جماڵ غەریب حمە
وا ساڵێك تێده‌په‌ڕێ به‌سه‌ر راپه‌ڕینی گه‌لانی وڵاتانی عه‌ره‌بی، ئه‌و ڕاپه‌رینانه‌ی كه‌كه‌س پێشبینی و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی به‌و خێراییه‌ی بۆ نه‌ده‌كرد، ئه‌وه‌ی كه ناونراوه به‌به‌هاری عه‌ره‌بی ، به‌ڵام ئه‌و به‌هاره‌ی كه‌هۆكاره‌كانی له هه‌روڵاتێك هه‌رچیه‌ك بوبێت ئه‌وا خاڵی لێك چو و هاوبه‌شیان له‌نێو هه‌مو ئه‌و ولاَتانه‌دا زرۆ زۆره ، لێره‌دا نامه‌وێت باسی هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و خۆپیشاناندان و ڕاپه‌ڕینه جه‌ماوه‌ریانه بكه‌م ، به‌ڵكو ده‌مه‌وێت باسی جۆری كاردانه‌وه‌ی ئه‌و ڕژێم و ده‌سه‌ڵاته شمولی و ئیستبدادیانه و سوپای ئه‌و وڵاتانه بكه‌م ، كه هه‌ر رژێمه‌و به‌جۆرێك كاردانه‌وه‌ی هه‌بوو ، جیاوازیه‌كانیش بۆ جۆری بیر و په‌روه‌رده و لایه‌نگیری و كاردانه‌وه‌ی ڕژێم و سوپای ئه‌و وڵاته ده‌گه‌ڕێته‌وه. چه‌خماخه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندانه‌كان سه‌ره‌تا له ولاَتی تونس سه‌ری هه‌ڵدا ، خۆپیشاندانه‌كان له‌و وڵاته به‌هۆی بێ لایه‌نی سوپاوه زو به‌زوی ئامانجی خۆی پێكا، هه‌ربۆیه سه‌رۆكی وڵات له هه‌ڵهاتن زیاتر هیچ ڕێگایه‌كیتری له به‌رده‌مدا نه‌ما، وه‌ك بینیمان زۆر زوتر له‌وه‌ی كه چاوه‌ڕێ ده‌كرا سه‌رۆك وڵاتی جێهێشت، به كۆتای ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بن علی كۆتای به خۆپیشاندانه‌كانیش هات، ئه‌م زوو خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانه‌ی سه‌رۆكی ئه‌و ولاَته هۆكارێكی سه‌ره‌كی بو بۆ هه‌ڵگیرسانی ڕاپه‌رینه‌كان به خێرایی له ولاَتانی هاوشێوه‌یدا. له‌وڵاتی میسر به‌هۆی پشتگیری سه‌رسه‌ختانه‌ی پۆلیس و ئه‌منی ئه‌و وڵاته له‌ده‌سه‌ڵات خۆپیشاندانه‌كان درێژه‌یان كێشا‌و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی دواخست، به‌لاَم به‌هۆی فراوان بونی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه و له توانا ده‌رچونی كۆنترۆڵكردنی له‌لایه‌ن پۆلیس و ئه‌من و ته‌نانه‌ت به‌ڵته‌جیه‌كانی ده‌سه‌لاَتیشه‌وه ، بۆیه ده‌سه‌لاَت به‌ناچاری په‌نای بۆ كارتی به‌كارهێنانی سوپا برد، وه‌ك چاوه‌ڕێ ده‌كرا سوپاش به‌ده‌م خواسته‌كانی ده‌سه‌لاَته‌وه نه‌چو بۆ سه‌ركۆنه‌و دژایه‌تی كردنی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو، هه‌ر بۆیه ده‌سه‌لاَت به‌خودی سه‌ره‌ك كۆمار و تێكڕای خانه‌واده‌كه‌یه‌وه له جێ هێشتنی ده‌سه‌لاَت زیاتر هیچ ڕێگه‌یه‌كیتریان هه‌ڵنه‌بژارد، بۆ ئه‌مه‌ش خۆیان ڕاده‌ستی دادگای ولاَت كرد، له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌و گۆڕانكاریانه‌شدا كه‌چی هێشتا له‌و ولاَته كۆتایی به خۆپیشاندانه‌كان نه‌هاتوه. له‌ولاَتی به‌حره‌ین له ولاَته به‌هۆی فه‌رمان ڕه‌وایی ولاَته‌وه له‌لایه‌ن كه‌مینه‌یه‌كی سوننه مه‌زهه‌به‌وه، هه‌ر له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندان له ولاَتانی عه‌ره‌بیدا راسته‌وخۆ خۆپیشاندان ئه‌و ولاَته‌شی گرته‌وه ، به‌لاَم وه‌ك سه‌ره‌تا وتم به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ده‌سه‌لاَت له‌و ولاَته‌دا كه‌مینه‌ن بۆیه نه‌توانرا به پۆلیس و سوپاشه‌وه خۆپیشاندانه‌كان كۆنترۆڵ بكرێن، هه‌ربۆیه له‌لایه‌ن ولاَتانی دراوسێوه هاوكاری سه‌ربازی كران بۆ سه‌ركوت كردنی خۆپیشانده‌رانی شیعه مه‌زهه‌ب و به‌م شێوه‌ش به جۆرێك ئه‌گه‌ر كاتیش بێت كۆتایی به خۆپیشاندان هات له‌و ولاَته. له ولاَتی لیبیاش هه‌رله‌گه‌ڵ فراوانتر بونی خۆپیشاندانه‌كان، په‌یوه‌ندی هێزه سه‌ربازیه جۆربه‌جۆره‌كانیش به خۆپیشانده‌رانه‌وه فراوانتر ده‌بو، تاكار گه‌یشته ئه‌وه‌ی كه ده‌سه‌لاَت بۆ پارێزگاری كردن له خۆی په‌نای بۆ به‌كرێگرتنی خه‌ڵكانی ولاَتانی تربرد، ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ش دادی نه‌دا چونكه تاده‌هات به‌ره‌ی گه‌ل فراوان و به‌ره‌ی ده‌سه‌لاَتیش بچوكتر ده‌بویه‌وه، تاكار گه‌یشته ئه‌وه‌ی كه خودی سه‌رۆكی ولاَت له جه‌نگێكدا ده‌ستگیركرا و به‌شێوه‌یه‌كی نادروست كوژرا، به‌لاَم نابێت ده‌ورو كاریگه‌ری هێزه‌كانی ناتۆ له به‌ر چاو نه‌گیرێت له روخانی ڕژێم له‌و ولاَته. له ولاَتی یه‌مه‌ن یش هه‌ر له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندانه‌كان چه‌ند لیوایه‌كی سه‌ربازی پشتگیریان له داواكانیان كرد‌و چونه ڕیزی خۆپیشانده‌رانه‌وه، هه‌ربۆیه خۆپیشاندانه‌كان تا ئه‌مڕۆش هه‌ر به‌رده‌وامه و هیچ لایه‌كیان نه‌یانتوانیوه لاكه‌یتر كۆتایی پێبهێنێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه هه‌وڵی كوشتنی سه‌ره‌ك كۆماریشدرا، به‌لاَم هه‌ر سه‌ركه‌وتو نه‌بون، هه‌رچه‌نده سه‌رۆكی ولاَت له ڕێگه‌ی ڕێكه‌وتنێكه‌وه ده‌سه‌لاَته‌كانی گوازراوه‌ته‌وه بۆ جێگره‌كه‌ی، به‌لاَم دیسان سه‌رۆك به پشتگیری سوپا هێشتا له‌و ولاَته‌دا ماوه‌ته‌وه و خۆپیشاندانه‌كانیش هه‌ر به‌رده‌وامه بۆ كۆتای هێنان به ڕژێم و سه‌رۆكه‌كه‌ی. ولاَتی سوریا كه رژێمه‌كه‌ی ئیستیبداد ترین ڕژێمی عه‌ره‌بی ئه‌مڕۆیه، وه مانشێتی بابه‌ته‌كه‌ش باسی خۆڕاگری گه‌لانی سوریا ده‌كات، چونكه ڕژێمی سوریا جیاوازه له هه‌مو رژێمه‌كانی ئه‌مڕۆ، كه‌واته ده‌بێت خۆڕاگری گه‌له‌كه‌شی جیاواز بێت له خۆڕاگریه‌كانی گه‌لانی ولاَتانیتر! هێزه چه‌كداره جۆر به‌جۆرۆره‌كانی ڕژێم خوێن ساردانه ڕۆژانه به ده‌یان كه‌سی مه‌ده‌نی به به‌ر چاوی ڕاگه‌یاندنه‌كان و جیهانه‌وه شه‌هید ده‌كه‌ن، دوا ئاماری قوربانیه‌كان شه‌ش هه‌زاره و پێنج سه‌د قوربانی تێپه‌ڕاند ، ئه‌مه بێجگه‌له بێ سه‌رو شوێنه‌كان كه‌كه‌س چاره نوسیان نازانێت، له‌گه‌ل ئه‌و هه‌موو قوربانیانه‌دا یه‌ك زه‌ڕڕه له وره و تینی جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ر كه‌م ناكات و بگره تا بێت خۆڕاگرتر ده‌بن له سه‌ر داوا ڕه‌واكه‌یان! جیاوازی ڕژێمی سوریا ئه‌وه‌یه ئه‌و ولاَته له‌ماوه‌ی ئه‌م چل ساڵه‌ی ده‌سه‌لاَتی ئه‌و ڕژێمه‌دا ببوه زیندانێكی گه‌وره بۆ هاوولاَتیه‌كانی، جیاوازیه‌كیتریش ئه‌و پشگیریه سه‌رسه‌ختانه‌ی سوپا و ئه‌من و شه‌بیحه‌كانی ڕژێمه كه‌له سه‌رۆك و ڕژێمه‌كه‌ی ده‌یكه‌ن، خۆپیشاندانی مه‌ده‌نیانه له‌و ولاَته درێژه‌ی هه‌یه و هه‌روه‌ها كاردانه‌وه نامرۆڤانه‌كانی ده‌سه‌لاَتیش هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه، ئیتر به‌ڕاستی كاتی ئه‌وه هاتوه سوپا هه‌ڵویستی نیشتمانیانه بنوێنێت و ده‌ست له كوشت و بڕی گه‌له‌كه‌ی هه‌ڵگرێت، پێش ئه‌وه‌ی به ده‌ستی ده‌ره‌كی وه‌ك هه‌ندی كه‌س پیشبینی ده‌كه‌ن كۆتایی به‌و ڕژێمه بێت، چونكه له كۆتایدا ئه‌وه سه‌رۆك و ڕژێمه‌كانن كه ده‌بێت بڕۆن و ولاَت به جێبهێڵن و هه‌ر گه‌لیشه ده‌مێنێته‌وه، ئیتر كاتی ئه‌وه هاتوه كه سوپا پشت بكاته ئه‌و ڕژێمه‌ی كه چل ساڵه گه‌لانی ئه‌و ولاَته ده‌چه‌وسێنێته‌وه، به‌ڕاستی گه‌لانی سوریا ماندون جیاوازن خۆڕاگر و شۆڕشگێڕن، ئیتر به‌راستی شایه‌نی ئه‌و هه‌مو قوربانیدانه نیین.
 |