|

وه‌ك ئه‌وه‌ی لای ئێمه ئیدعای بۆ ده‌کرێت به تایبه‌ت له لایه‌ن ڕێکخراوه‌کانی ژنانه‌وه ؟
سایه: ئایا ئافره‌ت له ئه‌وروپا گه‌شتووه به مافی واقعی خۆی ؟وه‌ك ئه‌وه‌ی لای ئێمه ئیدعای بۆ ده‌کرێت به تایبه‌ت له لایه‌ن ڕێکخراوه‌کانی ژنانه‌وه ؟
عومه‌ر عه‌لی: بێگومان نه‌خێر نه‌گه‌شتووه‌ته ئه‌و مافه‌ی که لای خۆمان ئیدعای بۆ ده‌کرێت. وه‌کاتێك گوێ بیستی ڕێکخراوه‌کانی ژنان ده‌بم به‌تایبه‌ت له میدیایی کوردیه‌وه وه‌ك وابێ باس له ئه‌ستێره‌یه‌کی تر بکه‌ن نه‌ك ئه‌م ئه‌وروپای ئێمه بینیومانه‌و تێیدا ده‌ژین. کۆمه‌ڵێك نمونه‌تان بۆ باس ده‌که‌م بۆ ڕاستێتی و پشتگیری ووته‌کانم. تا ئێسته‌ش ئافره‌ت له سه‌د دا بیست 20% که‌متر له پیاو وه‌رده‌گرن له کارکردن‌دا، ئه‌مه‌ش به‌ڕاستی نایه‌کسانیه وه‌ك خۆیان بانگه‌شه‌ی یه‌کسانی ده‌که‌ن. وه هه‌موو ئه‌وشتانه‌ی که په‌یوه‌ندی به ئافره‌تانه‌وه هه‌یه زۆر ناڕه‌حه‌ت و گرانترن له پیاو، وه کار ئاسانیه‌کان زیاتر بۆ پیاون! نمونه‌ی ئه‌مه زۆر زۆرن ته‌نها یه‌ك نمونه باس ده‌که‌م ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك بیه‌وێت بیمه‌ی ئوتومبێله‌که‌ی بدات زۆر گرانتره له پیاو ئه‌گه‌ر هه‌موو شته‌کانیشیان وه‌ك یه‌ك بێت! ئه‌م بڕه زیاده‌یه ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئافره‌ته!. مافی ئافره‌ت ده‌بێت خه‌ڵکه‌که هۆشیاربن و هه‌ستی به‌رپرسیاریه‌تی بکه‌ن به‌رانبه‌ریان، وه به بۆچونی من ئیسلام باشترین چاره‌سه‌ره چونکه ئه‌و هه‌سته له‌ناخی پیاوه‌کاندا ده‌چێنێت. چونکه ئه‌گه‌ر حکومه‌ت هه‌رچه‌ند پێ‌داگر بێت له دانی مافه‌کانیان ئه‌وان هه‌ر له‌گه‌ڵ پیاودا ده‌ژین ئه‌وه‌ی زیاتر لێره له ئافره‌تاندا به‌دی ده‌کرێت ئه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ستم ئه‌وروپیه‌کانه گیریان خواردووه به‌ده‌ست پیاوه‌کانیانه‌وه! ئه‌م گیرخواردنه کۆمه‌ڵێك شت ده‌گرێته خۆ له‌وانه پیاوه‌که له ئافره‌ته‌که قبوڵ ناکات له‌ماڵدا دابنیشێت ده‌بێت کار بکات و نیوه‌ی ئه‌رکی ماڵ بگرێته ئه‌ستۆ وه‌گه‌رنا پیاوه‌که مه‌سره‌فی بۆ ناکات! وه حکومه‌تیش پشتیگری ئافره‌ته‌که ناکات به‌ڵکو تینیش ده‌خاته سه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی کار بکات! به‌ڵام سه‌یرده‌که‌یت له ئیسلامدا ده‌بێت پیاوه‌که ئه‌و ئه‌رکه بگرێته ئه‌ستۆ. پرسیارم له زۆر پیاو کردووه پێم وتووه ئه‌گه‌ر خێزانت کار نه‌کات چ ده‌که‌یت له وه‌ڵامدا ده‌یان ووت ده‌ریده‌که‌مه ده‌ره‌وه! وه پرسیارم له زۆر ئافره‌ت کردووه بۆچی کار ده‌که‌ی حه‌زت لێیه له وه‌ڵامدا ووتویه‌تی ناچارم پیاوه‌که‌م مه‌سره‌فم ناکات. سه‌ره‌نجامی ئه‌م گێره‌و کێشانه بۆمان ده‌رده‌که‌وتێت مافی ئافره‌ت ده‌به‌سترێت به کۆمه‌ڵه شتێکه‌وه لایه‌نێکی ده‌که‌وێته سه‌ر حکومه‌ت وه‌لایه‌نێکی ده‌که‌وێته سه‌ر پیاوه‌که لایه‌نی حکومیه‌کی به‌شێکی دابین‌کراو و پشگیریان ده‌کرێت وه‌لایه‌نێکی تری پشتگوێ خراوه وه‌ك له ڕوونکردنه‌وه‌که‌دا ده‌رده‌که‌وێت. وه لایه‌نی پیاوه‌که‌یش به‌شێکی زۆر که‌مێ ده‌توانم بڵێم یارمه‌تی ده‌ری خێزانی بێت به مانای ڕاستێتی یارمه‌تی. وه له‌هه‌موو ناخۆشترو گرفتی سه‌ره‌کی ئێره ئه‌نجام نه‌دانی زه‌واجه ئه‌ویش ده‌توانم بیگێڕمه‌وه بۆ پشتگیر نه‌کردنی حکومه‌ت وه کار قورس کردن له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی که زه‌واج ده‌که‌ن بۆیه ده‌بینین زۆر په‌رته‌وازه‌ن. قسه زۆر له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه به‌ڵام سه‌ره‌نجام ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت هه‌موو به زه‌ره‌زی ئافره‌تانن.
سایه: ئایا لایه‌نی کۆمه‌ڵایه‌تی ئافره‌تان چۆنن؟
عومه‌ر عه‌لی: به‌داخه‌وه زۆرتر وه‌ك کاڵایه‌ك مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت! به تایبه‌ت له‌لایه‌ن کۆمپانیاکانه‌وه، وه‌هه‌روه‌ها پیاوانه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ده‌بینین زۆرێك هه‌ر باوه‌ڕی به زه‌واج نه‌ماوه‌و هه‌موو ژیانی به ته‌نها ده‌باته سه‌ر دوور له سۆز‌و خۆشه‌ویستی پیاو، وه موعه‌ره‌زن بۆ ده‌ست درێژی کردنه سه‌ریان، به ڕۆژانه ئه‌م هه‌واڵانه‌مان به‌ر گوێ ده‌که‌وێت!.
سایه: ئایا ئه‌و سه‌ربه‌ستییه خزمه‌ت به ئافره‌ت ده‌کات له هه‌موو یان زۆربه‌ی بواره‌کانی ژیانیدا؟
عومه‌ر عه‌لی: له‌لایه‌نی مه‌عنه‌ویه‌که‌یه‌وه ده‌توانم بڵێم به‌ڵێ به‌ڵام لایه‌نی مادی به پێچه‌وانه‌وه چونکه هه‌ر به‌ناوی سه‌ربه‌ستیشه‌وه‌یه یاری و تۆپ تۆپێنیان پێ ده‌کرێت!.
سایه: ئایا ئافره‌ت به عه‌مه‌لی به‌شداری پرۆسه سیاسیه‌کان ده‌کات ؟
عومه‌ر عه‌لی: خه‌ڵکی به‌شێوه‌یه‌کی گشتی به هه‌ردوو ڕه‌گه‌زیه‌وه زۆر که‌م ئاره‌زووی سیاسه‌ت ده‌که‌ن، وه ئافره‌ت زۆر زۆر به تایبه‌تی تر ئاره‌زووی ناکه‌ن ئه‌ویش به‌هۆی گرفته کۆمه‌ڵایه‌تی و ناڕه‌حه‌تی ژیانه‌وه. وه دواتر به‌شداری پرۆسه سیاسیه‌کان ئاسان نی یه پێویستی به توانایه‌کی مادی هه‌یه ئه‌ویش که‌متر به ئافره‌تان ده‌کرێت. وه له‌هه‌مووی گرنگتر له‌ناوخۆدا کێشه‌ی سیاسی وا نی یه به‌پێچه‌وانه‌ی لای خۆمانه‌وه.
سایه: هۆشیاری ئافره‌تان له چ ئاستێکدایه له لایه‌نی فیکری و ڕۆشنبیرێه‌وه؟
عومه‌ر عه‌لی: لێره خوێندن به زۆره تا ناوه‌ندیش چونکه حکومه‌ت یارمه‌تیه‌کی وا ده‌دات که بیانوی نه‌خوێندن نه‌بێت تا ئه‌و ئاسته. وه دواتر ده‌بیته سه‌ر پشکی. وه هۆشیاری ئافره‌تان له پیاوان به‌رزتره ڕێژه‌ی ئافره‌تان له پیاوان زیاتره له زانکۆکان‌دا ئه‌ویش ده‌توان بیگه‌ڕێنمه‌وه بۆ ترسانیان له دواڕۆژ چونکه ده‌زانن که‌س نیه له ئامێزیان بگرێت و ئه‌رکی به‌ڕێوه‌بردنیان بگرێته ئه‌ستۆ وه ئه‌میش هه‌موو کارێکی پێ ناکرێت ناچاره! بخوێنێ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته وه بێگومان به خویندن فکرو ڕۆشنبیری زیاد ده‌کات.
سایه: تا چه‌ند به‌شدارن له ناوه‌نده‌کانی بڕیاردا به عه‌مه‌لی ؟
عومه‌ر عه‌لی: ئه‌گه‌ر سه‌یرێکی مێژوو بکه‌ن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌بینین هه‌ر نه‌ك به‌شدار به‌ڵکو هه‌ر توانای بڕیاردارنیان نه‌بوو به‌هیچ شێوه‌یه‌ك، بۆ نمونه تا پێش ساڵی 1918 ئافره‌ت هه‌ر مافی ده‌نگدانیشی نه‌بووه دواتر ئه‌و مافه‌یان پێدرا له ساڵی 1918 به‌ڵام له ته‌مه‌نی 30 ساڵیدا هه‌ر به‌وشێوه بوو تا ساڵی 1928 که ئافره‌تان مافی ده‌نگدانیان پێدرا له‌هه‌مان ته‌مه‌نی پیاودا. به‌ڵام ئێسته ناوه‌نده‌کان ئه‌و جیاوازیه‌ی تێدا نی یه ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌که خۆی بۆخۆی لێهاتوو بێت و بتوانێت بچێته ناو ناوه‌نده‌کانه‌وه به کرداری ئه‌و کاته‌ش بێگومان وه‌ك پیاوێك حسێبی بۆ ده‌کرێت. به‌ڵام به‌شێوه‌یکی گشتی که‌متر ده‌بینرێن له ئاسته باڵاکاندا.
سایه: تا چ ڕاده‌یه‌ك کیانی ئافره‌ت پارێزراوا ؟
عومه‌ر عه‌لی: وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌که‌مه دوو به‌شه‌وه: به‌شی یه‌که‌م کیانیان پارێزاوه وه‌ك لایه‌نه مادیه‌که‌ی له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر که‌سێك ده‌ست درێژی بکاته سه‌ری و بگه‌یه‌نرێته لای حکومه‌ت. وه‌لایه‌نه‌کانی تر پارێزراو نی یه زیاتر موعه‌ره‌زن و سته‌میان لێده‌کرێت. ئه‌ویش به‌هۆی نه‌بونی سه‌رپه‌رشتیارو بێ که‌سیه‌وه‌یه!.
ئه‌وه‌ی که باسمانکرد ئافره‌تانی ئه‌ورپی ده‌گرێته‌وه، وه وه‌ك له وه‌ڵامی پرسیاره‌کاندا وا ده‌رده‌که‌وێت که مه‌به‌ستتان ئافره‌تانی ئه‌وروپی بێت. وه ئافره‌تانی کوردیش هه‌مان شێوه‌یه. به‌ڵام کۆمه‌ڵه جیاوازیه‌ك هه‌یه له‌گه‌ڵ ئافره‌تانی کورددا له‌گه‌ڵ ئافره‌تانی ئه‌وروپیدا. بێگومان ئافره‌تانی کورد لێره حاڵیان زۆر زۆر له ئه‌وروپیه‌کان باشتره ئه‌ویش به‌هۆی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆمانه‌وه که پارێزگاری له ئافره‌ت ده‌که‌ین وه‌ك چاودیری و ژیاندن و وه هه‌روه‌ها. به‌وه کۆتایی پێده‌هێنم به ئه‌وه‌ی که نه‌زانین و به‌هه‌ڵه بیرکردنه‌وه‌ی هه‌ندێك ئافره‌تانی خۆمان زۆر به‌داخه‌وه که دێنه ئێره ژیان له‌خۆیان تیك ده‌ده‌ن! وا ده‌زانن له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی خێزانی‌دا ده‌گه‌نه مافی واقعی خۆیان و وه‌هه‌رده‌م خۆیان به ماف خوراو ده‌زانن له‌گه‌ڵ پیاوه‌کانیاندا.
له‌کۆتایدا خۆزگه به به‌رپرسیاریه‌تی دینه‌وه بمان ڕوانیایه‌ته مافه‌کانی ئافره‌ت، وه ئافره‌تانیش به‌هه‌مان شێوه وه‌ك پێغه‌مبه‌ر(د) ده‌فه‌رموێ [ الرجل راع علی اهل بیت و هو مسئول عنهم والمرأة راع علی بیت بعلها وولده وه‌ی مسئولة عنهم راعیة] وه ئه‌و وه‌سیه‌ته‌ی پێغه‌مبه‌رمان له‌بیر بێت که ده‌فه‌رموێ [استوصوا بالنسا‌ء خیرا] ئه‌وجا پێویستمان به حکومه‌ت نه‌ده‌بوو چاودێرمان بێت چونکه به‌ڕاستی خوای گه‌وره گه‌وره‌ترین چاودێره‌و هیچ له‌ده‌ستی ده‌رناچێت و وه بچوکترین وردیله ده‌خوێنێته‌وه. وه خوای گه‌وره یارمه‌تی ده‌رمان بێت چاکتر بین له‌گه‌ڵ خێزان و خوشك دایکماندا وه خۆمان پێ‌داگر بین له دانی مافه‌کانیان.
 |