|

همداد خالد
له رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستدا به‌گشتی وشه‌ی ببوره یا داوای لێبوردنكردن له‌به‌رامبه‌ره‌كان به‌شێوه‌ی كرداره‌كی بۆته دیاده‌یه‌كی نه‌خوازراوو نامۆ له شوێنی دا خۆسه‌پاندن ودیكاتۆریه‌ت بۆته دیارده بۆیه ئه‌م وشه جوان وناسكه كه واتایه‌كی گه‌وره ده‌به‌خشێت به كه‌سی به‌رامبه‌ر وه سیحرێكی سه‌یری هه‌یه له‌دل وناخی كه‌سی به‌رامبه‌ردا جا به‌رای من ئه‌م خه‌سله‌ته نه‌شیاوه له‌به‌رامبه‌ر لێبورده‌ییدا ده‌ره‌نجامی ئه‌و فیكره تاك ره‌ویه‌یه كه له ولاته دكتاتۆریه‌كانه‌وه بۆمان جێ ماوه تا ریشه‌ی كێشاوه بۆ ناو تاكه‌تاكه‌ی خێزاندا به‌واتا له هه‌موو بوارێكی ژیاندا ده‌وری تاك ره‌وی وخۆبه‌راست زانین وداننه‌نان به‌هه‌له جێێ خۆی گرتۆته‌وه كه‌م تا زۆر هه‌ستی پێده‌كرێت هه‌ر بۆیه زۆرجار لێبوردن به دۆراندن ده‌زانین له ژیانمان دا وا ده‌زانین ئه‌گه‌ر داوای لێبوردنمان كرد له به‌رامبه‌ره‌كانمان به‌شێوه‌یه‌كی كرداره‌كی ئه‌وا ئێمه دۆراوین وكه‌سایه‌تیمان لاوازه جا پیاو به‌رامبه‌ر به‌خێزانه‌كه‌ی به‌تایبه‌ت وه به پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌روه‌ها مامۆستا به‌رامبه‌ر به قوتابی ئه‌گه‌ر هه‌له بوو یا به‌لای به‌رێوه‌به‌رێكه‌وه ئاسایی نیه كه‌داوای لێبوردن له فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ی بكات به‌وه‌ی به‌هه‌له هه‌لس وكه‌وتی له‌گه‌لدا كردووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شوێنه‌كه‌ی رێێ پێنادات هه‌روه‌ها به‌هه‌مان شێوه له‌ناو چینه‌كانی كۆمه‌لگه‌دا ئه‌م دیارده‌یه هه‌ستی پێ ده‌كرێت ئه‌گه‌ر چی ئه‌م وشه‌یه به مه‌ده‌نیه‌ت ومۆدێرن ده‌زانرێت به‌لام ته‌نها به چه‌ند جۆر وشه‌یه‌كی بریقه‌دارو سه‌رزاره‌كی ده‌رازێنرێته‌وه كه به‌حه‌قیقیه‌ت ئه‌م خۆ خه‌له‌تاندنه، به‌لام ته‌نها قسه‌یه‌و نه‌ك كردار كه دێیته سه‌ر كردار ئه‌وكات هه‌نگاوی بۆ ناهاوێشترێت به‌تایبه‌ت پیاو له‌ماله‌وه‌دا له به‌رامبه‌ر خێزانه‌كه‌ی كه به داخه‌وه زۆرێك له پیاوان رقیان له‌و وشه‌یه‌یه به‌كاری بهێنن له به‌رامبه‌ر خێزانیان دا جا به‌ریزان واهاین له ناو مانگی ره‌مه‌زاندا كه زۆر پێویستیمان به‌م خه‌سله‌ته جوانه ده‌بێت چونكه لێبورده‌یی(العفو) یه‌كێكه له ناوه پیرۆزه‌كانی خوای گه‌وره وه په‌روه‌ردگار ستایشی ئه‌و كه‌سانه‌ی كردووه كه رق وكینه ده‌رنابرن وله‌خه‌لك خۆش ده‌بن ته‌نانه‌ت خوای گه‌وره خۆشیانی ده‌وێت له‌گه‌ل كه‌سانیێك ناوی هێناون كه مال وسامان ده‌به‌خشن له‌ئاشكراو په‌نهاییدا( ( الذين ينفقون فى السراء والضراءوالكاضمين الغيظ والعافين عن الناس والله يحب المحسنين) هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر(ێلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت چاكترین دوعا كه له‌شه‌وانی قه‌دردا بوترێت ئه‌م دوعایه‌یه (اللهم انك عفو تحب العفو فاعفو عني) واتا خوایه تۆ لێبورده‌ی لێبورده‌شت خۆش ئه‌وێت لێمان ببوره جا ده‌گێرنه‌وه پیاوچاكێك خزمه‌تكارێكی هه‌بوو جارێكیان داوای لێ‌كرد كه تۆزێ ئاوی بۆ بهێنێت تاوه‌كو ده‌ست نوێژ هه‌لگرێت جا له‌كاتی هێنانی ئاوه‌كه كه‌مێك ئاوی گه‌رم كه‌وت به‌سه‌ر ده‌ستی پیاوچاكه‌كه‌دا جا زۆر به‌توره‌ییه‌وه وتی ده‌ستت سوتاندم تۆ چ خزمه‌تكارێكی؟ جا ویستی سزای بدات خزمه‌تكاره‌كه وتی واچاكه بگه‌رێته‌وه سه‌ر رێنماتی خوای گه‌وره پیاوچاكه‌كه وتی بزانم رێنمایی خوا چیه؟ خزمه‌تكاره‌كه وتی خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت (والكاظمين الغيظ) جا وتی ئه‌وه رق وتوره‌یه‌كه‌م ده‌رنه‌بری دواتر خزمه‌تتكاره‌كه دیسان وتی(والعافین عن الناس) پیاوچاكه‌كه‌ش وتی ده‌كه‌واته برۆ من له‌به‌رخوا لێت خۆش بوم برۆ تو ئازادیت دواتر وتی (والله یحب المحسنین)واتا خوا چاكه‌كارانی خۆش ده‌وێت هه‌روه‌ها چیرۆكی حه‌زره‌تی یوسف سه‌لامی خوای لێبێت فێری گه‌وره‌ترین وانه‌ی لێبورده‌ییمان ده‌كات كاتێك له‌لایه‌ن براكانی چه‌نده ئیره‌یی پێده‌بردراو ئه‌زیه‌ت دان وخستنه ناوبیرو وبوختان پێكردنی وچه‌ندین ئازاردانی تریش به‌لام دوای ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین ده‌سه‌لاتی پێ‌سپێردرا له ولاتی میسر له‌لوتكه‌ی هێزو توانایدا بوو به‌لام (لێبورده‌یی) كرده دیاری بۆ براكانی هه‌روه‌ها كه‌سێك لێبورده بێت ته‌نها پاداشتی لای خوای گه‌وره‌یه وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت(فَمَنْ عَفَا وَأَصْلَحَ فَأَجْرُهُ عَلَى اللَّه) له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت بزانین كه لێبوردن چه‌كی ده‌ستی كه‌سانی به‌هێزه‌ِ. - هه‌روه‌ها لێبورده‌یی به شێكی زۆر گه‌وره بوه له ژیانی پێغه‌مبه‌ردا(ێلی الله علیه وسلم) له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو كه‌سێك ته‌نانه‌ت به‌رامبه‌ر كه‌سانێك كه ئه‌زیه‌تی كێشاوه له‌ده‌ستیان جا پێغه‌مبه‌ر (ێلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت هه‌ركه‌سێ رق وكینه‌ی ده‌رنه‌برێت تواناشی هه‌بێت ده‌ریبرێت ئه‌وا خوای گه‌وره له‌رۆژی قیامه‌ت دا له‌سه‌روی هه‌موو مرۆڤه‌كاندا سه‌رپشكی ده‌كات له‌وه‌ی هه‌ركامێك له حوریه‌كانی به‌هه‌شت هه‌لبژێرێت به ویستی خۆی (من كظم غيضا وهو قادر على ان ينفذه دعا الله _عز وجل_ على رءوس الخلائق حتي يخيره الله من الحور ماشاء) روا ابو داود وترمژی هه‌روه‌ها له‌فه‌رموده‌یه‌كی تر دا ده‌فه‌رموێت( مانَقصت صدقة من مال، وما زاد الله عبدًا بعفو إلا عزَّا، وما تواضع أحد لله إلا رفعه الله) رواه مسلم جا با ئێمه‌ش ئه‌م مانگه به‌هه‌لێك بزانین بۆ زیندوكردنه‌وه‌ی واتای لێبورده‌یی به‌كردار به‌رامبه‌ر به دۆست وخزم وهاورێیانمان چونكه بێگومان وه‌به‌دلناییه‌وه ئه‌وكات پێگه‌و كه‌سایه‌تیمان زۆربه‌هێزتروتۆكمه‌تر ده‌بێت له‌ناو كۆمه‌لگه‌دا..
 |