|

م.بێگه‌رد هه‌ورامی: دروست بوونی ئه‌و بۆشاییه‌ی نێوان باوان و منداڵه‌کانیان هۆکاره‌کانیان بۆ کێ ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
عومه‌ر عه‌لی: ده‌کرێت چوارده‌ورو جۆرێتی کار‌و خوێندنی منداڵ و تێکه‌ڵی به ده‌وروبه‌ر هۆکارێکی به‌هێزبن بۆ ترازانی ئه‌و پرده به‌ڵام به بڕوای من هۆکاری زۆر سه‌ره‌کی باوان خۆیانن بۆ درز کردنه نێو ئه‌و پرده تا ده‌گاته ئه‌و ڕاده‌ی ته‌واو لێك ده‌ترازێ و ته‌نها په‌یوه‌ندی باوان به منداڵه‌کانیانه‌وه لایه‌نی مادی ده‌بێت و منداڵه‌کانیان به‌رده‌وام په‌نا بۆ که‌سانی ده‌ره‌وه ده‌به‌ن بۆ تێرکردنی ئه‌و بۆشاییه‌ی که پڕنه‌کراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن باوانیانه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێت باوان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌رنامه ڕێژی بۆ بکه‌ن و له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانیاندا گه‌وره ببن نه‌ك ئه‌و حیواره منداڵیانه گۆڕانی به‌سه‌ردا نه‌یه‌ت، کاتێك منداڵ ده‌بینێ گه‌وره بووه ده‌بێت مامه‌ڵه‌ی باوان له ئاستی خۆیاندا بن نه‌ك هه‌ر گڕوگاڵیان بۆ بکه‌ن! منداڵ به پاکی له دایك ده‌بێت وه‌ك له فه‌رمووده‌یه‌کدا هاتووه [ كل مولود يولد على الفطرة، فأبواه يهودانه أو ينصرانه أو يمجسانه] وه جگه له‌و فیطره‌ته پاکه هیچی تری تێدا نی یه وه هه‌ر له منداڵیشه‌وه له‌به‌ر ده‌ستی باواندایه جا ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌شتی باش و شیاو له جێگه‌ی خۆیدا پڕ نه‌که‌نه‌وه منداڵه‌کان هه‌وڵی پڕکردنه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وان ده‌ده‌ن و ئیتر لێك ترازانه‌که دروست ده‌بێت و له ده‌ستی باوان ده‌رده‌چن.
 |