سوران عومەر
جوانترین ڕسته به‌لامه‌وه بۆ ساڵی 2011 كه دروشمی خۆپیشاندانه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی بوو، كه‌بریتی بوو له: الشعب یرید اسقاط النظام جوانترین وشه‌ش له‌لام "ارحل" بوو، خۆشترین ساتیش لام ئه‌وكاته‌بوو كه حوسنی موباره‌ك وازیهێناو هه‌واڵی گرتنی قه‌زافیم بیست، له‌هه‌رێمی كوردستانیش 62 ڕۆژی خۆپیشاندانه‌كانی سه‌رای ئازادی جوانترین و ڕێزدارترین ساته‌كانی مێژووی 2011 بوو لام، جوانترین ناوی ساڵی 2011 له‌لام سه‌رای ئازادی یه، هه‌ق وایه له‌هه‌رێمی كوردستان ساڵی 2011 ناوبنێرت به ساڵی سه‌رای ئازادی، له‌سه‌رای ئازادی‌دا خوێنی شه‌هیده‌كان و خه‌بات و خۆڕاگری خۆپیشانده‌ران بونی هه‌یه، ئه‌و مێژووه هه‌یه كه‌له‌ڕابردووی ئه‌م میله‌ته‌دا خه‌باتی مه‌ده‌نیانه‌ی له‌وجۆره بونی نه‌بووه. ئه‌و خوێنه‌شی كه له‌شوباتدا ته‌واو هه‌ژاندمی بینینی یه‌كه‌م دیمه‌نی له‌خوێنا گه‌وزاوی زمناكۆ بوو. دواین تاوانیش له‌مساڵدا كه ته‌واو ئازاریدام سوتاندنی باره‌گاكانی یه‌كگرتووی ئیسلامی بوو له‌بادینان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی كوردانی باكور بوو له‌شرناخ.
 |