احسان برهان ا‌لدین
(الجاهلیه) حاڵی خه‌ڵكی عه‌رب بوو له پێش ئیسلام، نه‌فام بوون به خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كان و شه‌ریعه‌تی ئایین، هه‌روه‌ها شانازییان به ره‌چه‌ڵك ده‌كرد و خۆ به‌زل زان و سته‌مكار بوون و چه‌ندین ئاكاری خراپی تریان هه‌بوو . نه‌فامی ئه‌وان بریتی بوو له نه‌زانین ، یان شوێن نه‌كه‌وتنی زانست ، شه‌یخول ئیسلام (ابن تیمیه) ده‌فه‌رموێت: (ئه‌وه‌ی حه‌قزان نه‌بێت ئه‌وه نه‌فامێكی ئاساییه، بةلام ئه‌و كه‌سه‌ی باوه‌رِی به پێچه‌وانه‌كه‌ی هه‌بێت ئه‌وه تووشی نه‌فامی ئاوێته (الجهل المركب) بووه، ئه‌گه‌ر شتێكی وت به پێچه‌وانه‌ی حه‌ق و حه‌قه‌كه‌شی ده‌زانی ، یان نه‌یده‌زانی ئه‌وه‌ش هه‌ر نه‌فامه، له مه‌شه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه خه‌ڵكی پێش هاتنی پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم له جاهیلیه‌تدا بوونه، چونكه‌ئه‌وه‌ی ئه‌وان له سه‌ری بوون له گوفتار و كردار ، نه‌فام بۆی داده هێنان و نه‌فام ئه‌نجامی ده‌دا، به هه‌مان شێوه هه‌موو شتێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ران پێی ره‌وانه كراون وه‌كو جووله‌كه‌یی و گاوری ئه‌وه هه‌مووی نه‌فامیه و ئه‌وه‌ش واتای نه‌فامی گشتی یه.
به‌لێم له پاش ره‌وانه كردنی پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه وسلم ، نه‌فامی له‌وانه‌یه له ولاَتێك هه‌بێت له ولاَتێكی تر نه‌بێت، وه‌كو ئه‌و شوێنانه‌ی كه (دارالكفر) ی پێده‌وترێت، له‌وانه‌شه له كه‌سێكدا هه‌بێت و له كه‌سێكی تردا نه‌بێت ، وه‌كو كه‌سێك پێش ئه‌وه‌ی موسڵمان بێت له نه‌فامیدا بووه، با له (دارالاسلام) یش بێت. به‌لام به شێوه‌یه‌كی ره‌هایی له پاش هاتنی پێغه‌مبه‌ر ێلی الله علیه وسلم هه‌میشه كۆمه‌لاَنێك له‌م ئوممه‌ته هه‌ر له سه‌ر رێگای راستن تاكو قیامه‌ت دێت، ئه‌گه‌رچی ده‌گونجێت جاهیلیه‌ت له هه‌ندێ ولاَتی موسڵمانان، یان له زۆر كه‌س له موسڵماناندا هه‌بێت، وه‌كو پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی:( اربع فی امتی من امر (الجاهلیه) .... ) رواه مسلم.
واته: چوار ئاكار له‌م ئوممه‌ته‌ی من له كرداری نه‌فامییه. هه‌روه‌ها به (ابوژر) ی فه‌رموو: (انك امرۆ فیك جاهلیه) واته: تۆ پیاوێكی نه‌فامیت تێدایه. پوخته‌ی ئه‌م باسه ئه‌وه‌یه، نه‌فامی (الجاهلیه) به‌و پێناسه‌ی باسمان كرد ده‌بێته دوو به‌شه‌وه:
1- نه‌فامی گشتی (الجاهلیه‌العامه) : ئه‌م حاڵه‌ته پێش پێغه‌مبه‌رایه‌تی موحه‌ممه‌د بوو صلی الله علیه وسلم و به هاتنی كۆتایی پێ هات.
2- نه‌فامی تایبه‌ت: (الجاهلیهه الخاێه) ئه‌مه تایبه‌ته به هه‌ندێ ده‌وڵه‌ت و شار‌و شوێن و كه‌سه‌كان ، ئه‌م جۆره نه فامییه هه‌رده‌مێنێته‌وه، به مه‌ش هه‌ڵه‌ی ئه‌و كه‌سانه ده‌رده‌كه‌وێت كه به نه‌فامی گشتی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی خۆمان وه سف ده‌كه‌ن ، وه‌كو ئه‌وه‌ی ده‌ڵێن: نه‌فامیی ئه‌م سه‌ده، یان نه‌فامیی سه‌ده‌ی بیسته‌م و قسه‌ی له‌و شێوه، راستیش ئه‌وه‌یه بوترێت: نه‌فامیی هه‌ندێ له خه‌ڵكی ئه‌م سه‌ده‌یه ، یان زۆربه‌ی خه‌ڵكی سه‌ده‌ی بیسته‌م، به‌لاَم گشتاندن ره‌وا نییه، چونكه به ره‌وانه كرانی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم نه‌فامیی گشتی كۆتایی پێ هات.
سه‌رچاوه‌ی بابه ت: عقیده التوحید و ما یچادها / د. ێالح بن فوزان الفوزان