arabic  english  kurdish


پشتبه‌ستن به‌ ده‌ستێوه‌ردانی‌ UN، پشتبه‌ستنه‌ به‌ بابه‌تێكی‌ ناواقعی‌ ‌و هه‌ڵه‌

عه‌لی ده‌باغ

وته‌بێژی‌ حكومه‌تی‌ عیراق گه‌شبینی‌ خۆی‌ ده‌بڕی‌، سه‌باره‌ت به‌گه‌یشتن به‌ڕێكه‌وتنێكی‌ هاوبه‌ش، بۆ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ نوێ له‌سه‌ر بنه‌مای‌ شه‌راكه‌ت‌و به‌شداریكردنی‌ هه‌مووان له‌ده‌ركردنی‌ بڕیاردا.
عه‌لی‌ ده‌باغ وه‌ته‌بێژی‌ حكومه‌تی‌ عیراق، كه‌ هاوكات یه‌كێك له‌سه‌ركرده‌كانی‌ ئیئتیلافی‌ ده‌وڵه‌تی‌ قانون كه‌ نوری‌ مالیكی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ده‌كات ڕایگه‌یاند: پێناچێت ڕێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بتوانێت له‌بری‌ عیراقییه‌كان ڕۆڵێكی‌ كارای‌ هه‌بێت، بۆ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ نوێ‌، وتیشی‌: "كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش كه‌ بڕیاره‌ له‌ڕۆژی‌ چواری‌ مانگی‌ داهاتوودا ئه‌نجامبدرێت له‌باره‌ی‌ دۆسییه‌ی‌ عیراقه‌وه‌، پێناچێت هیچ بڕیارێكی‌ نوێی‌ لێبكه‌وێته‌وه‌".
وه‌ته‌بێژی‌ حكومه‌تی‌ عیراق هێمای‌ به‌وه‌شكرد، ئه‌وانه‌ی‌ پشت به‌ده‌ستوه‌ردانی‌ ڕێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌به‌ستن، پشتیان به‌بابه‌تێكی‌ ناواقعی‌ ‌و هه‌ڵه‌ به‌ستووه‌.
له‌ خه‌ندان وه‌رگیراوه‌
جاری خوێندراوه‌: 125
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy
 
© 2011 Bwar4all.org · All Rights Reserved | Joomla | Design by IQdesign hit counter script