چیرۆكی قورئان و سه‌به‌ته‌ی خه‌ڵووزه‌كه
A Beautiful story about QURAN چیرۆكيكی جوان سه‌باره‌ت به قورئان
An old lived on a farm in the mountains with his young grandson. Each morning Grandpa was up early sitting at the kitchen table reading his Quran. His grandson wanted to be just like him and tried to imitate him in every way he could
پیاوێك هه‌بوو له‌گه‌ڵ کوڕه‌زایه‌کی پچووكیدا له كێڵگه‌یه‌ك له شاخێكدا ده‌ژیان، باپیرهكه هه‌موو رۆژێك به‌یانیان زوو له خه‌و هه‌ڵده‌ستاو له‌سه‌ر خوانی موبه‌قه‌كه داده‌نیشت و قورئانی ده‌خوێنده‌وه، كوڕه پچكۆلیش ده‌یویست له هه‌موو شتێك‌دا وه‌ك باپیری بێت، بۆیه به ته‌نگه‌وه بوو كه لاسایی هه‌موو جمووجووڵ و كارێكی باپیری بكاته‌وه...
One day the grandson asked, "Grandpa! I try to read the Quran just like you but I don't understand it, and what I do understand I forget as soon as I close the book. What good does reading the Qur'an do?"
رۆژێكیان كوڕه پچكۆل له باپیری پرسی: ئه‌ی باپیره! من هه‌وڵ ده‌ده‌م هه‌روه‌ك تۆ چۆن قورئان ده‌خوێنیته‌وه منیش قورئان بخوێنمه‌وه، به‌ڵام هه‌رچه‌ند هه‌وڵ ده‌ده‌م ده‌بینم که له زۆرێكی تێناگه‌م، ئه‌گه‌ر شتێكیشی لێ تێبگه‌م ئه‌وه هه‌ر كات قورئانه‌كه داده‌خه‌م ئه‌وه‌ی تێیگهیشتبووم له بیرم ده‌چێته‌وه!!! كه‌وابوو قورئان خوێندنه‌وه چ سوودێكی هه‌یه؟!!
The Grandfather quietly turned from putting coal in the stove and replied, "Take this coal basket down to the river and bring me back a basket of water.
باپیره له‌وکاته‌دا هه‌ندێ خه‌ڵوزی له زۆپاكه ده‌كرد، به هێمنى ئاوڕی له کوڕه‌زا پچووكهكهی دایه‌وه و ده‌ستی له خه‌ڵوز تێکردن هه‌ڵگرت و وتی: ئه‌م سه‌به‌ته به‌تاڵه‌ی خه‌ڵوزه‌كه له‌گه‌ڵ خۆت به‌ره بۆ رووباره‌كه و پڕی بکه له ئاو و بۆمی بهێنه‌وه!!!
The boy did as he was told, but all the water leaked out before he got back to the house. The grandfather laughed and said, "You'll have to move a little faster next time," and sent him back to the river with the basket to try again. This time the boy ran faster, but again the basket was empty before he returned home. Out of breath, he told his grandfather that it was impossible to carry water in a basket, and he went to get a bucket instead. كوڕه‌كه‌ش باپیره‌ی چی لێ داواکردبوو رێک به‌وجۆره‌ی کرد، به‌ڵام حه‌په‌سا کاتێک دیتی سه‌به‌ته‌که ئاوه‌که‌ی لێ ده‌چێت و پێش ئه‌وه‌ی بگاته‌وه ماڵه‌وه هه‌موو ئاوی ناو سه‌به‌ته‌که رۆییوه ، باپیره‌ش زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك گرتی و وتی: كوڕه پچووكهكهم ده‌بێت جاری داهاتوو به خێرایی بگه‌ڕێیته‌وه بۆ ماڵه‌وه !!! كوڕه پچكۆل كه‌ڕه‌تێكی تر کاره‌که‌ی دووباره کرده‌وه‌و ، هه‌وڵیدا ئه‌م جاره به راکردن ئاوی ناو سه‌به‌ته‌كه بۆ ماڵه‌وه به‌رێته‌وه... به‌ڵام ئه‌مجاره‌شیان ئاوه‌كه هه‌مووی هه‌ر رۆیی!!! كوڕه پچكۆل توڕه بوو به باپیره‌ی وت: ئه‌سته‌مه بتوانم سه‌به‌ته‌یه‌ك ئاوت بۆ بهێنم و ، ئێستا ئه‌چم سه‌تڵه‌كه ده‌هێنم تاوه‌كو بۆتی پڕ بكه‌م له ئاو.
The old man said, "I don't want a bucket of water; I want a basket of water. You're just aganot trying hard enough," and he went out the door to watch the boy try in.
باپیره‌ش وتی: نه‌خێر، من داوای سه‌تڵێك ئاوم نه‌كردووه ، به‌ڵکوو من سه‌به‌ته‌یه‌ك ئاوم له‌تۆ ویستووه... وا پێ ده‌چێت هه‌وڵی ته‌واوت نه‌دابێ كوڕه‌كه‌م!!! پاشان باپیره له‌گه‌ڵ كوڕه پچكۆلدا چووه ده‌رێ تا خۆی سه‌رپه‌رشتی کاری ئاوتێکردنی سه‌به‌ته‌که بکات.
At this point, the boy knew it was impossible, but he wanted to show his grandfather that even if he ran as fast as he could, the water would leak out before he got back to the house. The boy again dipped the basket into river and ran hard, but when he reached his grandfather the basket was again empty. Out of breath, he said, "See Grandpa, it's useless!"
"So you think it is useless?" The old man said, "Look at the basket."
كوڕه پچكۆل دڵنیا بوو له‌وه‌ی ئه‌و كاره مه‌حاڵه، به‌ڵام ویستی به كردار تاقی بكاته‌وه هه‌تا باپیره به‌چاوی خۆی بیبینێت، سه‌به‌ته‌كه‌ی پڕكرد له ئاو و، پاشان به‌و په‌ڕی خێراییه‌وه رای کردبۆ لاى باپیره‌ی هه‌تا پیشانی بدات ، به هه‌ناسه بڕکێوه به باپیره‌ی وت: بینیت؟ هیچ كه‌ڵكی نییه!!! باپیره‌ش سه‌یری كرد‌و وتی: واده‌زانی ئه‌وه‌ی كردت هیچ سوودی نه‌بوو؟...!!! وه‌ره سه‌یری سه‌به‌ته‌كه بكه.
The boy looked at the basket and for the first time realized that the basket was different. It had been transformed from a dirty old coal basket and was now clean, inside and out.
كوڕه پچكۆل سه‌یری سه‌به‌ته‌كه‌ی كرد و، بۆ یه‌كه‌م جار له‌وه تێگه‌یشت كه سه‌به‌ته‌كه گۆڕڕاوه و له سه‌به‌ته‌که‌ی جاران ناچێت!!! ئه‌و سه‌به‌ته‌یه‌ی به‌هۆی خهڵوزهكهوه پیس ببوو به‌ته‌واوی گۆڕاوه بۆ سه‌به‌ته‌یه‌كی تر و له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه خاوێن بووه‌ته‌وه !!!
Son, that's what happens when you read the Qur'an. You might not understand or remember everything, but when you read it, you will be changed, inside and out. That is the work of Allah in our lives."
كاتێك باپیره كوڕه پچكۆلی به سه‌رسامی و حه‌په‌ساویه‌وه بینی ، پێی وت: له‌کاتێکدا قورئان ده‌خوێنیته‌وه هه‌مان شت به‌ته‌واوی رووده‌دات ... ره‌نگه له هه‌ندێكی تێنه‌گه‌یت، له‌وانه‌شه ئه‌و هه‌نده‌ی كه تێی گه‌یشتووی یان ئه‌و ئایه‌تانه‌ی له‌به‌رت كردوون له بیرت بچێته‌وه... به‌ڵام كاتێك ده‌یخوێنیته‌وه ئه‌وکات ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ت به‌ره‌و باشتر ده‌گۆڕێت و دڵت خاوێن ده‌بێته‌وه، راست و ره‌وان وه‌ك سه‌به‌ته‌ی خه‌ڵوزه‌كه!!!
له‌وانه‌یه كه‌ڵكێكی تریش له‌م چیرۆكه وه‌ربگریت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه : ئێمه شتێك فێر نابین ئه‌گه‌ر بۆ خۆمان به ره‌فتار ئه‌نجامی نه‌ده‌ین و له ژیانماندا جێبه‌جێی نه‌که‌ین ... جا ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ئه‌و شتانه‌ی له قورئان تێی گه‌یشتوویت و ئه‌و ئایه‌تانه‌ش که له‌به‌رت كردووه له بیرت نه‌چێته‌وه و بیرت بكه‌وێته‌وه، ئه‌وه ده‌بێ له ژیانتا جێبه‌جێیان بكه‌یت!!!
If you feel this email is worth reading, please forward to your contacts/friends. Prophet Muhammad (pbuh & his family) says: *"The one who guides to good will be rewarded equally"
 |