arabic  english  kurdish


كۆبونه‌وه‌كه‌ى ئه‌م دواییه‌ى عه‌لاوى و سه‌دریه‌كان

لیستى عێراقیه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تى ئه‌یاد عه‌لاوى ئاشكراى كرد لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌شیان پێكهێناوه‌ له‌گه‌ڵ لیستى ئیئتیلافى نیشتیمانى به‌ سه‌رۆكایه‌تى عه‌ممار حه‌كیم له‌ پێناو یه‌كلا كردنه‌وه‌ى پێكهێنانى حكومه‌ت .

 

عه‌دنان ده‌نبوس یه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌كانى لیستى عێراقیه‌ به‌ ئاژانسی ئه‌خبارى رِاگه‌یاندووه‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ى ئه‌م دواییه‌ى ئه‌یاد عه‌لاوى له‌گه‌ڵ شاندى رِه‌وتى سه‌در گرنگیه‌كى تایبه‌تى هه‌بووه‌ و هه‌ردولا گه‌شتونه‌ته‌ رِێكه‌وتنێك بۆ پێكهێنانى لیژنه‌یه‌ك كه‌ بنه‌ماكانى حكومه‌تى داهاتوو یه‌كلایی بكاته‌وه‌ .

ناوبراو وتى له‌ كۆبونه‌كه‌وه‌دا هه‌ردووال كۆك بوون له‌سه‌ر به‌شدارى كردنى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان و ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا لیستى عێراقیه‌ كۆبونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى ئیئتیلافى نیشتیمانى چرِ ده‌كاته‌وه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌نجومه‌نى بالاَى ئیسلامى .

له‌ کوردیو وه‌رگیراوه‌

جاری خوێندراوه‌: 76
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy
 
© 2011 Bwar4all.org · All Rights Reserved | Joomla | Design by IQdesign hit counter script