له نوێترین هه‌نگاودا زانیان هه‌ستان به دروستکردنى ئامێرێکى نوێی پاکردنه‌وه‌ى ددان که له کاتى پاکردنه‌وه‌دا ئازار به‌خش نیه وه‌ک ئه‌و ئامێره‌ى له پێشتردا بۆ هه‌مان مه‌به‌ست به‌کارده‌هێنرا،
له‌مباره‌یه‌وه به‌شى راگه‌یاندنى زانکۆى (میسیۆری) بڵاویکرده‌وه که ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌یان له‌گه‌ڵ کۆمپانیای (نانوفا) بۆ ته‌کنیکه پزیشکییه‌کان ئه‌نجامداوه‌و ئه‌م ته‌کنیکه نوێیه بازدانێکی گه‌وره‌یه له‌جیهانی پزیشکی دداندا، چونکه ئه‌و ماده‌یه‌ی که ددانه‌که‌ی پێ پڕده‌کرێته‌وه 60% به‌هێزتر ده‌بێت به‌به‌کارهێنانی ئه‌م ئامێه که ناوى (فڵچه‌ى پلازما)یه، به به‌کارهێنانى ئه‌م ئامێره نه‌خۆش جگه له‌ساردییه‌کی که‌م له‌ده‌میدا هه‌ست به‌هیچ ناکات، ئه‌م ته‌کنیکه نوێیه پشتده‌به‌ستێت به‌کارلێکێکی کیمیایی بۆ پاکژکردنه‌وه‌ی ناو کونی ددانه‌که پێش کونکردن،
هه‌روه‌ها پڕکردنه‌وه‌که‌ش زۆر به‌هێز ده‌کات‌و ته‌مه‌نی پرکردنه‌وه‌که‌ش درێژده‌کاته‌وه، وه ئه‌گه‌ر هه‌موو شتێک وه‌ک ئه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی بۆ کێشراوه بڕوات به‌ڕێوه، ئه‌وا له‌ساڵی 2013دا ئه‌م ئامێره ده‌که‌وێته به‌رده‌ستی پزیشکه‌کان،
ئه‌وه‌ى زۆر جێگه‌ى مایه‌ى خۆشحالیه ئه‌وه‌یه که‌ئه‌م ئامێره هیچ زیانێکى لاوه‌کیشى نیه.
 |