بێگومان یه‌كیك له‌گرفته‌كانی هه‌ست نه‌كردنی مرۆڤ به ئارامی و سه‌لامه‌تی هه‌بوونی دڵه‌ڕاوكێیه له‌و مرۆڤه‌دا, ئێستاش كاتی ئه‌وه‌یه بزانین چۆن مناڵه‌كانمان بپارێزین له دڵه‌ڕاوكێ (قلق), ئه‌ویش به ڕه‌چاوكردنی ئه‌م خاڵانه:
1. تۆی مامۆستا, یان تۆی دایك و باوك كاربكه‌ن له پێناوی په‌ره‌پێدانی تواناكاتی مناڵه‌كه‌ت, به چه‌شنێك كه مناڵه‌كه‌ت خۆی و تواناكانی خۆی بناسێت, وه دڵنیابێت له‌وه‌ی كه تۆ دان به بونیدا ده‌نێیت و ده‌زانی كه توانایی جۆراو جۆری هه‌یه, چونكه مناڵ پێی وا نیه كه منداڵه, به‌ڵكو پێی وایه كه ده‌توانێت وه‌ك من و تۆ بێت, له‌به‌رئه‌وه كاتێك هه‌ست ده‌كات كه ناخوێنرێته‌وه, یان حساب بۆ تواناكانی ناكرێت ئه‌وا ده‌پوكێته‌وه و نا‌ئومێد دای ده‌گرێت و دواتر په‌نا ده‌باته‌به‌ر شێوازی نابه‌جێ تاكو بیسه‌لمێنێت كه تونا دیاره.
2. ده‌بێت كاربكه‌ین بۆئه‌وه‌ی مناڵ خۆی و توناكانی خۆی و كه‌سانی تر بزانێت, كورده‌واری گوته‌نی : پێ به‌قه‌د به‌ڕه ڕابكێشی, واته سه‌ره‌تا ده‌بێ مناڵ بزانێت ئه‌و به‌ڕه چیه؟ له‌چی دروستكراوه؟ بۆچی باشه؟ چه‌نده درێژ و پانه؟ ئه‌ی خۆی قاچی چه‌ند درێژه؟ تاچه‌ند ده‌توانێ قاچی ر ِابكێشێ؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌وڵی زیاتری دا زیان و مه‌ترسیه‌كانی چین ؟
3. ناكرێت جیهانی خه‌یاڵی بۆ مناڵه‌كانمان دروست بكه‌ین و داواكاری شتی وایان لێ بكه‌ین كه له‌توانایاندا نیه, نه‌ك هه‌رئه‌وه به‌ڵكو ده‌بێت دایك و باوك و مامۆستایان به جۆره زمانێك له‌گه‌ڵ مناڵه‌كانیاندا بدوێن كه گونجاوی ئاستی ژیری و ته‌مه‌نیان بێت, شته‌كانیان بۆ به‌رجه‌سته و سانا بكه‌ینه‌وه, به‌بیانوی ئه‌وه‌ی كه گوایه لێمان تێناگه‌ن, یان ئێمه ناتوانین به‌زمانێكی ڕوون تێ‌یان بگه‌یه‌نین, جه‌واشه‌یان نه‌كه‌ین و نه‌یانده‌ینه ده‌ست ڕۆژگار, چونكه ڕۆژگاری سبه‌ینێ له ئه‌مڕۆ جیاوازه و ده‌بێت ئه‌مڕۆ خۆمانی بۆ ئاماده بكه‌بن, مناڵاتی ئه‌مڕۆش گه‌وره‌كانی سبه‌ینێن, ده‌بێت دایك و باوك و مامۆستایان سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌م بن بۆ مناڵه‌كان له‌ڕووی متمانه‌و زانست و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان, به‌جۆرێك كه به‌بێ ترس و دوودڵی و ڕوپامایی ناخی دڵیان لای ئه‌وان باس بكه‌ن.
4. هاوكاریكردنی مناڵه‌كه‌ت, یان قوتابیه‌كه‌ت بكه له‌وه‌دا كه متمانه‌ی هه‌بێت و پشت به خۆی ببه‌ستێت و ترس و تۆقین دای نه‌گرێت, بزانێت كه دایك و باوك و مامۆستاكه‌یشی هه‌ر
كه‌سانێكی ئاسایی وه‌كو خۆی واته, بۆ دڵنیاكردنی مناڵ‌یش له‌وه, ده‌بێت دایك و باوك و مامۆستا به‌شێوه‌ی كرداری به‌شداربن له‌گه‌ڵ مناڵه‌كان له گه‌مه‌و یاریه‌كاندا, وه مناڵه‌كان به‌چاوی خۆیان ببینن كه هه‌رجاره‌ی كه‌سێك یاریه‌كه ده‌باته‌وه, كاتێك مناڵه‌كه یاریه‌كه له باوكی یان مامۆستاكه‌ی ده‌باته‌وه, ئیتر دڵنیا ده‌بێت كه ئه‌ویش هیچی له باوكی یان مامۆستاكه‌ی كه‌مترنیه, له‌به‌رئه‌وه تونایی پشت به‌خۆ به‌ستنی زیاد ئه‌كات و ترس و دڵه‌ڕاوكێ تیایدا ده‌پوكێته‌وه وه یان كه‌م ده‌بێته‌وه.
خۆ ئه‌گه‌ر مناڵه‌كه‌ت ئه‌م جاره شكست بوو, ئه‌وا مانای ئه‌وه نیه كه ئیتر هه‌رگیز سه‌ركه‌وتوو نابێت, به‌ڵكو له‌مه‌وه مامۆستا و دایك و باوك ده‌توانن مناڵه‌كه تێبگه‌یه‌نن كه مه‌رج نیه مرۆڤ هه‌میشه هه‌ر سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێ, به‌ڵكو له‌سه‌ر مرۆڤ هه‌وڵدانه بۆ گه‌یشتن به ئامانج و كۆڵ نه‌دان و نه‌به‌زینه, خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م جاره‌ش ده‌سته‌به‌ری نه‌كرد ئه‌وا جارێكی تر یان چه‌ند جارێكی تر هه‌وڵدانی به‌رده‌وام هه‌ر ده‌یگه‌یه‌نێت ئامانجه‌كانی.
كه‌واته مناڵ له‌مه‌وه تێده‌گات كه سه‌ركه‌وتن و تێگه‌یشتن به ئاوات و ئامانجه‌كان به‌شی ئه‌وه, به‌ڵام نازانرێ ئاخۆ ئه‌و به‌شه له كوێ یه و كه‌ی پێی ده‌گات, هه‌وڵدان ده‌ی دۆزێته‌وه, وازهێنان ده‌ی شارێته‌وه.
5. ده‌بێت دایك و باوك و مامۆستا باوه‌ڕیان به‌وه هه‌بێت كه به‌شێك له ژیان و خواسته‌كانی مناڵ نادیار و ناوه‌قعی یه, واته خه‌یاڵ و بیركردنه‌وه به‌شێكی گه‌وره‌ی ژیانی مناڵی پێك هێناوه, ده‌رفه‌تی بده‌رێ با چیتر له ژیانی خه‌یاڵی خۆیشی وه‌ربگرێ, به‌ڵام نابێت ئه‌و ده‌رفه‌ته مناڵه‌كه‌ت به‌جۆرێك داگیربكات كه هه‌موو شتێك هه‌ر له‌جیهانی خه‌یاڵدا ببینێ, چونكه ئه‌م باره له‌گه‌ڵیا گه‌وره ده‌بێت و ناتوانێ دوایی به ئاسانی ڕایبكێشێته‌وه ناو جیهانی واقع و ژیانی سروشتی. كاتێكیش زانیمان مناڵه‌كه‌مان دوچاری دڵه‌ڕاوكێ بوو, ئه‌وا ڕه‌چاوی ئه‌م هه‌نگاوانه ده‌كه‌ین :
1. زۆر ده‌م به‌ده‌مه‌ی له‌گه‌ڵدا مه‌كه و ڕوشكێنی مه‌كه, به‌ڵكو وای لێ بكه كه هه‌ست به ئاسوده‌یی و دڵ ئارامی بكات كاتێك تۆ ده‌بینێ, هه‌رگیز خۆت به ڕوتاڵ و گرژ و ماندو و توڕه و گرفتاوی پیشان مه‌ده, وا نیشان مه‌ده كه ته‌نها تۆ ده‌توانی كێشه و گرفتی ئه‌و چاره‌سه‌ر بكه‌یت, به‌ڵكو ڕاوێژ و پرس و ڕای پێ بكه له هه‌ندێ كاروباردا, تاوه‌كو بزانێت كه تۆش گرفت و كێشه‌ت هه‌یه و نا‌توانیت به‌ته‌نها چاره‌سه‌ری بكه‌یت و ده‌بێت ئه‌و هاوكاریتان بكات, له‌مه‌وه تێده‌گات كه تۆ حیسابت بۆ ئه‌و كردووه, كه‌واته ئه‌ویش گوێت بۆ ده‌گرێت و حسابت بۆ ده‌كات, تۆ پرس و ڕات پێ كردووه و شتت لێ نه‌شاردۆته‌وه, كه‌واته ئه‌ویش واده‌بێت به‌رانبه‌رت, هه‌ركاتێكیش منداڵ توانی
شته‌كانی ناو ناخی خۆی بۆ كه‌سانی به‌رانبه‌ری باس بكات, مانایی وایه هیچ جۆره ترس و دڵه‌ڕاوكێی تێدانیه.
2. مناڵه‌كه ڕابێنه له‌سه‌ر هێمنی و هێمن به‌ره‌وه, پشوویه‌ك بده, ماندوویت بحه‌وێنه‌وه.
3. دوای ئه‌و پشودانه قسه‌ی باش ده‌كات, واته ڕای بهێنه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه مناڵ خۆی به‌خۆی بڵێت من زۆر هه‌راسان و بێزار بووم له‌به‌رئه‌وه ده‌مه‌وێ بحه‌سێمه‌وه, پشوو بده‌م, چونكه هه‌ست به‌وه‌ده‌كه‌م كه كاروباره‌كان به قازانجی من ته‌واو ده‌بن, واته مامۆستا یان دایك و باوك كه‌ش و هه‌وایه‌یه‌كی وا بڕه‌خسێنێ كه مناڵ هه‌ست به‌وه بكات كه دوای حه‌وانه‌وه و هێمن بونه‌وه قازانجێكی ده‌ست كه‌وتووه.
4. هانی مناڵه‌كه‌ت بده كه هه‌ڵچوونه‌كانی خۆی به‌بارێكی خراپ دا به‌كارنه‌هێنێ واته توڕه‌نه‌بێ,
یاخی نه‌بێ,مان نه‌گرێ, شه‌ڕنه‌كات,شت نه‌شكێنێ,په‌لاماری كه‌سانی خوارخۆی نه‌دات,ڕانه‌كات و خۆی ون نه‌كات,بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌رقاڵی بكه به خوێندنه‌وه‌ی چیرۆك یان گێڕانه‌وه‌ی چیرۆك و
به‌سه‌رهات و هۆنراوه‌ی خۆش.
5. خۆئه‌گه‌ر به‌مانه مناڵه‌كه‌ت چاره‌سه‌رنه‌كرا,ئه‌وا تۆ نابێت هیچ هه‌نگاوێكی تر بنێت و ده‌بێت به‌زوترین كات بیبه‌یته لای پزیشكی شاره‌زاو چاره‌سازی ده‌روونی و ڕێنومایی كاری په‌روه‌رده‌یی و توێژه‌ری سایكۆلۆژی چونكه له‌سنوری تۆ ده‌رچووه و پێویستی به‌توێژینه‌وه‌ی باره‌كه هه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سه‌پسپۆرانه‌وه.
ده‌بێت ئه‌وه‌مان له بیرنه‌چێ كه هه‌موو كه‌سێك له هه‌مووته‌مه‌نێكدا هه‌ندێك دڵه‌ڕاوكێی له‌گه‌ڵدایه
تاسنورێكی هه‌موار, كه له‌وسنوره تێپه‌ڕی كرد ئه‌وسا هه‌موومان پێویستمان به‌ڕێنومایی و چاره‌سه‌ر هه‌یه. |