له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئازاد جوندیانی وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نشتمانی كوردستان هۆكاری یه‌كنه‌گرتنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی ( دارایی ،ناخۆ ، پێشمه‌رگه ئاشكرا ) ده‌كات .
له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ‌دا بڵاو كراوه‌ته‌وه ئازاد جوندیانی وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نشتمانی كوردستان له وه‌ڵامی لێدوانێكی عیماد ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نشتمانی كوردستان بۆ ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه هۆكاری یه‌كنه‌گرتنه‌وه‌ی ( دارایی ،ناخۆ ، پێشمه‌رگه ) له ئه‌ستۆو ئۆباڵی یه‌كێتی لا ده‌بات‌و ده‌ڵێت : " ئه‌و وه‌خته كه به‌پێی رێككه‌وتنی ستراتیژیی نێوان یه‌كێتی و پارتی ئه‌بووایه هه‌ردوو ئیداره‌ی هه‌ولێرو سلێمانی یه‌كبخرێته‌وه، ئه‌و باڵه‌ی كه‌دواتر له‌یه‌كێتی جیابووه‌وه‌و گۆڕانی پێكهێنا ته‌نزیراتیان بۆ یه‌كنه‌گرتنه‌وه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه ئه‌كردو دواجار كاریگه‌رییان له سه‌ر رای یه‌كێتی دانا، تا حكومه‌ته‌كه به‌نیوه‌ناچڵی یه‌كبگرێته‌وه‌و ئه‌و وه‌زاره‌تانه به كرده‌وه یه‌كنه‌گرنه‌وه. هه‌روا وته‌بێژی یه‌كێتی وتی: دواخستنی یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه له‌وساوه تا ئێستا بۆته كۆسپێك و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام هه‌نگاوی ورده ورده‌ی بۆ هه‌ڵێنراوه، به‌ڵام هێشتا نه‌چۆته قۆناغی كۆتایی خۆی.
 |