محمد جلال برزنجی
پێش ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر له‌دایك بێت جوله‌که‌کان و گاوره‌کان ده‌یان زانی هاتنی پێغه‌مبه‌ر نزیك بۆته‌وه، وه ئه‌گه‌ر به‌رچاویان بکه‌وتایه ده‌یان ناسیه‌وه وه‌ك چۆن منداڵه‌کانی خۆیان ده‌ناسنه‌وه، هه‌روه‌ك قورئان ئاماژه‌ی پێده‌کات { الَّذِينَ آتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ يَعْرِفُونَهُ كَمَا يَعْرِفُونَ أَبْنَاءهُمْ وَإِنَّ فَرِيقاً مِّنْهُمْ لَيَكْتُمُونَ الْحَقَّ وَهُمْ يَعْلَمُونَ } واته: ئه‌وانه که کتێبمان بۆ ناردوون (گاور‌و جوله‌که) پێغه‌مبه‌ر( درودی خوای له‌سه‌ربێت) ده‌ناسنه‌وه وه‌کو چۆن کۆره‌کانی خۆیان ده‌ناسنه‌وه، وه له کتێبه‌کانی (ته‌ورات وئینجیل)دا باسی هاتنی و نیشانه‌کانی پێغه‌مبه‌ر کرابوو، بۆیه زۆر جار ( عه‌ره‌به‌کانیان ) به‌وه ده‌ترساند و ده‌یان وت به گوێمان بکه‌ن و له‌گه‌ڵماندا بن، ئه‌گه‌ر له فه‌رمانمان ده‌ربچن ئه‌وا ئێمه خوا په‌یمانی پێی داوین که پێغه‌مبه‌رێکمان بۆ ده‌نێرێت، ئه‌گه‌ر بۆمان هات ئه‌وکاته هه‌مووتان له‌ناو ده‌به‌ین و ده‌تان فه‌وتێنین، زۆر جار به‌شێوه‌ی هه‌ڕه‌شه ئامێز ئه‌م وتانه‌یان به عه‌ره‌به‌کان ده‌وت،
ئه‌و شه‌وه‌ی که‌پێغه‌مبه‌ر له‌دایك بوو پیاوێکی جوله‌که به‌مه‌به‌ستی بازرگانی کردن هاتبوه مه‌ککه له گه‌ڵ هه‌ندیێ له گه‌وره‌پیاوان و بازرگانه‌کانی قوره‌ش دانیشتبوو، جوله‌که‌که وتی به قوره‌یشێکان ئه‌مشه‌و که‌س له ئێوه منداڵی نه‌بووه؟ وتیان ئێمه ئاگامان لێ نه‌بووه که‌س ئه‌مشه‌و منداڵی بۆبی، جوله‌که‌که وتی وادیاره ئێوه ئاگه‌دار نین ئه‌مشه‌و پێغه‌مبه‌ری ئه‌م میلله‌ته هاتۆته دنیاوه، نیشانه‌که‌شی ئه‌وه‌یه له‌ناو شانی خاڵێك هه‌یه پڕ مووه وه‌ك بژی ماین وایه، ده‌ڵێ قوره‌یشێکان سه‌رسام بوون هه‌رکه‌س جووه ماڵه‌وه له خێزانی خۆی پرسی ئایه که‌س ئه‌م شه‌و منداڵی نه‌بووه؟ خێزانه‌کانیان وتیان به‌ڵی ئه‌مشه‌و خێزانی عه‌بدوالله ی کوڕی عه‌بدولموته‌لیب منداڵی بووه، بۆ به‌یانی به جوله‌که‌که‌یان وت ئه‌ویش وتی به خێرایی بمبه‌ن بۆ لای، جوله‌که‌که‌یان برد بۆ ماڵی عه‌بدولموته‌لیب و( موحه‌ممه‌دی خۆشه‌ویستیان پێ پێشندا) که بینی ئاگای له خۆی نه‌ماو له خۆ چوو، قوره‌یشێکان لێیان پرسی بۆ وات لێهات، جوله‌که‌که وتی پێغه‌مبه‌رایه‌تی له‌ده‌ستی ئێمه ده‌رچوو، ئه‌و منداڵه له‌ڕۆژهه‌ڵاته‌وه تا ڕۆژئاوه ناودار ئه‌بێت ،
(عه‌بدولره‌حمانی کوڕی سه‌عید) ده‌گێرێته‌وه که ئه‌ویش له باوکیه‌وه ده‌گێڕێته‌وه ده‌ڵێ: له گه‌ڵ چه‌ند که‌سانێك دانیشتبوین (یوشع) زانایه‌کی جوله‌که بوو هاته‌لامان و وتی هاتنی پێغه‌مبه‌رێك نزیك بۆته‌وه که پێی ده‌ڵێن (ئه‌حمه‌د) (خه‌لیفه‌ی کوڕی ثه‌عله‌ب) به گاڵته‌وه پێی وت ئه‌و پێغه‌مبه‌ره نیشانه چییه؟ (یوشع) وتی پیاوێك ده‌بێ نه‌کورته‌و نه‌درێژه، بێی هه‌واو فیزه، به‌سواری گوێ درێژ ده‌گه‌ڕێ، شمشێره‌که‌ی له‌سه‌ر شانه، خه‌ڵکی مه‌ککه ده‌ری ده‌که‌ن، عه‌بدوره‌حمان ده‌ڵێ گه‌ڕامه‌وه ماڵه‌وه ئه‌م قسه‌یه‌م بۆ گێڕانه‌وه، وتیان هه‌ر ئه‌و واناڵێ به‌ڵکو هه‌موو جوله‌که‌ی مه‌دینه وا ده‌ڵێن،
( ڕاهیبێك هه‌بوو ناوی (عیصا) بوو خه‌ڵکی شام بوو، زۆر زانا و تێگه‌یشتوو بوو، هه‌موو ساڵێك ده‌چووه مه‌ککه و کاتی هاتووه وهێنده‌ی نه‌ماوه کۆڕێك له‌م شاره په‌یدا ببێت و دانیشتوانی مه‌ککه‌ش سه‌ری بۆ دانوێنن و وڵاتی فارسیش ده‌که‌وێته ده‌ستی، (عیصآ) ده‌یوت هه‌رکه‌سێ پێی گه‌شت با باوه‌ڕی پێ بهێنیت و دڵنیابێت به ئاوات ده‌گا،وه هه‌رکه‌سێکیش باوه‌ڕی پێ نه‌هێنێت ڕه‌نچه‌ڕۆ ده‌بێت)
ئیبن و ئیسحاق ده‌گێڕێته‌وه له سه‌له‌مه‌ی کوری سه‌له‌مه‌وه ده‌فه‌رموێت: دراوسێیه‌کی جوله‌که‌مان هه‌بوو له کۆڕانی به‌نی ئه‌شهه‌ل ڕۆژێك هاته ده‌ره‌وه ولای کۆمه‌ڵێك له به‌نی ئه‌شهه‌ل وه‌ستا، من ئه‌و ڕۆژه زۆر منداڵبووم، بۆرده‌یه‌کم له‌سه‌رشان بوو پاڵم دابوو به دیواره‌که‌ی ماڵی خۆمانه‌وه ئه‌و جوله‌که‌یه‌ش هات بۆ لامان باسی قیامه‌ت و حیساب ومیزان و به‌هه‌شت دۆزه‌خی ده‌کردوو ئه‌مانه‌ی به‌که‌سانێك ده‌وت هاوده‌ش په‌یداکه‌ر بوون و بێئاگابوون له دین، که سانێك بوون نه‌یان ده‌زانی که مردن ه‌زیندووبونه‌وه چی یه؟ وه باوه‌ڕیان به زیندوو بۆنه‌وه نه‌بوو ئه‌وانیش پێیان ووت: ماڵت ئاوابێت فڵان که‌س تۆ بڵێت جه‌ڵکان دوای مردن زیندووببنه‌وه و پاشان بڕۆنه جێگایه‌ك که به‌هه‌شت و دۆزه‌خی تێدایه و سزا‌و پاداشتی کرده‌وه‌کانی دنیایان تێایدا وه‌رگرن؟ ئه‌ویش وتی به‌ڵی سوێند به‌وه‌ی که گیانی منی به‌ده‌سته ئه‌وه ده‌بێ و ڕاسته، خۆزگه ده‌خوازم ته‌نوورێك به ئه‌ندازه‌ی هه‌موو دنیا بێت وه هه‌روه‌ها به ئه‌ندازه‌ی هه‌موو دنیاش داری تێادابێت، وه‌من فڕێ بدرێمه ناوی و سه‌ره‌که‌ی قه‌پات بکرێت، خۆزگه ده‌خوازم بچمه ناو ئه‌و ته‌نووره‌وه نه‌چمه ناو ئه‌و دۆزه‌خه‌وه که له‌دوای زیندوو بۆنه‌وه هه‌یه؟ دوای قسه‌کانی پێیان وت: ئه‌ی فڵان که‌س نیشانه‌ی ئه‌وه‌ی که تۆ ده‌یڵیی چیه و که‌ی دێت؟ ئه‌ویش وتی پێغه‌مبه‌رێکی نێرراوه له ئه‌م وڵاتانه‌وه ( په‌نجه‌ی درێژ کرد بۆ لای شاری مه‌ککه ویه‌مه‌ن)، پێیان وت تۆ بڵی که‌ی بێت؟ ئه‌ویش سه‌یری منداڵێکی کرد که له‌وێ دانیشتبوو وتی : پێ ناچێت ئه‌مه ته‌مه‌نی ته‌واو بێت تا به‌و پێغه‌مبه‌ره نه‌گات، سه‌له‌مه ده‌فرموێت : سوێند به‌خوا شه‌و و ڕۆژ ته‌واو نه‌بوو تا پێغه‌مبه‌ر( درودی خوای له‌سه‌ربێت) له ناوماندا ده‌رکه‌وت و باوه‌ڕمان پێ هێناو جوله‌که‌کان کافربوون و باوه‌ڕیان پێ نه‌هێنا له حه‌سودی خۆیاندا[ که پێغه‌مبه‌ر بۆ ئه‌وان نه‌هاتبوو له ناو عه‌ره‌به‌کاندا وه ده‌رکه‌وت]، سه‌له‌مه ده‌فه‌رموێت: دوایی به‌و کابرا جوله‌که‌مان ووت که به‌سه‌رهاته‌که‌ی بۆ ده‌گێراینه‌وه : ئه‌ی تۆ نه‌بویت باسی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ت بۆ ده‌کردین ؟ ووتی به‌ڵی، به‌ڵام ئه‌وه ئه‌و پێغه‌مبه‌ره نیه که من بۆم باس ده‌کردن .
(ئه‌بوو تالیبی) مامی پێغه‌مبه‌ر( درودی خوای له سه‌ربێت) جارێکیان به‌مه‌به‌ستی کاری بازرگانی به‌ڕێکه‌وت بۆ شام بینی پێغه‌مبه‌ر بێتاقه‌ته‌و بۆ جاری (سێیه‌م هه‌تیو که‌وتووه دوای باوك و دایکی و عه‌بدوموته‌لیب) و ئێستا له ژێر چاودێری ئه‌ودایه، بۆیه دڵی بۆی سوتاو له گه‌ڵ خۆی بردی بۆ شام، دوای چه‌ند ڕۆژێك له ڕویشتن گه‌شتنه شاری (بوصرا) نزیك خاکی شام، له‌وێ ڕاهیبێکی لێ بوو ناوی ( بوحه‌یرا)بوو شاره‌زایی له هه‌موو نه‌صرانیه‌ت هه‌بوو زانایه‌کی گه‌وره‌ش بوو، (ئه‌بوو تالیب) و کاروانه‌که لایان داوه لای ڕاهیبه‌که بۆ پشودان، ڕاهیبه‌که زانی ئه‌وان هاتن بۆ لای ڕۆشته پیریانه‌وه و به‌ناویاندا گه‌ڕا و دانه به‌دانه سه‌یری ده‌م و چاویانی کرد، هه‌تا گه‌یشت به پێغه‌مبه‌ر( درودی خوای له سه‌ربێت)و ده‌ستی گرتوو ووتی:
(هاذا سید العالمین هذا رسول رب العالمین یبعث الله رحمة للعالمین) واته: ئه‌مه سه‌روه‌ری هه‌موو جیهانه وه ئه‌مه پێغه‌مبه‌ری خوای هه‌موو جیهانه و خوای گه‌وره به‌ڕه‌حمه‌ت و به‌زه‌یی ده‌ینێرێت بۆ هه‌موو جیهان؟
هه‌ندێ له‌و پیاوانه‌ی که له‌گه‌ڵ ئه‌بو تالیبدابوون وتیان تۆ چۆن ده‌زانیت؟ ( بوحه‌یرا) وتی کاتێك ئێوه هاتن له‌و به‌رزاییه‌وه بینیم دار‌و دره‌خته‌کان سوجده‌یان بۆ ده‌برد وه سه‌وجده‌ش نابه‌ن ته‌نها بۆ پێغه‌مبه‌ر نه‌بێت، وه‌من ده‌یناسمه‌وه به‌وه‌ی که مۆری پێغه‌مبه‌ریه‌تی له ڕێکی په‌راسویدایه له پشتیه‌وه وه‌کو سێوێك وایه، دوای ئه‌وه (بوحه‌یرا) ده‌عوه‌تی کردن کاروان چیان هه‌موویان ڕۆشتن به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ربێت) نه‌ڕۆشت و خه‌ریکی له‌وه‌ڕاندنی وشتره‌کان و ئاڵف پێ دانیان بوو، (بوحه‌یرا) داوای کرد که ئه‌ویش بێت بۆ ده‌عوه‌تێکه، پاشان پێغه‌مبه‌ری خوا هات و هه‌ورێکی به‌سه‌ره‌وه بوو سێبه‌ری بۆ ده‌کرد، کاتێ نزیك بوه‌وه له کاروانچیان و مامی بینی ئه‌وان له ژێر سێبه‌ری دره‌ختێك دانیشتوون، پێغه‌مبه‌ریش له‌و لاوه دانیشت، سێبه‌ری دره‌خته‌که لاچوو له سه‌ر ئه‌وان و چوو بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ر( درودی خوای له‌سه‌ربێت)، ڕاهیبه‌که وتی: جوان ته‌مه‌شابکه‌ن ئه‌ها سێبه‌ره‌که چۆن له ئێوه‌وه تێپه‌ڕی بۆ سه‌ر ئه‌و؟ پاشان کاروان چیان هه‌ستان و ویستیان بڕۆن و ئه‌و جێگایه به‌جێبهێڵن، ڕاهیبه‌که زۆر لێیان پاڕایه‌وه که ئه‌و کۆڕه له‌گه‌ڵ خۆیان نه‌به‌ن بۆ شام، چونکه ڕۆمه‌کان ئه‌گه‌ر ئه‌و ببینن به‌ناونیشانه‌کانی ده‌یناسنه‌وه و ده‌یکوژن، له‌کات یئه‌م قسانه‌دابون (بوحه‌یرا) ئاوه‌ڕی دایه‌وه بینی وا چه‌کداری ڕۆمه‌کان هاتنه ئه‌و شوێنه، ڕاهیبه‌که ده‌ست به‌چی ڕۆشت به‌ره‌و پیریان و پرسیاری لێ کردن ووتی: بۆ چی هاتوون بۆ ئه‌م شوێنه؟ ئه‌وانیش ووتیان: هاتوین چونکه پێمان ڕاگه‌یه‌نراوه که پێغه‌مبه‌رێك له‌م مانگه‌دا په‌یدا ده‌بێت و هیچ ڕێگه‌یه‌ك نه‌ماوه که چه‌ندین چه‌کداری بۆ ئاماده نه‌کرابێت وه‌ئێمه‌ش هه‌واڵی خومان پێ گه‌یه‌نراو هه‌ندێ له هه‌ره چه‌کداره به‌دین و چاکه‌کان بۆ لای تۆ نێراون بۆ گرتن و ده‌ست به‌سه‌ر گرتنی ئه‌و پێغه‌مبه‌ر، ( بوحه‌یرا) وتی: هیچ که‌سێکی سه‌رباز له ئێوه چاکتر هه‌یه؟ ووتیان: نه‌خێر ئێمه له هه‌موویان چاکترو به‌دین ترین که نێردراوین بۆ لای تۆ، ( بوحه‌یرا) ووتی: ئه‌گه‌ر خوا ویستی له سه‌ر شتێك بێت هیچ که‌سێك له خه‌ڵکان ده‌توانێ ویسته‌که‌ی بگێڕێته‌وه؟ ووتیان: نه‌خێر، پاشان وتی بگه‌ڕێنه‌وه و په‌یمانی لێ وه‌ر گرتن که جارێکی تر نه‌یه‌نه‌وه به‌و ناوه‌دا، ئه‌وانیش ڕۆشتن، داوی ئه‌وه ڕۆی کرده کاروانچیه قوره‌یشێکان ووتی: داواتان لێ ده‌که‌م تۆ ئه‌و خوایه کامتان سه‌رپه‌ره‌شتی ئه‌م منداڵه‌تان له ئه‌ستۆ گرتووه؟ وتیان ئه‌بو تالیب، پاشان (بوحه‌یرا) زۆر به‌گرمی پاڕایه‌وه له (ئه‌بو تالیب) که ئه‌م کوڕه نه‌بات بۆ شام وبێگێڕێته‌وه بۆ مه‌ککه پاشان (ئه‌بو تالیب له گه‌ڵ ئه‌بوبه‌کر و بیلال)دا گه‌ڕانه‌وه بۆ مه‌ککه، ڕاهیبه‌که‌ش هه‌ندێ له ڕۆن و دیاری له گه‌ڵدا ناردنه‌وه .