|

مهلا سالح مهلا موسلیم
هەر لەسەرەتای مانگی پیرۆزی رەمەزان وا پێدەچێت خەڵكانێك خەوخۆشبنو لە خەودا بمینێنو بۆ پاشێو هەڵنەستنەوە (یاخود: خەبەریان نەبێتەوە)، وە بۆ بەیانی كاریگەری سلبی زۆر لە هەڵسو كەوتی رۆژانەیان لە ماڵەوەو دەرەوەو خودی خۆشی رەنگبداتەوە، ئەوە جگە لە لەدەستدانی ئەو هەموو خێرو بەرەكەتە زۆرەی كاتی پاشێوان.. كە بە دەقی فەرموودەی پێغەمبەر(صلی الله علیەوسلم) داوامان لێكراوە: (پاشێو بكەن لەبەر ئەوەی لەپاشێو بەرەكەت هەیە). ئینجا لێرەوە داوا لە خزمانو بەتایبەت دراوسێیان دەكەم: كە ئەگەر بینیان (لەكاتی پاشێو) جمو جۆڵێك لەماڵە دراوسێكەیان نی یە با خەبەرداریان بكەنەوە، هەر بۆ ئەم مەبەستەش دەكرێ چەند ماڵە خزمێكی نزیك لەیەكتری (لەرووی خزماتیو دراوسێیەتیشەوە) نیشانەیەكو پەیوەندیەكیان هەبێت بۆ ئەوەی كە دڵنیابن لەوەی بەخەبەرهاتوون، ئەگەرنا بەجۆرێك خەبەریان كەنەوە، كە ئێستا ئاسانكاریو هۆكار زۆرنو مۆبایلیش یەكێكە لەو جۆرە هۆكارە ئاسانكاریانە كە دەكرێت بۆ ئەم مەبەستە (خەیریەش) بەكاربێت.
 |