arabic  english  kurdish


حكومه‌تى هه‌رێم مۆڵه‌تى ره‌سمى به‌حزبى كه‌ران به‌خشى

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى له‌ساڵى 2005 دامه‌زراوه‌، به‌ڵام به‌م دواییه‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌شێوه‌یه‌كى ره‌سمى مۆڵه‌تى دامه‌زراندنى به‌ پارتى (كه‌ر) ان به‌خشى.
سكرتێرى ئه‌و پارته‌ ناوى (عومه‌ر كڵۆڵ) ه‌و پێى وایه‌ پارته‌كه‌ى له‌هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌بێته‌ خاوه‌ن جه‌ماوه‌ر.


له‌دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى (عه‌ره‌بییه‌) كڵۆڵ نیگه‌رانه‌ له‌وه‌ى خه‌ڵك به‌چاوێكى سووك سه‌یرى پارته‌كه‌ى ده‌كه‌ن و ده‌ڵێت: له‌ئه‌مریكا گه‌وره‌ترین پارت دروشمى (كه‌ر) ه‌.


له‌باره‌ى دامه‌زراندنى پارته‌كه‌ (عومه‌ر كڵۆڵ) ده‌ڵێت: گیانله‌به‌رى (كه‌ر) وه‌ك گیانله‌به‌رێك له‌سه‌رجه‌م مافه‌كانى بێ به‌ش كراوه‌و زۆر كارى پێده‌كرێت و زۆرێك له‌سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانیش له‌چیاكان به‌هۆى ئه‌و گیانله‌به‌ره‌وه‌ كارى خۆیان كردووه‌.


ئه‌مه‌و ئه‌و پارته‌ هه‌یكه‌لێكى ئیدارى هه‌یه‌و مه‌كته‌بى سیاسى به‌ (خان) ناوده‌برێت و لقه‌كانیشى به‌ (هۆر) ناوده‌برێت و پله‌كانى ئه‌ندامێتیشى بریتییه‌ له‌ (جاشك و كه‌ر) و داواش له‌حكومه‌ت ده‌كه‌ن پاڵپشتى زیاتریان بكات و رادیۆیه‌كیشیان بۆ دابمه‌زرێنێت به‌ناوى (زه‌رین) و پێشیان وایه‌ پله‌ى ئه‌ندامێتى بریتییه‌ له‌جارێك (زه‌رین).


ماڵپه‌رى كوردیو زۆر هه‌وڵیدا له‌باره‌ى وورده‌كارییه‌كانى پێدانى مۆڵه‌ت به‌و پارته‌ لێدوان له‌به‌رپرسێكى حكومه‌ت وه‌ربگرێت، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كه‌ وه‌رنه‌گیرا.

له‌ کۆردیو وه‌رگیراوه‌

جاری خوێندراوه‌: 248
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy
 
© 2011 Bwar4all.org · All Rights Reserved | Joomla | Design by IQdesign hit counter script