چون دڵی به حوكمه‌تێك خوَش بێت كه ئه‌م حوكمه‌ته كارگوزاری حیزبه!! نه‌وه‌یه‌ك چاك ئه‌زانێت كه‌هه‌ردوو حیزبی فه‌رمانڕه‌وا له( 2003 تا 2009) مانگانه به هه‌ردووكیان 70ملێوَن دوَلاریان به كاش وه‌رگرتووه له حوكمه‌ت كه ئه‌گه‌ر بیكه‌یت به ده‌فته‌ر دوَلار ئه‌وا له یه‌ك ڕوَژدا زیاتر له230 ده‌فته‌ر!!كێش ئه‌لێ وا نی یه ئه‌وا قه‌ڵه‌م و كاغه‌زو حاسیبه..ئه‌گه‌ر پاره‌ی ته‌نها یه‌ك ساڵ بگێڕنه‌وه بو حوكمه‌ت ئه‌وا له سلێمانی یاخود له هه‌ولێر ژماره‌یه‌كی زوَر خه‌ڵك له كرێچێتی ڕزگاری ده‌بێت كه ده‌ردێكی كوشنده‌ی نێو كوَمه‌ڵگاكه‌مانه..ده‌رچوویه‌كی زانكوَ كه داده‌مه‌زرێت موچه بنه‌ڕه‌تی یه‌كه‌ی ته‌نها( 296000)دیناره به پاره‌ی چاپی نوێ بڕوانه یه‌ك ڕوژی حیزب به سه‌ده‌هاو بگره هه‌زاره‌های 16 ساڵ خوێندنی خوێندكارێكی ده‌رچووی زانكوَ پیروَزتره!!!ئایا چوَن بتوانین ئه‌م هاوكیشه‌یه هاوسه‌نگ بكه‌ین؟؟ به‌ڕاستی كه‌باس له‌ده‌سه‌لاَتی كوردی ده‌كه‌ین زمان ده‌بێت به كه‌ناڵێكی گه‌وره‌ی ڕاگه‌یاندن و قه‌ڵه‌م توشی نه‌زیفی وشه ئه‌بێت بوَ ئه‌و گه‌نده‌ڵی ونا دادپه‌روه‌ری یه‌ی كه له كوردستاندا هه‌یه كه بێگومان بكه‌ره‌كه‌ی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌لاَتداری كوردی یه..پێویسته ده‌سه‌لاَتی كوردی باش بزانیت ئه‌وترسه‌ی كه ئه‌بێت هه‌یان بێت نه‌وه‌ی نوێ یه نه‌ك ئوَپوزسێون!!چونكه ئه‌گه‌ر وا بڕوات ئه‌م نه‌وه‌یه به ئوَپوَزسێونیش ڕازی نی یه‌و خواست و هیواو ئاواته‌كانی زوَر له‌وه گه‌وره‌تره كه ئوَپوَزسێونیش بتوانیت به‌ته‌واوی بوَی دابین بكات!! نه‌وه‌یه‌ك كه‌زوَربه‌ی كاته‌كانی ته‌رخان كردووه بو ئه‌نته‌رنێت و فه‌یسبووك و له واقیعدا له كوردستاندا ده‌ژی به‌لاَم له خه‌یاڵدا له‌ئینفایرومینتێكی تردا ئه‌ژی كه به‌راورد ناكرێت به‌م ژین و ژیانه‌ی ئێستای!! خاڵی جه‌وهه‌ری وسه‌ره‌كی كه ده‌سه‌لاَت پێویسته په‌له بكات له‌جێ به‌جێ كردنی ئه‌ویش ئاشتكردنه‌وه‌ی ئه‌م نه‌وه دڵ ڕه‌نجاوه‌یه به خوَی ئه‌مه‌ش به‌وه ده‌كرێت كه‌ڕێگا خوش بكرێت بوَ هاتنه‌دی خه‌ون و ئاواته‌كانی.. نه‌وه‌یه‌ك كه‌ڕازی نییه چیتر ده‌سه‌لاَت قیرتاوكردنی شه‌قام ودروست كردنی قوتابخانه‌و نه‌خوَشخانه‌و دابین كردنی ئاوی خواردنه‌وه‌و كاره‌بای مولیده‌و كاره‌بای نیشتیمانی به ده‌سكه‌وت پێ بفروَشیته‌وه كه خوێ له خوَیدا ئه‌مانه بجوكترین ئه‌ركی حوكمه‌ت ومافی هاونیشتیمانی یانه!!.. نه‌وه‌ی نوێ به‌قه‌ڵه‌مێكی نوك تیژ ده‌نوسیت و به گه‌روویه‌كی خاوه‌ن ده‌نگ و ده‌نگه‌ژیی به‌هێز هاوار ده‌كات و ده‌ڵی: 1.نه‌خێر بوَنادادپه‌روه‌ری و نایه‌كسانی و دروست بوونی جیاوازی چینایه‌تی زوَر زوَر له نێوان هاولاَتیان و به‌ربرساندا كه به‌راورد ناكرێت.. 2.نه‌خێر بوَ پڕبوون و گه‌رم بوونی كومه‌ڵێك گیرفانی حیزبی به پاره‌ی نه‌وتی میلله‌ت. 3.نه‌خێر بوَ به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی ڕووبه‌ری ڕووی ئازادی وئه‌شكه‌نجه‌دان و فه‌لاقه‌كردن و بگره كوشتنی ڕوژنامه نوسه بوێره‌كان. 4.نه‌خێر بو جا سوس كردن به‌سه‌ر ئه‌و نوسه‌رو ڕوژنامه نوسانه‌ی كه به ئاواز‌و نه‌غمه‌ی ده‌سه‌لاَت ناخوێنن. 5.نه‌خێر بوَ به حیزبی كردنی سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی حوكمه‌ت. 6.نه‌خێر بوَ كوَمه‌ڵێك چی و چی تر كه ڕه‌نگه لێره‌دا كات و شوێن مه‌ودا نه‌دات زیاتر لێی بدوێین..
 |