|

محمد جلال
{شهر رمضان الذی انزل فیه القرا‌ن هدی للناس وبینات من الهدی والفرقان} البقر: 185
به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی پڕ خێر و خۆشی و ڕه‌حمه‌ت و به‌ره‌که‌تی ڕه‌مه‌زانه‌وه به ناوی خۆم و ته‌واوی ستافی ( پێگه‌ی بوار)ه وه جوانترین و رازاوه‌ترین گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی مسوڵمانانی جیهان ده‌که‌ین به‌گشتی و مسوڵمانانی کوردستان ده‌که‌ین به‌تایبه‌تی، داواکارین له‌خوای په‌روه‌ردگار ئه‌م مانگی ره‌مه‌زانه‌مان بۆ بکاته توێشوی قیامه‌تمان و پله‌مانی پێ به‌رز بکاته‌وه له به‌هه‌شته‌که‌ی خۆیدا أن شا‌ء الله،
ده‌با ئه‌م ڕه‌مه‌زانه هه‌موومان به‌یه‌که‌وه بیکه‌ین به‌مانگی گه‌ڕانه‌وه بۆ لای خوا و ده‌ست بگرین به په‌یامه‌که‌ی په‌روه‌ردگاره‌وه و جارێکی تر په‌یمانمان نۆێ بکه‌ینه‌وه له گه‌ڵ خۆشه‌ویستی خوا ( پێغه‌مبه‌ر درودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ربێت) که له‌سه‌ر ئه‌م ڕێبازه ده‌بین هه‌تا ده‌مرین، چونکه تاکه ڕێبازێك مرۆڤ بگه‌یه‌نیت به خۆش گوزه‌رانی دنیا و قیامه‌ت بێگومان ڕێبازی ئه‌م ئیسلامه ته‌واو بێکه‌مووکوڕیه یه،
جارێکی تر مانگی ڕه‌مه‌زان له هه‌موو لایه‌ك پیرۆز بێت
محمد جلال
به‌ڕێوه‌به‌ری پێگه‌ی بوار
11/08 /2010
 |