|
دیارترین رێگه‌چاره‌ی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی پێكهێنانی حكومه‌تی عێراقی، كارنامه‌كه‌ی وه‌فدی كوردستانییه |
|

سامی شوڕش
سامی شۆڕشی ئه‌ندامی وه‌فدی دانوستانكه‌ری فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان، رایگه‌یاند: كه دیارترین ده‌ریچه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی پێكهێنانی حكومه‌تی عێراقی كارنامه‌كه‌ی وه‌فدی كوردستانییه كه تێیدا پێشنیارێك هاتووه بۆ دووباره دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران به‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران‌و ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانی‌و سه‌رۆك كۆماردا. شۆڕش له‌لێدوانێكیدا به (ئه‌سوات ئه‌لعێراق)ی وت: "وه‌فدی دانوستانكه‌ری كوردستانی به‌سه‌رۆكایه‌تی رۆژ نوری شاوێس كارنامه‌یه‌كی دانوستانیی خستۆته به‌رده‌م سه‌رجه‌م سه‌رۆكه‌كانی فراكسیۆنه گه‌وه‌ره‌كان، هه‌روه‌ك له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئیئیلافی عێراقییه ئه‌یاد عه‌لاوی‌و سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی یاسا نوری مالیكیی‌و سه‌رۆكی ئیئیتلافی نیشتیمانی عه‌ممار حه‌كیم‌و جێگری سه‌رۆك كۆمار عادل عه‌بدولمه‌هدی كۆبۆته‌وه‌و بڕیاریشوایه هه‌مان كارنامه بدرێت به سه‌رۆكی ره‌وتی چاكسازیی ئیبراهیم جه‌عفه‌ریی". وتیشی: "دیارترین ده‌ریچه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی پێكهێنانی حكومه‌تی عێراقی كارنامه‌كه‌ی وه‌فدی كوردستانییه كه تێیدا پێشنیارێك هاتووه بۆ دووباره دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پۆستی سیادیی وه‌ك ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران‌و سه‌رۆك وه‌زیران‌و ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانی‌و سه‌رۆك كۆماردا". روونیشكرده‌وه كه له پێشنیاری دووهه‌میشدا هاتووه سیستمی ناوخۆویی میكانیزم‌و ده‌سه‌ڵاته‌كان‌و سروشتی پێكهاته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ستنیشان بكرێن، به‌هه‌مان شێوه ده‌سه‌ڵاته بنه‌ڕه‌تییه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران‌و هه‌ردوو جێگره‌كه‌شی، له‌گه‌ڵ ته‌ئكیدكردنه‌وه له‌سه‌ر پره‌نسیپی شه‌راكه‌تی نیشتیمانی له حكومه‌تی داهاتوودا. ناوبراو ئاماژه‌شیدا به‌وه‌ی كه هه‌ڵوێستی فراكسیۆنه سیاسییه‌كان له‌به‌رامبه‌ر كارنامه‌كه‌دا رۆڵی ده‌بێت له‌ده‌ستنیشانكردنی هاوپه‌یمانێتییه‌كانی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان‌و ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه لێیه‌وه نزیكن. جێی باسه گۆڕه‌پانی سیاسیی عێراقی له‌دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه په‌ڕله‌مانییه‌كه‌ی مانگی ئاداری رابردووه‌وه تا ئێستا به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتنی لایه‌ن براوه‌كان دووچاری قه‌یران بووه. له خه‌ندان وه‌رگیراوه
 |