arabic  english  kurdish


کۆچی کوردان وا بە کاروان دێ لە رێی شارانەو


کۆچی کوردان وا بە کاروان دێ لە رێی شارانەو
رۆژ بە باری قورس و برسی، شەو لە بەر بارانەوە

نیشتمانی خۆمە دەیپێوم، پێم دەڵێن ئاوارەیە
گەرچی بێ رەشماڵ و پێ خواس، سەر بە کۆسارانەوە

رێگە دوور و ((خێڵ)) ماندوو و لێوبەبار و پێ پەتی
چاو بە ئەسرین دێنە پیری کۆچەکەی یارانەوە

نایە سۆزی دەنگی گۆرانی ، ھەوارە و کۆچی سوور
کاروان گوێی داوە بە ناڵەی بریندارانەوە

بۆ مناڵێ تەرمی دایکی خۆی بە جێ دێڵێ و ئەچێ
ئاسمان دەگری، مەلان دەگرین بە سەر دارانەوە

دەنگی تۆپ و تیری دوژمن دێ لە شوێنی کۆچەوە
جێ ھەواران وا بە دەستی سووری زۆردارانەوە
جاری خوێندراوه‌: 136
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy
 
© 2011 Bwar4all.org · All Rights Reserved | Joomla | Design by IQdesign hit counter script