|
کۆمه‌ڵه‌ی کوردی بوار پیرۆزبای هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان له مسوڵمانانی جیهان و کوردستان به تایبه‌تی ده‌کات |
|

کۆمه‌ڵه‌ی کوردی بوار پیرۆزبای هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان له مسوڵمانانی جیهان و کوردستان به تایبه‌تی ده‌کات جێگه‌ی خۆیه‌تی که مانگی ڕه‌مه‌زان دێت دڵه‌کانمان خۆشی ڕاسته‌قینه‌ی پێدا بێت له‌به‌ر ئه‌و هه‌موو خێر‌و به‌ره‌که‌ته‌ی له به مانگی ڕه‌مه‌زاندایه، هه‌ربۆیه وه‌ك دیاریه‌ك هه‌ق وایه سه‌یری بکرێت و به‌هاتنی پیرۆزبایی بۆ له‌یه‌کتری بکه‌ین و به هه‌ل و ده‌ستکه‌وتی بزانین، چ هه‌لێك؟ به کورتی ده‌ستنیشانیان ده‌که‌ین. 1-له‌م مانگه‌دا خوای گه‌وره دواهه‌مین په‌یامی خۆی بۆ ته‌واوی مرۆڤایه‌تی وه‌ك دیاری نارد، وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت {شهر رمضان الذی انزل فیه القرا‌ن هدی للناس وبینات من الهدی والفرقان} البقر: 185 2-که ڕه‌مه‌زان دێت ده‌رگای ڕه‌حمه‌ت ده‌کرێته‌وه‌و ده‌رگاکانی جه‌هه‌نم داده‌خرێت و شه‌یتانه‌کان ده‌به‌سترێنه‌وه وه‌ك له فه‌رمووده‌یه‌کدا هاتووه {إذا دخل رمضان فتحت أبواب السما‌ء، وغلقت أبواب جهنم، وسلسلت الشياطين} 3-له ڕه‌مه‌زاندا چاکه زیاد ده‌کات. 4-له ڕه‌مه‌زاندا ئه‌گه‌ر که‌سێك به‌ربانگ به که‌سێك بکات خێری وه‌ك ئه‌و ده‌گات. 5-له ڕه‌مه‌زاندا شه‌وی پیرۆز هه‌یه که خێرێکی یه‌کجار زۆری تێدا ده‌ست ده‌که‌وێت. 6-له ڕه‌مه‌زاندا فریشته‌کانی خوا زۆر داده‌به‌زن. 7-له مانگی ڕه‌مه‌زاندا کردنی عه‌مره‌یه‌ك وه‌ك حه‌جێك وایه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا درودی خوای له‌سه‌ر بێت. 8-ڕه‌مه‌زان هۆکاره بۆ سڕینه‌وه تاوانه‌کان. 9-له ڕه‌مه‌زاندا نوێژی ته‌راویحی تێدایه‌و خه‌ڵکی کۆده‌بێته‌وه سیله‌ی ڕه‌حم و خه‌یری تێدا ده‌ست ده‌که‌وێت. 10-له ڕه‌مه‌زاندا یه‌کێك له ڕووکنه‌کانی ئیسلام زیندوو ده‌که‌ینه‌وه. وه چه‌نده‌ها سودی تریش... ئایا جێگه‌ی خۆشحاڵی و پیرۆزبایی کردن نی یه؟ دووباره مانگی ڕه‌مه‌زانتان پیرۆز عومه‌ر عه‌لی: به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمه‌ڵه‌ی کوردی بوار
 |