بەهرۆز جەعفەر
زه‌قترین و، كۆكترین پرسیار ئه‌وه‌یه: ئایا ئێمه چیمان لێ به‌سه‌ردێت..؟.ناخۆشترین باری سیاسه‌ت ئه‌وه‌یه، هه‌ندێكجار ماتماتیكی نییه، بۆ؟چونكه خواسته مێژوویی و سیاسیه‌كان شتێك ئه‌ڵێن، پێدراوه‌كانیش شتێكی ترن.له‌مه‌ش قورس‌تر بۆ گه‌لێكی وه‌ك كورد، كه تا هه‌نوكه نه‌یتوانیوه ستراتیژێك بۆ كار و ئامانجه‌كانی دابڕێژێت، له‌گه‌ڵ گۆرانكارییه جیهانیه‌كان و، شۆرشی زانیاریی و ته‌كنه‌لۆژیادا.گرمه‌ی هه‌ور له‌به‌هاری عه‌ره‌بی و، بریسكه‌كه‌شی له‌كوردستان.په‌یوه‌ندییه سیاسیی و ئابورییه‌كانی وڵاتانی ده‌رو دراوسێ.سه‌رباره‌كه‌شی زیادبونی خواستی ناوخۆیی.ئێستا هه‌قه بپرسین..ئایا كابینه‌ی نوێ ئه‌توانێت سه‌ركه‌وتووبێت...؟.چۆن سه‌ركه‌وتوو ئه‌بێت..؟ ئه‌ی پێوه‌ر بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی حكومه‌ت، به‌دیده ئه‌كادیمیه‌كه‌ی چییه..؟.
له‌باسێكماندا، سێ پێوه‌رمان بۆ دیموكراسیه‌ت، خستبووه ڕوو، به‌هه‌مان شێوه سێ پێوه‌رو پره‌نسیپی گرنگیش هه‌ن، تا حكومه‌ت و كابینه‌كانی پێ بپێوین.یه‌كه‌م:ئاستی خزمه‌تگوزاری، دووه‌م:ئاستی سیاسیی و ئازادیی و مافه‌گشتییه‌كان، سێ یه‌م: باری نه‌ته‌وه‌یی.
دڵنیام، له‌وه‌ی "د:به‌رهه‌م" له ماوه‌ی حكومه‌ت و كابینه‌كه‌یدا (له‌ئه‌سڵدا شتێك نییه، به‌ناوی كابینه و له‌ده‌ستوری عێراق و ڕه‌شنوسه‌كه‌ی هه‌رێمیشدا نه‌هاتووه) .توانی چه‌ند فرسه‌خێك له خانه‌ی خزمه‌تگوزاری دا بچێته پێشه‌وه.به‌ڵی..هه‌ركه‌سێكی تر ببێته سه‌رۆكی حكومه‌ت ناتوانێت وه‌ك "د:به‌رهه‌م" مه‌یدانی بێت، به‌ڵی به‌یانی جه‌ژن له‌ناو كه‌س و كاری ئه‌نفاله‌كان بوو له‌شارێكی تر.به‌یانیه‌كی تریش من خه‌وتبووم ئه‌و له‌بانی مه‌قان كارگه‌ی ئاسنی ئه‌كرده‌وه.به‌ڵام ئه‌وپه‌ڕی نا مه‌نتقییه پێوه‌ر بۆ سه‌ركه‌وتنی حكومه‌تێك له‌ماوه‌ی كاری‌دا، خزمه‌تگوزاری بێت.جا ئه‌گه‌ر وابێت ئه‌بوو ته‌نها سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌یه‌كی شاره‌وانی بوایه‌و به‌س.ته‌نها ئه‌م وه‌زاره‌ته كار‌و به‌ركاری ببوایه.نه‌خێر پێوه‌ره‌كه كردنه‌وه‌ی خوێندنگا و قیرتاوكردن و ئه‌مانه نییه.به‌ڵكو له‌ئاستی ماف و ئازادییه گشتییه‌كاندا، ئه‌گه‌رچی خواستی خۆی نه‌بوو، به‌ڵام كورتی هێنا.ئه‌و خۆشحاڵ نه‌بوو به (17) ی شوبات و رووداوه‌كانی بادینان.به‌ڵام جگه له‌كاره‌ساتی هاتووچۆ.جگه له كوشتن به‌هۆكاری كۆمه‌ڵایه‌تی و ناهه‌ق.جگه‌له هه‌ڵهاتنی تاوانباران.جگه له توندوتیژی دژی ژنان، به‌پێی ئاماری سه‌ندیكای ڕۆژنامه نووسان (291) حاڵه‌ت له پێشلكاری تۆماركراون له‌یه‌ك ساڵێكدا.ئامارێكی تر (357) ناهه‌قی تۆمارئه‌كات.واته له‌هه‌ر مانگێكدا (11) پێشلكاری كراوه.ئی میلله‌ت چی ئه‌وێت..؟ هه‌ر حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێك بتوانێت ( (نان و ئازادی) ) ده‌سته‌به‌ر بكات، گومان له‌سه‌ركه‌وتنیدا نی یه.كه باری خزمه‌تگوزاری باشتره، بێگومات ته‌قه‌للای ئابوری و داهات و بودجه‌ی حكومه‌ت زیاتره له‌م خانه‌یه‌دا، كه‌ده‌رهێنانی نه‌وتی كوردستان زیاتر ئه‌بێت، بێگومان سه‌رئێشه‌و نیقمه‌تی زیاتر بووه، له‌وه‌ته‌ی نه‌وت هه‌یه گرفته سیاسی و ئابوری و ئیدارییه‌كانمان زیاتربوون، له‌ناوه‌و ده‌ره‌وه‌شدا.عه‌ره‌ب له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، نه‌وتی وه‌ك چه‌كێكی هه‌ڕه‌شه به‌كارهاورد له هه‌مبه‌ر ڕۆژئاوا‌و ئیسرائیل، به‌ڵام ئێستا غه‌ربیه‌كان خه‌ریكه به‌نه‌وته‌كه‌ی خۆیان ئه‌یانسوتێنن.كه‌واته ئێمه نه‌مانتوانی له‌هیچ كابینه‌یه‌كدا نه‌وت بكه‌ینه ده‌روازه‌یه‌ك بۆ پاراستنی ئه‌منی قه‌ومیمان (له‌ئاینده‌دا توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌نده له‌سه‌رئه‌مه ته‌واو ئه‌بێت و پێشكه‌ش به‌لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌كانی ئه‌كه‌م) .
له‌ئاستی نه‌ته‌وه‌ییدا، حكومه‌ت ئه‌كرا هه‌نگاوی باشتر بنێت ده‌رهه‌ق به‌گردبونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و لێكتێگه‌یشتنی سیاسی، سه‌باره‌ت به‌ناوچه‌كه.نه‌ك ئه‌مه‌ی نه‌كرد.به‌ڵكو به‌هۆی هه‌یمه‌نه‌ی حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌وه، هه‌ریه‌كه‌ی حزبێك داڵده ئه‌ده‌ن له سوریادا، هه‌ریه‌كه‌یان جۆرێك له‌په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ توركیا‌و كوردی باكوردا هه‌یه.له‌ئاستی هه‌رێم و ناوچه دابڕاوه‌كاندا، به‌هۆی به‌ربه‌ره‌كانی ناوچه‌كانی ته‌ماسمانه‌وه، كوردێكی زۆر ناوچه‌كانی خۆی به‌جێهێشت.نفوسی كورد له ده‌وروبه‌ر و ناوچه‌كانی جێناكۆكیدا زۆر دابه‌زی.كه‌واته هه‌تا حزب و له‌ناوحزبیشدا، چه‌ندكه‌سێكی به‌رژه‌وه‌ندیخوازو لاده‌ر هه‌بن، وه له‌ژووره تاریكه‌كانه‌وه بڕیار و فه‌رمان ده‌ربكه‌ن و حكومه‌ت بچوك بكه‌نه‌وه.بێگومان خراپتری ده‌كه‌ین.باشتر وایه هه‌ستمان كردبێت، هه‌ندێك هه‌ن حه‌زبه ئاژاوه‌ی ناوخۆیی ئه‌كه‌ن.به‌عه‌مده‌ن كاریشی بۆده‌كه‌ن.به‌ڵام ئاخۆ ئه‌م گرفته به‌یه‌ك كه‌س چاره ئه‌كرێت، كه "نیچیرڤان بارزانی"یه..؟.ئاخۆ به پارتی و یه‌كیتی و ئۆپۆزسیۆنیش ئه‌كرێت..هه‌رنه‌خێر.سه‌یر ئه‌وه‌یه وائه‌زانن چاره‌سه‌ری گرفته‌كه له ماڵی ئه‌میری كۆمه‌ڵ و چوارچێوه‌ی گرده‌كه‌ی زه‌رگه‌ته‌دا ئه‌كرێت.نا..نا.شه‌قام خه‌ڵك شه‌رتن.مه‌رج نییه هه‌موو كات خواستی خه‌ڵك و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌وه‌بێت كه لایه‌نێی ده‌سه‌ڵات یان ئۆپۆزسیۆن ئه‌یڵێت.
 |