|

یاد عه‌لی
نازانم به چ روویه‌ک مشه‌خۆره‌کان باسی ده‌ست که‌وت و ئه‌زموونی مه‌ده‌نی و پێشکه‌وتنی ئێره ئه‌که‌ن، نازانم چۆن شه‌رم نایانگرێ که خۆیانیش باش ئه‌زانن که خه‌ڵک گاڵته‌ی به درۆ سواوه‌کانیان دێ، بۆ واز له‌م خه‌ڵکه ناهێنن که له ده‌ست ئێوه سه‌ری خۆیان هه‌ڵه‌گرن وخۆیان ئه‌ده‌نه ده‌ست رێگای مه‌رگ، ئه‌گه‌ر ئه‌م ژیانه پڕ له سته‌مه، تا بینه‌قاقایان نه‌هاتبێ که‌س هه‌یه ئه‌وه‌نده بێزار بێ که به ژیانی ناو زیندانه‌کانی ئه‌وروپا رازی بێ، به‌س له ده‌ست ئێوه‌ی گرگن رزگاری بێ...
به چ حه‌قێ داوای گه‌رانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران ئه‌که‌ن، به چ حه‌قێ رێکه‌وتنی ژێربه‌ژێر ئیمزا ئه‌که‌ن له سه‌ر حسابی داماوترین چینی کۆمه‌ڵگا، جگه له به‌رز بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌ره‌ڵایی چیتر هه‌یه که شانازی پیوه بکه‌ن که گه‌شه‌ی کردبێت، جاران ئه‌گه‌ر ئێراق له ناو (10) ده، وڵاته هه‌ره گه‌نده‌ڵه‌کان و بێ یاساکان بووبێت، ئه‌مرۆ له سایه‌ی سه‌ره بۆش و ورگ وگیرفانه پڕه‌کانی ئێوه گه‌یشتۆته دووه‌م وڵات، له‌ناو ئێراقیش هه‌رێمه به‌هه‌شت ئاساکه‌ی خۆمان به‌شی شێری بردووه...
ئاخر چیتان کردووه تا رووی ئه‌وه‌تان بێ داوای ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بکه‌ن، کێشه‌ی کاره‌باتان چاره‌سه‌ر کردووه، که رۆژانه به مه‌عه‌ده‌لی زیاتر له (10) ده جار ئه‌کۆژێته‌وه، له‌گه‌ڵ نه‌بوونی چه‌نده‌ها سه‌عاتی تر، ئه‌مه به (8) هه‌شت سه‌عاتی مولیده ئه‌هلیه‌کانیشه‌وه که ته‌نها (2) دوو ئه‌مپێرت پێ ئه‌که‌ن مانگانه به نزیکه‌ی(20) بیست هه‌زار دینار، که ئه‌گه‌ر سه‌لاجه‌که داگیرسێنی ئه‌بێ خۆت له‌ناو ئه‌ره‌قه‌ی خۆت غه‌رق بی، یان ئه‌گه‌ر موبه‌ریده‌که داگیرسێنی ئه‌بێ ئێواره به ئاوی گه‌رم به‌ربانگ بکه‌یته‌وه...
کێشه‌ی رێ وبانتان چاره‌سه‌ر کردووه، که به دوو ساڵ کامه سه‌یاره‌ی قایمه ئه‌یکاته سیکراب، به‌ڵام خوا هه‌ڵناگرێ جاده وبانه‌کانی نزیک خۆتان یان ئه‌وانه‌ی که جار جار به قافڵه سه‌یاره ئاخیر مۆدیله‌کان به‌سه‌ریاندا ئه‌ڕۆن وه‌کو ئه‌وروپاتان لیکردوون، هه‌تا کامێراشتان له‌سه‌ر داناون مه‌گه‌ر یه‌کێ له پیاو خه‌راپه‌کان به‌سه‌ریاندا بڕوات...
کێشه‌ی نیشته‌جێ بوونتان چاره‌سه‌ر کردووه، ته‌حه‌دا ئه‌که‌م هه‌ر گه‌نجێکی ئاسایی که ئه‌گه‌ر زانکۆش ته‌واو بکات و کاریش بکات که بتوانێ بێته ناو شوقه‌کانتانه‌وه، که هه‌مووی به پاره‌ی خه‌یاڵی ئه‌به‌خشنه‌وه به عه‌ره‌به ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان ومه‌سئوله مشه‌خۆره‌کانتان...
کێشه‌ی بێکاریتان چاره‌سه‌ر کردووه، که به پرۆژه‌کانتانه‌وه دیاره، که تاکه دینارێک چیه سه‌رف نه‌کراوه بۆ که‌مکردنوه‌ی قه‌یرانی بێ‌کاری، هه‌ر شه‌هاده وئاستێکی شاره‌زاییت هه‌بێت یان ئه‌بێ کرێکاری بکه‌یت رۆژی هه‌شت سه‌عات به (15) پازده دۆلار، یان ئه‌بێ ده‌ستی ده‌یان که‌س ماچ بکه‌یت و ته‌شه‌بوس به ئه‌م وئه‌و بکه‌یت تا ئه‌تکه‌نه پێشمه‌رگه‌یه‌کی داماو، که مانگێ معاشه‌که‌یان ناگاته 300 دۆلار، سه‌رباری قورسی ژیان...
کوا ئه‌مانی ژیانی خه‌ڵک، کێ ئه‌مانی ژیانی ئه‌و هه‌زاران خوێندارانه ئه‌کات که ده‌رچونه وبوونه‌ته کرێکار، یان هێشتا له یه‌کێ له قۆناغه‌کانی خوێندندان وهیوا بڕاوانه درێژه به کات کوشتن ئه‌ده‌ن له بری خوێندن وخۆماندو کردن، کوا ئه‌مانی ژیانی که‌سێک که هه‌موو ته‌مه‌نی له خزمه‌ت کردنی شۆڕشه‌کاندا به‌سه‌ربردووه، کوا ئه‌مانی ژیانی پیرو په‌که‌وته‌کان، کوا ئه‌مانی ژیانی کرێکار وجوتیاران هتد...
کوا بنیات نانه‌وه‌ی وڵات، کوا بنیات نانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری وڵات، کوا سوود وه‌رگرتن له سامانه سروشتیه‌کان، کوا پلانه درێژخایه‌نه‌کانی وڵات، کوا خه‌مخۆری و هه‌ست کردن به لێپرسراوێتی، کوا هه‌ستی مرۆڤایه‌تی...
کوا بوونی یاسا و یه‌کسانی، لێره یاسا سه‌روه‌ره یان حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار، یاسا له‌سه‌رووی هه‌موو شتێکه‌وه‌یه یان مه‌سئول وکاربه‌ده‌ست و پیاوه که‌له پوت و ورگ زله‌کان، کامه مه‌سئول هه‌یه که وه‌کو هه‌ویر یاساکان بۆ مه‌رامی خۆی نه‌شێلێت وگاڵته‌ی پێ نه‌کات به ئاشکرا وشانازیشی پێوه نه‌کات...
ئه‌رێ له کوێیه ئه‌و ئازادیه‌ی که دایم له مێدیاکانتان ده‌هۆڵی بۆ ئه‌کوتن و منه‌ت ئه‌که‌ن به‌سه‌رمانه‌وه، ئه‌و ئازادیه‌ی که ( هه‌رچی حه‌ز بکه‌یت به‌رامبه‌رم بکه‌یت و منیش ته‌نها ئه‌بێ ئه‌وه بکه‌م که تۆ ئه‌ته‌وێ)، کێ هه‌یه ترسی له ده‌زگا جۆر به‌جۆره‌کانتان نه‌بێت وه‌کو سه‌رده‌می به‌عس...
ئه‌مه سه‌ره‌ڕای کۆمه‌ڵێک ئیهانه کردن وسوکایه‌تی کردن به تاکی ئینسان، و به حیزبی کردن وپیرۆز کردن و دروست کردنی مێژوو، که‌سایه‌تی، داستان وقاره‌مانێتی، ده‌ستکه‌وت وئه‌زموونی وه‌همی و خه‌یاڵی.
له‌و لاشه‌وه به‌رداشه‌که‌ی دیکه‌یان که روحی ئینسانی پێ ده‌سته‌مۆ ئه‌کرێت وکه‌سایه‌تیه‌کی شه‌رمنی له‌رزۆکی ترسنۆک ودۆشداماوت بۆ دروست ئه‌کات، ئه‌ویش عادات وته‌قالیده کۆنه‌کان وخێڵه‌کیه‌کانه که سه‌رچاوه‌ی گرتووه له بیرکردنه‌وه و مه‌سڵه‌حه‌ته‌کانی سه‌رۆک عه‌شیره‌ت و بنه‌ماڵه وسه‌رۆک خێزان وبه‌گزاده‌کان وکوێخاکان، هه‌موو ئه‌و فکره وحه‌زه خواروخێچه‌کانیشیان یان ئه‌به‌ستنه‌وه به ئاین یان به ئابڕو...
ئه‌مه‌و سه‌دان کێشه‌و گرفت و نه‌هامه‌تی که ته‌نها چینه ره‌شوڕوته‌که لێیان تێ ئه‌گات و هه‌ستیان پێ ئه‌کات، نه‌ک ئه‌وانه‌ی که له کوێ با بێ له‌وێ شه‌ن ئه‌که‌ن، نه‌ک ئه‌وانه‌ی که له‌وه‌ته‌ی هه‌ن به گۆڕانی هه‌موو بارودۆخه‌کان ئه‌وان پارویان چه‌ور وپێخه‌فیان گه‌رم بووه، ئێستاش هه‌موو ژیانی خۆیان به جاشایه‌تی وخیانه‌تیشه‌وه به نرخی گران ئه‌فرۆشنه‌وه پێمان...
که‌سێک له‌ناو ئه‌م وڵاته پڕ له خه‌م ونه‌هامه‌تیه‌و له‌ناو ئه‌و هه‌موو نه‌هه‌نگه تێرنه‌خۆرانه رایکردبێ بۆ ده‌ره‌وه، به چ ئومێد وهیوایه‌ک ئه‌بێ سه‌ری خۆی کزبکات و بێته‌وه ئێره، ئێستاش ئه‌که‌ر مه‌سه‌له‌ی زه‌حمه‌تی که‌یس وجواب و ره‌فز نه‌بێت، له سه‌دا هه‌شتای خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته وێرانه هه‌ڕاج کراوه ئه‌چنه ده‌ره‌وه، رۆژانه‌ش رۆیشتنه ده‌ره‌وه هه‌ر به‌رده‌وامه، ئیتر بۆ ئه‌بێ درۆی گه‌وره بکه‌ن، بۆ ئه‌بێ فیلمی ته‌زویر و به‌رنامه‌ی نامه‌نتق و پڕ له چه‌واشه‌کاری وکه‌سی خۆفرۆش و ویژدان فرۆش ودرۆزن بێننه سه‌ر شاشه‌ی تی ڤی و مێدیاکانتان و باسی به‌هه‌شتی کوردستان وقه‌یرانی ئابوری وڵاتانی رۆژئاوامان بۆ بکات، بۆ مه‌گه‌ر مه‌سئول هه‌یه پاسپۆرتی ئه‌وروپی و ئه‌مریکی نه‌بێت، بۆ مه‌سئول هه‌یه گێرلفرێندی نه‌بێ له‌وێ، بۆ مه‌سئول هه‌یه سێ چوار ڤیلا وته‌لاری نه‌بێ له‌وێ، بۆ ڕه‌وایه ئاوا گاڵته به پاره وخوێنی خه‌ڵک بکه‌ن و به هه‌وای که‌له پوته‌که‌تان هه‌رچی بتانه‌وێ بیکه‌ن، به‌ڵام ببنه په‌ڵه هه‌وری نه‌هامه‌تی وکاره‌سات وتێکدانی ژیانی خه‌ڵک وله ده‌ره‌وه‌ش وازیان لێنه‌هێنن
 |