|

علی حاجی زه‌ڵمی
سه‌یر له‌وه‌دایه جه‌ماوه‌رى ئێراقى به‌ته‌واوى پێكهاته ئیتنىء مه‌زهه‌بیه‌كانییه‌وه له‌مشتومرى پێكهێنانى حكومه‌تدا غیابى هه‌یه‌و زۆر به‌نالۆژیكى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ واقیعى بارودخۆخه‌كه‌دا ده‌كه‌ن. به‌درێژایى مێژووى هاوچه‌رخى مرۆڤایه‌تى ء مێژووى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌دواى جه‌نگى جیهانى دووه‌مدا میلله‌تێك شك نابرێت له‌پاش ئه‌وه‌ى كه‌ده‌نگیان دابێت ئیتر له‌ئاستى ئه‌نجامدا قوره‌مابوبنء نه‌یانپه‌رژابێته سه‌ر پرسه‌كانى دواى هه‌ڵبژاردن. كه‌س نازانێت میلله‌تێكى خاوه‌ن حه‌زارىء به‌هێز له فه‌لسه‌فه‌ى ژیارى مرۆڤایه‌تیدا بۆ هێنده كه‌نه‌فته له‌به‌رامبه‌ر نه‌خشى روداوه‌كانى ئاینده‌دا. ئه‌م خه‌وتنه له‌ئاستى واقیعى سیاسه‌تدا بۆ ئێراقییه‌كانى گرتووه‌ته‌وه. ئه‌م مێشك داشۆرینه له‌ئاستى سه‌رده‌مدا چ نه‌خشه‌و مه‌كرێكى نێوده‌وڵتى له‌پشته‌وه‌یه؟ هه‌مو پێوه‌ره ئیكیۆنۆمیكىء سیاسییه‌كان ده‌زانن كه ئێراق له‌چ خه‌زێنه‌یه‌كى زێر‌و نه‌وتء داهاتدایه . به‌پێى نوێترین زانیارى سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ى ستراتیژى ئه‌هرامى میسرى ئه‌وه سه‌لماوه كه لایه‌نه سیاسیه‌كان گه‌مه به‌عه‌قڵى ئێراقییه‌كانء قوتى خه‌ڵك ده‌كه‌نء به‌به‌رنامه نایانه‌وىَ حكومه‌ت دابمه‌زرێت. ئه‌وان له‌به‌رژه‌وه‌ندیاندایه حكومه‌ت غیابى هه‌بێتء چه‌ترى لێپرسینه‌وه له‌و دنیا جه‌نجاڵه‌ى گه‌نده‌ڵى دزىء راو‌و رووتدا نه‌بینن. هه‌موو سیاسییه‌كان به كورد‌و شیعه‌و سونییه‌وه له‌به‌هێزترین رێكه‌وتنى ستراتیژیدا ده‌ژین بۆ رووتانه‌وه‌ى ئه‌و داهاته زه‌به‌لاحه‌ى كه سروشتییه‌ن له‌خاكى ئێراقدا هه‌ڵتۆقیوه. ئه‌وان خاس ده‌زانن چه‌ند تۆكمه‌ن له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا . هه‌ر به‌گوێره‌ى توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه سه‌لماوه كه ئاڵۆزى ره‌وشى ئێراقء نه‌بوونى حكومه‌ت هیچ په‌یوه‌ندى به پێكهاته‌ى ئیتنىء مه‌زهه‌بیه‌وه نییه. به‌ڵكو هۆكارێكى ئابوورى له‌پشت روداوه‌كانه‌وه‌یه. هۆكارێك كه به‌رژه‌وه‌ندى دروستنه‌بوونى حكومه‌ته‌كه له نه‌بوونى لێپرسینه‌وه‌و چاوساغى حكومه‌تدایه . به‌لاَم گرفته‌كه له‌وه‌دایه كه ئه‌مرۆ میلله‌ت چاوه‌رێى هیچ ئه‌نجامێك ناكاتء بچوكترین ده‌نگى ناره‌زایى له‌مه‌ر ئه‌و ره‌وشه‌دا بوونى نییه.
 |