|
ڕه‌مه‌زان له مزگه‌وتی نوور له شاری بیرمینگه‌هام به‌ریتانیا |
|

{شهر رمضان الذي انزل فیه القرأن هدی للناس وبینات من الهدی والفرقان} البقرة 185
کاتێك ڕووله مزگه‌وتی نوور ده‌که‌ی، هه‌ست به ئارامی دڵ ده‌که‌ی، هه‌ست به شیرینی ئیمان ده‌که‌ی، هه‌ست به برایه‌تیه‌کی بێ ئه‌ندازه ده‌که‌ی، هه‌ست به خاکێتی برایان ده‌که‌ی،
مه‌زگه‌وتی نوور به‌گه‌رمی پێشوزی له مانگی ڕه‌مه‌زان ده‌کات و له هه‌فته‌ی یه‌که‌مدا سێ ڕۆژ ئێواره خوانی ڕۆژوانی(إفطار) ئاماده کردووه و ئاگه‌داری کوردانی دانیشتووی شاری بیرمینگه‌هامیش ده‌کاته‌وه که له ( 15)ی ڕه‌مه‌زان به‌دواوه هه‌موو ڕۆژێك خواردنی ئێواره ئاماده ده‌کات(إفطار) به هاوکاری خێر خوازان، جێگای ئاماژه‌یه له مزگه‌وتی نوور هه‌موو نوێژه‌کان به کۆمه‌ك تێدا ئه‌نجام ده‌درێت و ڕۆژانه دوای نوێژی عه‌سر وانه‌ی جوان خۆێندنی قورئان و ته‌جوید هه‌یه به‌کۆمه‌ڵ، وه دوای خوانی ئێواره‌ش بابه‌تی ئیمانی هه‌یه له لایه‌ن ماموستایانه‌وه، دوا به دوای نوێژی خه‌وتنانیش به کۆمه‌ڵ نوێژی ته‌راویح ده‌کرێت و ئاموژگارێکانی ڕه‌مه‌زان پێش که‌ش ده‌کرێت، وه به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به زیندوو کردنه‌وه‌وه‌ی شه‌وانی قه‌در ئاماده کراوه له لایه‌ن ئیداره‌ی مزگه‌وته‌وه
 |